لە کرماشان سینی خۆراک لەسەر زەوی بوو بە سیمبولی خەبات بۆ مافەکان
شەپۆلی ناڕەزایی کە بە پێشەنگایەتی ژنان لە دژی کوالێتی خراپی خۆراک و نەبوونی پاکوخاوێنی لە زانکۆی ڕازی دەستیپێکرد، دەسەڵاتداران بە سیاسەتی ئەمنی و سزای دیسپلینی هەوڵ دەدەن داواکاری خوێندکاران بۆ ماف و ژیانی خۆیان سەرکوت بکەن.
سارا پورخەزری
کرماشان- لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا و لە سەرەتای ساڵی نوێی خوێندندا شەپۆلێکی ناڕەزایەتی خوێندکارانی زۆرێک لە زانکۆکانی وڵاتی گرتووەتەوە، سەرنجی ئەم ناڕەزایەتیانە لەسەر خراپی کوالێتی خۆراک بوو کە زانکۆکانی پێشوو دابینیان دەکرد و خراپی ستانداردی پاکوخاوێنی، پریشکی سەرەتایی ئەم بزووتنەوەی ناڕەزایەتییە لە زانکۆی ڕازی لە کرماشان هەڵگیرسا، خوێندکاران کە زۆر ناڕازی بوون لە دۆخی خۆراک، بە دانانی سینی خۆراک لە ناو کامپەس و لە هۆڵەکانی زانکۆ بە شێوەیەکی ئامڕازی ناڕەزایی خۆیان دەربڕی، ئەم چالاکییە بە خێرایی گەشەیکرد و لە ماوەی چەند ڕۆژێکدا خوێندکارانی زانکۆکانی لۆرستان، زابۆڵ و جوندیشاپوور دەزفول هەمان ناڕەزایەتییان دووبارە کردەوە، خوێندکاران سینی خۆراکیان لە شوێنە گشتیەکان دانا، کە ئەمەش سیمبولێکی هاوبەشی ناڕەزایەتی خوێندکارانیان دروستکرد دژی بێبایەخکردنی دەسەڵاتدارانی زانکۆ بۆ مافە سەرەتاییەکانی خوێندکاران.
لە مانگرتنەوە بۆ ڕێکاری دیسپلین
تارا ح.، خوێندکاری زانکۆی ڕازی کرماشان، شایەتحاڵی دوایین ناڕازییە ڕایگەیاند، خراپی کوالێتی خۆراکی زانکۆ و نەبوونی کەمترین ستانداردی پاکوخاوێنی هۆکاری سەرەکی ئەم مانگرتنە بوون، وتی: ئەم کارە لە ڕاستیدا ئامڕازی ناڕازیبوونی گشتی خوێندکاران بوو، بەڵام ناڕەزایەتییەکان تەنها لە پرسی خۆراکدا سنووردار نەبوون، هەروەها خوێندکاران ڕەخنەیان لە نەبوونی هاوکاری کۆمەڵایەتی و نەبوونی دەرفەتی خوێندن گرت، هەر کە ناڕەزایەتیەکە دەستیپێکرد، هێزەکانی ئەمنی ڕژێم و سەرۆکی زانکۆ دەستوەردانیان کرد و هەوڵیاندا بە هەڕەشەکردن خۆپیشاندانەکە ڕابگرن.
هەڕەشەی دەرکردن لە زانکۆ
تارا ئاماژەیبەوەشکرد، تەنانەت ڕێگرییان لە تۆمارکردنی ڕووداوەکە کردووە بۆ ئەوەی وێنەکان بۆ ڕای گشتی بڵاونەکرێنەوە، وتی: دواتر میدیاکانی سەر بە زانکۆ هەوڵیاندا ڕێڕەوی ناڕەزایەتیەکە بگۆڕن بە دروستکردنی گێڕانەوەیەکی جیاواز، بانگەشەی ئەوەیان کرد کە مانگرتنەکە بەهۆی خراپی کوالێتی خۆراک و نەبوونی ئاسانکارییەوە نەبووە، بەڵکو بەهۆی دواکەوتنی گەیاندنی خۆراکەوە بووە، ڕووداوەکەیان وەکو بابەتێکی دۆستانە و ئاسایی نیشانداوە، هاوکات بەرپرسانی زانکۆ هەڕەشەی سەرزەنشتکردن و تەنانەت دەرکردنی ئەو خوێندکارانەیان کرد کە بەشدارییان لە مانگرتنەکەدا کردووە.
دەنگی سەرکوتکراوی خوێندکاران
هەرچەندە بەرپرسانی زانکۆ و حکومی هەوڵیان داوە مانگرتنی ئەم دواییە لە ئەنجامی ناکۆکی دابەشکردنی خۆراک نیشان بدەن، بەڵام تۆمارەکان نیشانی دەدەن کە ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە زۆرجار لە زانکۆی کرماشان ڕازی ڕوودەدەن، کە لە ڕاستیدا خراپی کوالیتی خۆراک و خراپی ستانداردی پاکوخاوێنی ساڵانێکە سەرچاوەیەکی سەرەکی ناڕەزایی خوێندکارانی زانکۆ بووە، بەپێی بەڵگەنامە و حیساباتەکانی ئێستا، سەرەتاییترین نموونەی تۆمارکراوی ئەم جۆرە ناڕەزایەتیانە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠٠٦، کاتێک چەند خوێندکارێکی ژنی گەنج بۆ یەکەمجار لەسەر کوالێتی خۆراک خۆپیشاندانیان کرد، بەڵام دەسەڵاتدارانی زانکۆ لەبری ئەوەی چارەسەری داواکارییەکانیان بکەن، هەوڵی سەرکوتکردنییان دا.
ناڕەزایەتی خوێندکارانیان بە کردەوەیەکی سیاسی ناوزەد کرد و تەنانەت لە میدیاکاندا وەک سیناریۆیەکی پاڵنەری سیاسی بۆ دروستکردنی قەیران پێشکەشیان کرد، ئەم ڕێبازە ئەوە دەردەخات کە لە ساڵانی ڕابردوودا بەڕێوبەرایەتی زانکۆ هەوڵیداوە ناڕەزایەتییەکان بە سیاسی ناوبەرێت، لەبری ئەوەی وەڵامی داواکاری خوێندکاران بداتەوە بۆ خۆشگوزەرانی و تەندروستی.
داواکاری پاکوخاوێنی بوو بە پرسێکی ئەمنی
مێهری س.، کە نزیکەی پێنج ساڵ لەمەوبەر خوێندکاری زانکۆی کرماشان ڕازی بوو، ڕاپۆرتی دا کە بە گشتی هەر ناڕازیبوونێک لە کوالیتی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکان یان بارودۆخی تەندروستی لەم زانکۆیە دەستبەجێ لە لایەن کارگێڕانەوە دەکرێتە پرسێکی ئەمنی، وتی: ئامانجیان ڕێگریکردنە لە بڵاوبوونەوەی ناکۆکی و سەرکوتکردنی هەر نیشانەیەکی ناڕەزایەتی لە سەرەتاوە، کاتێک من خوێندکار بووم، ناڕەزایەتیمان دەربڕی بەرامبەر بە نەبوونی پاکوخاوێنی لە کامپەکان و ناڕەزایەتیەکی تەواو ئاشتیانەمان ئەنجامدا، بەڵام کاردانەوەی هێزە ئەمنییەکان زۆر توند بوو، ئەوان نەک هەر ناڕەزایەتیەکەیان ڕاگرت، بەڵکو ڕێوشوێنی دیسپلینیشیان لە دژی ئێمە دەستپێکرد، لەگەڵ ئەوەشدا تاکە داواکاریمان باشترکردنی بارودۆخی بنەڕەتی و مرۆیی کامپەکان بوو.
فشارە پێکهاتەییەکان و ترس لە ڕووداوە سیمبولییەکان
لە ساڵانی ڕابردوودا، ناڕەزایەتییە ئاشتیخوازەکانی خوێندکاران لە سەرانسەری وڵاتدا دژی کەمیی خۆراک و کەمیی سەرچاوەکان بە ڕێوشوێنی دیسپلین و هەڕەشە و ڕاگرتن و دەرکردن بەرەوڕوو بووەتەوە، هەر لە دادگاییکردنی خوێندکارانی ناڕازی زانکۆی ڕازی لە کرماشان تا دەگاتە هەڕەشەی دەرکردن لە ناڕازییان لە قوتابخانەی پەرستاری ئیزەهی، هەموو شتێک ئاماژەیە بۆ ئەو فشارە پێکهاتەییانەی لەسەر خوێندکاران هەیە بۆ ئەوەی لە دەربڕینی سەرەتاییترین داواکارییەکانی سەندیکاکانیان دوور بخرێنەوو، ڕۆژنامەنووس فرانک ق. وتی: گرنگە ئاماژە بەوە بکەین کە خوێندکاران لە ژێر فشاردان بۆ دەربڕینی ناڕەزایەتی تەنانەت لەسەر کوالێتی خۆراک، ئەمەش ئەوە دەردەخات کە حکومەت خوێندکار وەک هەڕەشەیەک دەبینێت کە تەنانەت لە کردەوەی سادە و سیمبولیشی دەترسێت وەک دانانی سینی خۆراک لەسەر زەوی، باسی ناڕەزایەتی خوێندکارانیش ناکەم لەسەر پرسەکانی تر.
ئەو ڕاستییەی کە خوێندکار بە فشاردا تێدەپەڕێت
لەم ساڵانەی دواییدا، لە هەموو ناڕەزایەتییەکانی سەرتاسەری وڵاتدا، بینیمان کە زانکۆکان بوونەتە یەکێک لە سەرچاوە سەرەکییەکانی خەبات و نائارامی کۆمەڵایەتی، سەرچاوەیەک کە هەمیشە لە لایەن حکومەتەوە بە توندترین و توندوتیژترین شێوە قسەی لەسەر دەکرێت، کاتێک خوێندکاران لەسەر بابەتێکی سادە وەک کوالیتی خۆراک خۆپیشاندان دەکەن، بەرپرسانی زانکۆ و دەزگاکانی حکومەت بە شێوەیەکی شەڕانگێزانە و بە گرنگیدان بە ئاسایش وەڵام دەدەنەوە، تادێت ئەو ڕاستییە ڕوون دەبێتەوە کە خوێندکاران لەژێر فشاردان و هەمیشە ئامادەن لەلایەن حکومەتەوە بێدەنگ بکرێن.
مەترسی سینی خۆراک بۆ سەر حکومەت
حکومەت هەمیشە هەوڵی داوە سەرکوتکردنی خوێندکاران بە ئاشتیانە نیشان بدات، بەڵام ڕاستیەکە زۆر جیاوازە، هۆشداری، دەرکردن، سزای دیسپلین، ڕاگرتنی خوێندن و سەدان جۆری تری سزای سەپێنراو بەسەر خوێندکاراندا تەنها بەهۆی ناڕەزایەتی دەربڕین بەرامبەر کوالیتی خۆراک نیشان دەدات کە بانگەشەی ئەوەی ئەم ململانێی ئاشتیانە تەنها فێڵێکی پڕوپاگەندەیە، بە کردەوە حکومەت چەکی سەرکوتکاری خۆی ئاراستەی خوێندکاران کردووە و ئامادەیە بە بچوکترین بیانوو تەقە بکات، ئەمەش بەڕوونی ئەوە دەردەخات کە حکومەت نەک هەر لە یەکێتی خوێندکاران دەترسێت، بەڵکو کردەوەی سادەی دانانی سینی خۆراک لە تەنیشت یەکترەوە وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر بوونی و پێویستی بە سەرکوتکردن دەبینێت.