یاسای خێزان و چۆنیەتی جێبەجێکردنی لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا

بۆ چەسپاندنی چەمکی بنەماڵەی دیموکراتیک، ماڵی ژنان بەردەوام بۆ جێبەجێکردنی یاسای خێزان لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ بەدیهێنانی یەکسانی و دادپەروەری نێوان ڕەگەزەکان کار دەکات.

شیرین محەمەد

 

قامیشلۆ- یاسای ژنان لە ساڵی ٢٠١٤ لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بۆ پاراستنی مافەکانی ژنان و جێبەجێکردنی پێوەرەکانی پێکەوە ژیانی ئازاد و دامەزراندنی ڕێسای خێزانی دیموکراتیک دەرچووە و ناوەکەی گۆڕدرا بۆ یاسای خێزان.

 

بەهۆی هەلومەرجی سەخت و پێویستی بەپەلەی جێبەجێکردنی یەکسانی ڕاستەقینە لە کۆمەڵگەدا، بۆ گەیشتن بە پرەنسیپی ژیانی بەشداریکردن و چەسپاندنی چەمکی بنەماڵەی دیموکراتیک، کە بە چارەسەری زۆربەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان دادەنرێت، پێویست بوو ڕێک بکەون لەسەر داڕشتنی یاسایەک کە پەیوەندییەکانی ناو هەمان خێزان ڕێکبخات و ماف و ئەرکەکانی ناو خێزانەکەی ڕوون بکاتەوە.

 

لەگەڵ دەستپێکردنی قەیران لە سووریادا کۆمەڵگە خۆی ڕێکخست و توانی دامودەزگای جیاواز بۆ پێشخستنی کۆمەڵگە لەسەر بنەمای سیستمی خۆبەڕێوەبەری بنیاد بنێت و ماڵی ژنانیش لەو دامودەزگایانە بوو کە ڕۆڵی گرنگی هەبوو لە گەشەپێدانی کۆمەڵگە.

 

بەهیە موڕاد، کارگێڕی ماڵی ژنان، وتی: لەگەڵ دەستپێکردنی قەیرانی سووریا، ماڵی ژنان کرایەوە، سەرەڕای هەموو ئەو فشارانەی ڕووبەڕوومان بوونەتەوە، توانیمان هەنگاوی گەورە بنێن و پەرە بە کارەکانمان بدەین بەمەبەستی پەرەپێدان و ڕاهێنانی ژنان.

 

سەبارەت بەو سەختییانەی کە ماڵی ژنان لە جێبەجێکردنی یاسای بنەماڵەدا ڕووبەڕووی بووەوە، ڕوونیکردەوە کە پێش دامەزراندنی دیوانی داد، ماڵی ژنان کاریان دەکرد بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشانەی کە ژنان بەدەستیەوە دەناڵێنن، لە ڕێگەی ئاشتەوایی یان پێشکەشکردنی ڕاهێنان لەناو کۆمەڵگەدا، وەک کێشەی هاوسەرگیری یان خێزان، وەک حاڵەتەکانی جیابوونەوە، میرات، توندوتیژی و دەستدرێژی، دوای دەرچوونی یاسای خێزان لە لایەنە یاساییەکانیشەوە کار لەسەر پرسەکانی ژنان کرا.

 

ئەو ڕوونیشیکردەوە، بە مەبەستی جێبەجێکردنی دادپەروەری کۆمەڵایەتی، چەندین جار داوای هەمووارکردنەوەی ناوی یاساکەمان کرد بۆ گۆڕینی بۆ یاسای خێزان لە ساڵی ٢٠٢٣، ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووی چەندین گرفت بووینەوە، لەنێویاندا سەرپەرشتیکردنی منداڵ دوای جیابوونەوە، جگە لە حاڵەتەکانی هاوسەرگیری پێشوەختە، خێزان هەبوون کە کچەکانیان لە تەمەنێکی بچووکدا بەهۆی داب و نەریت داوە ناچار بە هاوسەرگیریان کردوون.

 

سەبارەت بە کەیسەکانی جیابوونەوە و هۆکارەکانیان، ئاماژەی بەوەکرد، زۆربەی حاڵەتەکان بەهۆی هاوسەرگیری پێشوەختە بووە، کە لە ئەنجامی تێنەگەیشتن و نەبوونی هۆشیاریدا بە جیابوونەوە کۆتایی هات، بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر هەستمان بە کەمبوونەوەی حاڵەتەکانی بە قەبارەی بەرفراوان کرد، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو وتار و هەڵمەتە هۆشیارییانەی کە ماڵی ژنان بە بەردەوامی لە ناوچەکەدا پێشکەشی دەکات لیژنەکانی ڕاهێنان ڕۆڵێکی گەورەیان هەبوو لە پەرەپێدان و ڕاهێنانی کۆمەڵگەدا.

 

سەبارەت بە کێشەی فرەژنی، وتی: لەسەرەتای دەرچوونی یاساکەدا توانیمان حاڵەتەکانی فرەژنی کەم بکەینەوە، بەڵام دوو ساڵ لەمەوبەر بینیمان کە حاڵەتی فرەژنی زۆرە، هۆکارەکەشی ئەوە بوو کە پیاوان خەریکی هاوسەرگیری بوون لە دادگاکانی دەوڵەت بەبێ ئاگاداری ژن، بۆیە هەوڵ دەدەین لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ خێزانەکان و ڕاهێنانەوە دۆخەکە کۆنتڕۆڵ بکەین و پەروەردەیان بکەین لەسەر ئەم بابەتە.

 

ڕوونیشیکردەوە کە پرسگەلێک هەن کە ئەنجوومەنی ئاشتەوایی تایبەتمەندە لە چارەسەرکردنیان، وەک پرسی میرات، هاوکات پرسەکانی ئاشتەوایی و بڵاوکردنەوەی هۆشیاری لەلایەن ماڵی ژنانەوە چارەسەر دەکرێن.

 

لە تەبقە و ڕەققە و دێرەزوور تا ئێستا یاسای هاوسەرگیری کەم تەمەن و فرەژنی جێبەجێ نەکراوە، و کەمپەین هەیە کە داوای جێبەجێکردنی ئەم یاسایە دەکەن، بە ئاماژەدان بەوەی دوای ئەوەی ناوی یاساکە گۆڕدرا لە ژنان بۆ یاسای خێزان، ١٠ بڕگە بۆ دەقی یاساکە زیاد کراوە، لەوانەش مافی ژن بۆ دیاریکردنی ژمارەی ئەو منداڵانەی کە ئارەزوو دەکات هەیبێت، و چەندین بابەتی گرنگی دیکە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی خێزان.