پارێزەر عائیشە کەلاع: پێویستە کۆتا بۆ نوێنەرایەتی یەکسان جێبەجێ بکرێت

عائیشە کەلاع، سەرۆکی هەماهەنگی ژنانی پارێزەر بۆ یەکسانی، ئاماژەی بەوەدا کە بەهۆی عەقڵیەتی پیاوانەوە نوێنەرایەتی ژنان لە ڕێکخراوەکانی یاسادا نییە و پێویستە کۆتا جێبەجێ بکرێن.

حەنان حارت

 

مەغریب- لە مەغریبدا ژنان لە بواری کاردا ڕووبەڕووی هەڵاواردن دەبنەوە بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی ژنان و نوێنەرایەتی ژنان لە ڕێکخراو و کۆمەڵە پیشەییەکاندا لاوزە، یەکێکیش لە بوارانە، بواری یاسایە.

 

عائیشە کەلاع، سەرۆکی هەماهەنگی ژنانی پارێزەر بۆ یەکسانی، ئاماژەی بەوەدا، لە ١٧ دامەزراوەی یاسایی لە مەغریبدا ١٦ پارێزەری ژن هەیە و ئەم داتایانە دەریدەخەن کە پارێزەرانی ژن لە مەغریب تووشی کێشە دەبن و پاشەکەوت لە بواری یاسا لە مەغریبدا هەیە.

 

عائیشە کەلاع ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ژنانی پارێزەر زانیاری لەسەر ماف و نوێنەرایەتی خۆیان هەبێت و وتی: ژنان لەو کاتەی لاوازن تووشی کێشە نابن، بەڵکوو لەو کاتەشی کە لە باشترین دۆخدان ڕووبەڕووی کێشە دەبنەوە، ژنانی داکۆکیکار بە پرسی کولتووری و سیاسی و کۆمەڵایەتی و زۆر بابەتی دیکەوە سەرقاڵن، بەڵام عەقڵیەتی کۆنەپەرستانەی پیاوان زاڵە و بووە هۆی ئەو دۆخەی ئێستا شاهیدی دەبین، ژنانی پارێزەر بە هەمان ماف و ئەرکی پارێزەرانی پیاو پیشەکەیان بەڕێوە دەبەن، بەڵام لە پۆستی بڕیاردان دوور دەخرێنەوە.

 

"پێویستە سیستەمی کۆتا جێبەجێ بکرێت"

عائیشە کەلاع باسی لەوەکرد، ئەگەر بارودۆخی ئێستا بەردەوام بێت، نایەکسانی لە هەڵبژاردنەکاندا ڕوودەدات و وتی: ئەگەر ئەمە بەردەوام بێت، هیچ شوێنێک بۆ ژنانی پارێزەر لە هەڵبژاردنەکاندا نامێنێت ئەو ڕێکخراوە یاساییانەی لە ساڵی ٢٠٠٨دا دامەزراون، ئەمڕۆ زۆر لە دواوەن، دەستووری ساڵی ٢٠١١ مەرجی بۆ یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە زۆر بواردا دابین کردووە، بە تایبەتی لە بڕگەی ١٩دا بە ڕوونی ئەمەهاتووە، کە پێویستە سیستەمی کۆتا جێبەجێ بکرێت بۆ ئەوەی بتوانن پارێزەرانی ژن بگەنە ئەنجومەنی پارێزەران، چونکە توانای مافی مرۆڤیان هەیە و پێویستە ژنە پارێزەرەکان جێگەی خۆیان لە ئیدارەکانیاندا بگرن.

 

"یەکسانی مافێکی دەستوورییە"

عائیشە کەلاع، داوا دەکات یاسای پیشەیی بەپێی دەستوور بێت و وتی: مادەکانی ١٩ و ١٦٤ی دەستوور، بەپێی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکان، دەڵێت کە پێویستە حوکمی یەکسانی جێبەجێ بکەن، پێویستە حکومەتی مەغریب هەر جۆرە هەڵاواردنێک لە چوارچێوەی یاسادا نەهێڵێت، لە چوارچێوەی سیاسەتە گشتیەکان پەرەپێدانی هەموو ستراتیژییەکان پێویستە ژنان لە هەموو دامەزراوەکاندا بەهێز بکرێت، یەکسانی مافێکی دەستوورییە، جێبەجێکردنی یاساکان لە هەموو شوێنێک کات دەخایەنێت، بەڵام هەوڵەکان لە ڕووی دامەزراوەییکردن و یاسادانانەوە بدرێن، دەیان ساڵە بەهۆی هەڵاواردن لە دژی ژنان لابرا و دۆخی ئێستاش زیاتر دەگۆڕێت.