ژنانی کۆچبەری عەفرین لە تۆپی پێدا سەرکەوتوون
ژنانی گەنجی عەفرینی داگیرکراو بە ماتەمینی خانووە وێران و زەوییە دزراوەکانیان و ژیانێک کە داگیرکەری تورکیا و چەتەکانی هەوڵی کوژاندنەوەیان دابوو، بە بێدەنگی دانەنیشتن، بەڵکو لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا ڕوویان لە داهێنان کرد.
بەرائەت جالی
ڕەققە- تۆپی پێ یەکێکە لە وەرزشە بەناوبانگەکانی جیهان، بەڵام لە سووریا بەهۆی گەندەڵی و خزمایەتییەوە گەشەی نەکردووە، سەرەڕای دابەزینی، هێشتا قۆرخکاری لەلایەن پیاوانەوە دەمێنێتەوە، لەلایەن کۆمەڵگەیەکەوە پاڵپشتی دەکرێت کە ڕەخنە لە ژنان دەگرن بەهۆی لەبەرکردنی جلوبەرگی وەرزشی و ڕاکردن لەسەر گۆڕەپانە سەوزەکان.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، لە ساڵی ٢٠١٢ەوە، ئیتر دابەشکردنی هیچ کارێک، پیشەیەک، یان وەرزشێک نەماوە لەسەر بنەمای ئەوەی کە ئایا بۆ ژنان گونجاوە یان نا، چەمکی تایبەتمەندی لە ڕووی یاساییەوە کۆتایی هاتووە و کۆمەڵگە تەنها پێویستی بە پەروەردەکردنە تا ئەویش بتوانێت تێڕوانینەکانی خۆی سەبارەت بە ژنان و جەستەیان و ئەوەی بۆیان گونجاو و نەگونجاو بگۆڕێت.
ئەم یەکسانییە لە عەفرین بەدیهات، بەڵام لە بەهاری ٢٠١٨دا شارەکە لەلایەن دەوڵەتی تورکیاوە داگیرکرا، لەبری ئەوەی بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان و خانووە دزراو و زەوییە تاڵانکراوەکانیان وەربگرنەوە، جارێکی دیکە خەڵکەکە لە شەهباوە کۆچیانکرد بۆ ناوچەکانی ناو باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە ئەنجامی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر وچەتەکانی، بەڵام لەبری ئەوەی ملکەچی بێ هیوای بن، کۆمەڵێک ژنی گەنج تیپێکی تۆپی پێی ژنانیان لە کامپەکانی کۆچبەری پارێزگای ڕەققە ڕێکخست.
ئەم ژنە گەنجانە سەرپێچییان لەو بارودۆخە سەختە مرۆییە کرد کە ڕووبەڕووی هەزاران کۆچبەری عەفرین بووەوەلە بەرخۆدان دا بووین، ڕۆحی هاوکاری و هاودەنگییان لە نێوان ژناندا پەروەردە کرد و یەکتریان هان دا بۆ زاڵبوون بەسەر فشارەکانی ژیان لە چادرەکاندا، لە دەرەوەی سوودە تەندروستییەکانی، وەرزش بەگشتی و تۆپی پێ بەتایبەتی، وەک سەرچاوەیەکی پشتیوانی دەروونی و کۆمەڵایەتی بۆ ژنانی گەنج خزمەت دەکات.
"بڕیارماندا بەرەو پێشەیی بچین"
عالیا مەمۆ، ڕاهێنەری گەنج، تەمەن ٢٣ ساڵە، خۆشەویستی قووڵی خۆی بۆ وەرزشەکەی و پابەندبوونی بێوچانی خۆی بۆ وەرزشەکە سەرەڕای ئاوارەبوونی ڕوونکردەوە، وتیشی: پێش ئەوەی لە عەفرین کۆچبکەین یاری تۆپی پێم دەکرد، بەڵام کۆچکردن بۆ ماوەیەک ڕاگیرا، لەگەڵ ئاوارەبوونی دووەم بڕیارمدا بەرەو پێشەوە بچم، دوای سێ مانگیش تیپێکی ژنانم دامەزراند لەو کامپەی کە تێیدا دەژین.
چەندین بەربەست ڕێگرییان لە پڕۆژەکەی کرد، لە نێویاندا ڕەتکردنەوەی سەرەتایی هەندێک لە خێزانەکان، بەڵام بە وتەی ژن هەرگیز نابێت دەستبەرداری خەونەکانی بێت، هەرچەندە کاتەکان سەخت بن، وتی: پێم وتن ئامانجێکمان هەیە کە دەبێت بەدەستی بهێنین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک کۆچمان کرد بۆ شەهبا، هەشت ساڵ ماینەوە و هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەمان و خۆشەویستیمان بۆ تۆپی پێ نەبووین، دوای ئاوارەبوونی دووەممان بەرەو پارێزگای تەبقا ڕۆیشتین، لەوێ کچەکانم بە ژمارە و تەمەنی پێویست ڕێکخست و دەستمکرد بە مەشق و ڕاهێنانیان.
عالیا مەمۆ جەختی لە ڕۆڵی ژنان لە هەموو بوارەکاندا و توانای سەرکەوتنیان کردەوە، وتی: هەوڵدەدەین وەک ژن لەبواری وەرزشدا خۆمان پیشان بدەین، هەروەها دووپاتی بکەینەوە کە سەرەڕای سەختی و ئازارەکان، دەستبەرداری خەون و ئامانجەکەمان نابین لە تۆپی پێدا، تەنها خۆشەویستی و ئارەزووی یاریکردنمان زیاد دەکەن، ئێمە لێرەین و بەردەوام دەبین لە نمایشکردنی خۆمان لە وەرزش و هونەر و هەموو بوارەکاندا نەک تەنها وەرزش.
ئاماژەی بەوەشکرد، ڕووبەڕووی چەندین سەختی دەبینەوە، بەڵام هەموو فشار و ئاڵەنگاریەکان پاڵ دەنێین بە لایەکدا، چونکە هەرکەسێک شتێکی دەوێت و تەرخان بێت بۆی، دەبێت ڕووبەڕووی هەموو سەختییەک ببێتەوە بۆ گەیشتن بە ئامانجەکەی.
ئێمە بەرامبەر تیپی ڕەققە یاریمان کرد و سەرکەوتنمان بەدەست نەهێنا، بەڵام ئەمە بەربەست نەبوو بۆ ئێمە و بێهیوای نەکردین، لە ڕێگەی تۆپی پێوە لە نیگەرانییەکانم ڕزگارم دەبێت و وزەی نەرێنی خۆم ئازاد دەکەم، هەروەها تۆپی پێ هێزی دەروونی و جەستەییم پێدەبەخشێت.
"کۆمەڵگە لێخۆشبوون نییە"
عالیا مەمۆ وتی: ئامانجم لە دامەزراندنی ئەو تیمە ماوەیەکی کەم دوای کۆچکردنی دووەمیان بوو، ئەوە بووە کە ئەم ژنە گەنجانە نەچنە ژێردەستی بێ هیوای و فشارە کۆمەڵایەتییەکانەوە، دەمەوێت پشتگیری لە ژنانی گەنج بکەم بۆ ئەوەی بتوانن لە وەرزشدا سەرکەوتوو بن و هەموو کاتەکانیان بۆ وەرزش تەرخان بکەن و لە خانووەکانیان یان چادرەکانیاندا قەتیس نەمێننەوە، بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئاڵەنگاریەکانی ژیان ببنەوە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، داب و نەریتە بەسەرچووەکانی کۆمەڵگەکەمان لێبوردن نین، بەڵام ئەمە خولیای منە و خۆشەویستیمە و دەستبەرداری نابم، داوا لە هەموو ژنێک دەکەم کە حەزی لە پیشەیەک بێت، بەدواداچوون بۆ ئەو پیشەیە بکات، وتی: پێویستە ژنان بەسەر ئاڵەنگاریەکاندا زاڵبن و خەڵکی عەفرین بکەنە نموونە، سەرەڕای ئەوەی دووجار بەهۆی هێرشەکانی تورکیا کۆچمان کردووە، بەڵام بەردەوامین لە بەدواداچوونی خەونەکانمان، هەموو جارێکیش لە سفرەوە دەست پێدەکەین، و بێ هیوا نابین.
دووپاتیکردەوە بەرخۆدان دەکەین، بەو هیوایەی بگەڕێینەوە، ڕۆژێک دێت من و تیمەکەم دەچینە ناو عەفرینەوە، لە عەفرینیش دەستکەوتی زیاتریش بەدەست دەهێنین.
"دەستمان کردووە بە کارکردن بۆ بەدیهێنانی خەونەکەمان"
ئایا ئیسماعیل، ڕاهێنراوی تەمەن ١٦ ساڵ، وتی: ئێمە لە عەفرین بووین، دواتر بەهۆی هێرشەکانی سەر شەهبا کۆچمان کرد، دواتر بە هەمان هۆکار کۆچمان کردەوە بۆ تەبقا لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، کە کۆتایدا لە کەمپی کۆچبەران کە لەم هاوینە سووتێنەرەدا ڕووبەڕووی چەندین ئاڵەنگاری بووینەوە، بەڵام سەرەڕای هەموو شتێک، دەستمان کرد بە کارکردن بۆ گەیشتن بە خەونەکەمان، و هێشتا بەردەوامین.
پێی وایە سەختی ڕاستەقینە لە خودی کۆچکردندایە، لەکاتێکدا تۆپی پێ وەرزشێکی چێژبەخشە کە یارمەتی ژنانی گەنج دەدات خۆیان بەهێز بکەن و خۆڕاگرتر بن، وتی: بە هیچ شێوەیەک لەگەڵ یارییەکەدا ڕووبەڕووی هیچ کێشەیەک نەبوومەوە، گەورەترین ئاڵەنگاری لەدەستدانی خانووەکانمانە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئێمە خەڵکی عەفرین لە بەرخۆدان داین و بەردەوام دەبین لە بەدواداچوونی ئامانجەکانمان لەڕێگەی تۆپی پێ، بەهیوای گەڕانەوە بۆ عەفرین، شاری زەیتون دەژێنینەوە، گرنگ نییە تورکیا چیمان لەگەڵ بکات و چەندە ئاوارەمان بکەن، هەرگیز دەستبەرداری ئامانجەکەمان نابین.