دەرچووانى کۆلێژو پەیمانگا وەرزشییەکان سکاڵایان لە دانەمەزراندنیان هەیە
دەرچووانی کۆلێژو پەیمانگا وەرزشییەکان لە بەرامبەر دانەمەزراندنیان رەخنە دەگرن و دەڵێن: چونکە لە هەرێمی کوردستان دامەرزندان نییەو گرنگی بە وەرزش نادرێت هەلی کاریش کەمە.
شیا کۆیی
کۆیە_بە دروشمی "کۆڵەکەى سەرکەوتنى خوێندکار و ئامادەکردنیان بۆ بازاڕى کار" بە سەرپەرشتى ڕاگرایەتى فاکەڵتى وەرزشى, و یاریدەدەرى سەرۆکى زانکۆ بۆ کاروبارى خوێندکاران، کۆتا دیبەتى خوێندکارانى فاکەڵتییەکە بەرێوەبوو تێدا زانیارییەکان ئاڵوو گۆڕ کران، بەشداربووان جەختیان کردەوە لەسەر ئەوەى کە ئەوان دواى دەرچونیان هەلى کاریان بۆناڕەخسێت وپێویستە بیر لە ڕێگە چارە بکرێتەوە تا بتوانن لەبوارى خۆیان کاربکەن.
لە دیبەتەکەدا ئەوەخرایەڕوو، یەکێک لە دەستکەوتە گرنگەکانى زانکۆى کۆیە, ئەوەیە، دوو ساڵە بەشى زانستى جەستەیی کراوەتەوە کە خوێندکاران ٨٠% وانەى پزیشکى دەخوێنن لەبوارى چارەسەرى سروشتى و پێکان و فریا گوزارى سەرەتایی، ئەمەش تا ڕادەیەک بووەتە هەلی کار بۆ دەرچووانی ئەو بەشە.
سۆزى دڵزار، خوێندکاری قۆناغى سێى وەرزش لە فاکەڵتى وەرزشى زانکۆى کۆیە, وتى: ئیمە وەک گروپەکەمان دژى ئەوەبووین کە دەرچووانى بەشى وەرزشى هەلى کاریان نەبێت، وباسی ڕێگریەکانمان کرد کە دەبێتە ڕێگر لە دەستکەوتنى هەلى کار، ئەو هۆکارانەش لە مەلەوانگەو هۆڵەکانى وەرزشى هەرکەسێک حەزبکات کاردەکات بێ ئەوەى بڕوانامەى هەبێت یان ئەکادیمى بێت, و لە زۆربەى قوتابخانە حکومیەکان مامۆستاى وەرزش هەرنیە ودانامەزرین، وانەى وەرزش ناخوێنرێت مامۆستاکان زۆربەى کات وانەى کۆمپیوتەر دەڵێنەوە,ولەقوتابخانە ئەهلیەکانیش داواىى زانینى زمانى ئینگلیزى و عەرەبیت لێدەکەن، هەرچەندە ئێمە تەڵەبەکان فێری وەرزش دەکەین خۆ فێرى زمانیان ناکەین، هەروەها سیستمى خوێندنمان سیستەمى پۆلۆنیا ئەو ئەزمونەت ناداتى کە پێویستە تەنها فێرت دەکەن، چونکە لە هەرێمى کوردستان گرنگى بە وەرزش نادرێت هەلی کار کەمە، ئەوەش وایکردووە تنها ئەوەى نمرەى کەمە یان پارەى نیە بە پارالێڵ بخوێنێت, و ئامانجیان تەنیا وەرگرتنى بڕوانامەیە، پێویستە چارەسەرەکان بدۆزرێنەوە ئەوەش بەوەرگرتنى قوتابی کەمتر بۆ بەشى وەرزشى و هەروەها بابەتێک هەبێت کە فێڕى ئەوەمان بکات چۆن هەلى کار بدۆزینەوە لە بەشى خۆمان.
ڕەوسە زانا, قوتابیەکى دیکەیە لەهەمان بەشى وەرزشى زانستە جەستەییەکان وتی: لە بوارى وەرزش چەندین هەلى کار هەیە بۆ ژنان یان پیاوان تا کارى تێدابکەن, بۆنموونە هۆڵى چارەسەرى سرووشتى و هۆڵى وەرزشى و چەندین بوارى ئیشکردن هەیە تا ئیشبکەین بەڵام سیستەمەکە واىکردووە هەلى کار نەبێت، بەهۆى ئەوەى هەر کەسێک بچێتە هۆڵێک ڕاهێنان دەدات بێ ئەوەى دەرچووى وەرزشى بێت.
حەبیبە نیهاد، مامۆستا لە فاکەڵتى پەروەردەى وەرزشى کۆیە وتى: ساڵانە هەڵدەستین بە ئەنجامدانى چالاکى وەرزشى، چالاکی ئەمجارەمان دیبیتێکە بۆ پێشبڕکێ لەنێوان گروپى خوێندکارەکانمان بۆ ئاڵوگۆڕى زانیاریەکان, و کام گروپ زانیاریەکانى باشتر بوو سەردەکەوێت بۆ قۆناغى داهاتوو، خۆشبەختانە ئەوە دوو ساڵە بەشەکەمان کراوەتەوە کە بەشى پزیشکییە خوێندکاران ٨٠% وانەى پزیشکى دەخوێنن لەبوارى چارەسەرى سروشتى و پێکان و فریا گوزارى سەرەتایی، بەشەکەمان دەرچوانى تەنیا نابنە مامۆستا بەڵکو دەتوانن لە بوارى چارەسەرى سروشتى و لە یانەکان کاربکەن لەبەشى شکاوى ئەوەش دەستکەوتێکى گەورەیە بۆ فاکەڵتی وەرزشى زانکۆى کۆیە، چونکە ئەو بەشە لەهەموو عێراق تەنیا لە (کۆیە و هەڵەبجە)هەیە وئەوەى من ئاگاداربم چەندین زانکۆى دەرەوە لە عێرا ق هاتوون پرۆپۆزەڵیان لە زانکۆى کۆیە وەرگرتووە تا ئەوانیش ئەو بەشە بکەنەوە.