وەرزشى لەشجوانى ژنان لەپەرەسەندندایە

لە هۆڵەکەى قەدریە منداڵ و ژنانی گەنج و بەتەمەن وەرزش دەکەن و ژنى واهەیە ٤٠ کیلۆى دابەزاندووە، راهێنەرەکەش دەڵێت "وەرزش گرنگە بۆ ژنان گەر هەفتەى دوو رۆژیش بێت با وەرزش بکەن.

شیا کۆیی

 

کۆیە-وەرزشى لەشجوانى لە ئیستادا بۆتە نەریتێک لە هەرشوێن و گەرەکێک دەبینى هۆڵێک هەیە ژنان روى تێدەکەن، ئەوەش بە واتای  ئەوە دێت ژنانى کورد گەیشتونەتە ئاستێکى بەرز لەڕووى هۆشیارى تەندروستى خۆیان و گرنگى دان بە جەستەیان، چونکە وەرزشى لەشجوانى بۆ ژنان بە زۆر گرنگە بۆ پاراستنى تەندروستى و هاوکارە بۆ چالاککردنى لەش و خوێنبەرەکان و ماسولکە هاوکات وادەکات هەست بە ئاسودەیی و متمانە بەخۆبوون بکەن.

 

قەدریە حەمەدەمین، مامۆستاى وەرزشە و ١٧ ساڵە لە هۆڵەکان ڕاهێنەرە، لەبارەى گرنگى وەرزشى لەشجوانى بۆ ژنان بۆ ئاژانسەکەمان  قسەی کردو وتى: سەرەتاى کارى ڕاهێنەریم لە دەروازەى ڕاپەرین لە ڕانیە بوو، دوایی کە لەکۆیە هاوسەرگیریم کرد لێرەش دەستم بە کارى ڕاهێنەرى کردو رۆژانە زیاتر لە ٧٠ ژن سەردانى هۆڵەکەمان دەکەن، هەندێکیان هەفتەى سێ رۆژ دێن یان زیاتر  بەم شێوەیە، هەندێکیان پزیشک ناردوونى وهەندیکیان بۆ کێش دابەزاندن دێن، ژن هەیە ماسولکەکانى زۆر لاوازەو وزۆربەى زۆر سودیان بینیووە لە لاى ئێمە بەتایبەتى لە ڕووى زهنى و دەروونى بۆنەخۆشیەکانى لە بیرچوونەوە و مێشک سوودی هەیە.

 

وتیشى: ژنان ڕوویان لەوەرزش کردووەو گرنگى بە لەش ولارى خۆیان دەدەن بەڵام هێشتا ماویەتی باشتریش بێت، لە وەرزشدا تەمەن دیارى نەکراوە هەرکەسێک حەز بکات دەتوانێت وەرزش بکات، لە هۆڵەکەى ئێمە بچوکترین بەشداربوو تەمەنى  ١٠ ساڵانە وە بەتەمەنترینیان ئەو دایە حاجیەیە کە ئەویش پزیشک ناردوویەتى هەندێک ڕاهێنان بکات، ژنى لێیە زۆر نەخۆش بووە نەخۆشى شەکرەو بەرزی فشاری خوێنی هەبووە ئێستا ٤٠ کیلۆ لە کێشى دابەزیوە و نەخۆشیەکانى هەموو چاکبووە.

 

"جیاوازی هەیە لەنێوان ژنێک وەرزش بکات و ژنێک وەرزش نەکات"

قدریە ئەمەئەمین  لە کۆتایی قسەکانیدا ئاماژەى بەوەشدا کە گرنگە هەمو ژنێک وەرزش بکات گەر رۆژى یەک کاتژمێریش بێت، چونکە تا وەرزش نەکەى نازانى چەند سودى هەیە، چونکە جیاوازى زۆر هەیە لەنێوان ژنێک وەرزش بکات و ژنێک وەرزش نەکات لەسەرەتاوە ئەوانەى دێن تووشی هەناسەبڕکێ دەبن بەڵام کە ماوەیەل وەرزشدەکەن لاى ئێمە ئەوەیان نامێنێت، بۆیە وەک راهێنەڕک ئامۆژگاریم بۆ ژنان ئەوەیە کە وەرزش بکەن بەبەردەوامى نەک مانگێک بێن ومانگێکى دی واز بێنن، چونکە سەرەتا تەنیا ئاوو خوێ لە گیانت دەردەچێت و ئەوانەى پچر پچر یارى دەکەن تووشى کێش بەرزبوونەوە دەبن، بۆیە وەرزش پێویستى بە بەردەوامى هەیە گەر هەفتەى دوو ڕۆژیش بێت.

 

پەخشان ئەحمەد،یەکێک لە بەشداربووانى هۆڵەکە وتی: چوار مانگە هاتوچۆى هۆڵەکەى قەدریە دەکەم زۆر سوودم لێى بینیوە چونکە من خۆم نەخۆشیم هەیە فەقراتى جومگەکانم هەیە جاران نەمدەتوانى بە ئاسانى بژیم، بەڵام لەوەتەى دێمە ئێرە زۆرباشم سوپاسی قەدریەو مهاباد دەکەم زۆر هاوکارماننن و ڕێنماییمان دەداتێ تا چۆن وەرزش بکەین، بۆیە هانى ژنان دەدەم گوێ بەهیچ نەدەن ووەرزش بکەن من لەدایکبووى ساڵى ١٩٧٠ زۆر ماندی بوین پێویستە وەرزش بکەین تا خۆمان و دەوروبەرمان پێمانەوە ماندوو نەبن. 

 

سروە غەفور، مامۆستایەکى دیکەیە بۆ وەرزش ڕووى لە هۆڵەکە کردووەو وتی: من لێرە چارەسەرم هەیە بەوەرزش و زۆر سوودم لێى بینیوە، جگە لەوە کە دێیە هۆڵ خەم و ناخۆشیمان بیردەچێت هاوکات کێشت دادەبەزێت زۆرگرنگە ئێمەى ژنان وەرزش بکەین هەرلەماڵەوە دانەنیین، چونکە لەماڵەوە هەر بیردەکەیتەوەو خراپتر دەبیت بەڵام کە دێیە وەرزش ئارام دەبینەوە.