ژنانی خاوەن پێداویستی تایبەت بە وەرزشکردن ڕووبەڕووی بەربەستەکان دەبنەوە

ئەو کەسانەی کە خاوەن پێداویستی تایبەتن، بەتایبەت ژنان، سەرەڕای هەموو ئەو بەربەستانەی ڕووبەڕووی دەبنەوە لە ژیانی ڕۆژانەیاندا بە وەرزسشکردن توانیان بەسەر بەربەستەکان زاڵ بن.

فادیا جومعە

 

بەیروت- ئیمان سەباغ یەکێک لەو کەسانەی کە بە خەباتی سەخت و دانبەخۆداگرتن خۆی بونیادناوە، لەبواری وەرزشدا بە ئەکادیمی بووە ڕاهێنەر، دەستی بە پیشەکەی کرد وەک مامۆستا و ڕاهێنەری وەرزشی جەستەیی لە قوتابخانەی ئامادەیی ئیسلامی مەقاسد لە سەیدای باشووری لوبنان، دواتر بڕیاری دا لەگەڵ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەتدا بێت، یان ئەو کەسانەی کە بڕیاریان دابوو بەسەر خاوەن پێداویستیدا زاڵ بن و بگەنە  پلەی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی.

 

ئیمان سەباغ وتی: لە ساڵی ٢٠٠٤ وەک پسپۆڕێک لە پەروەردەی وەرزشی تایبەت دەستم پێکرد، و لە ساڵی ٢٠١٠ دەستم کرد بە کارکردن لەگەڵ ئۆڵۆمپیادی تایبەت، واتە بۆ کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت کە پێداویستی مێشکیان هەبوو، هەروەها لە ساڵی ٢٠١٧بەردەوام بووم لە ڕاهێنان بۆ ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی جەستەیییان هەیە، دواتر بووم بە بەشێک لە تیمی ناوبژیوانانی نیشتمانی لە دەستپێشخەرییەکدا لەگەڵ ڕاهێنەرێک لە تەرابلوس، پشتیوانی جیهانی لە وەرزشی شاری سەیدا و هەندێک لە هاوکاری خەڵکی گرنگ، پشتیوانیمان لێکراو ڕێکخراوی خزمەتگوزارییە کۆمەڵایەتییەکانی CRC، کورسییەکی ئۆتۆمبێلیان پێداین بۆ وەرزش.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کورسییەی پێیان بەخشرا تایبەت کرا بە ڕاهێنانی ئەو کەسانەی خاوەن پێداویستی جەستەیین بە هەموو جۆرەکانیەوە، وتی؛ سەرەتای ڕاهێنان بۆ تۆپی باسکە بوو، بڕوانامەی ماستەرم لە زانکۆی لوبنانی تەواو کردبوو، لەم ماوەیەدا دەرفەتم هەبوو گەشت بکەم بۆ ئەمەریکا بۆ ئەوەی هەموو ئەو شتانە بخوێنم کە پەیوەندییان بە وەرزشەوە هەیە بۆ ئەو کەسانەی پێداویستی جەستەیییان هەیە، بۆ ئەوەی بە تەواوی ئامادە بم بۆ کارکردن لەگەڵ ئەم گروپە و ڕاهێنانیان پێبکەم.

 

یانەی یاری خۆگونجاندن

ئیمان سەباغ ئاماژەی بەوە کرد، دوای گەڕانەوەی بۆ لوبنان لە ساڵی ٢٠١٨ لەگەڵ گرووپێکدا "یانەی یارییە خۆگونجاندنەکان"ی دامەزراند، کە ئامانج لێی گونجاندنی یاری و پێداویستییەکانە لەگەڵ توانای کەسانی خاوەن پێداویستی تایبەت، بەم شێوەیە ڕاهێنان بەو گروپانە دەکات و دەرفەتی ئەوەیان پێ دەبەخشێت کە لەگەڵ کۆمەڵگەدا کار بکەن و مافی وەرزش بەکاربهێنن.

 

وتیشی: هەموو گرووپەکان و تەمەن و کەیسەکان وەردەگرین، لەناویاندا ئەو یاریزانانە هەن کە نەخۆشی ئیفلیجی مێشکیان هەیە، ئێمەش وەک ڕاهێنەر توانای هەر یاریزانێک لەو ڕاهێنانانەدا لەبەرچاو دەگرین و ڕێنماییان دەکەین بۆ ئەو یارییەی کە ڕێگەیان پێدەدات ئامانجەکانی یارییەکە بەدەستبهێنن، ئەمەش دڵخۆشی و سووربوونیان پێ دەبەخشێت بۆ بەردەوامبوون لە وەرزش چونکە ئەوان هەست بە بەهای سەرکەوتن دەکەن.

 

بەشێکی گەورە بۆ ژنان

ئیمان سەباغ وتیشی: بەشێکی گەورە بۆ ژنان هەیە لە گرووپەکەماندا، سەرەتاکە بە ژمارەیەکی کەم دەستمانپیکرد، بەڵام بە تێپەڕبوونی کات زیادی کرد، چونکە زۆر باش بوون و سەرکەوتنیان بەدەست هێنا لە بەشداریکردنیان لە یارییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکاندا، هەروەها ئەو یارییانەی کە لە هیندستان و کوەیت و سووریا و نەمسا و یۆنان و ئەڵمانیا بەڕێوەچوون ئەزموونێکی گەورەیان لەو تیمانە بەدەستهێنا کە لەگەڵیان یاریمان کرد، بۆ من ئەم ڕاهێنان و کارکردنە لەگەڵ ئەم گروپانە دڵخۆشییەکی زۆرم پێدەبەخشێت، گەورەترین ئامانجم ئەوەیە کە شوێنێکیان بۆ دروست بکەم، کە مافێکی سروشتییانە.

 

لە کۆتایی قسەکانیدا وتی: وەک ژنێک و  ڕاهێنەری وەرزشی، دەتوانم زۆر شت پێشکەش بکەم، پشتیوانیم لەلایەن دەوروبەرەکەمەوە وەرگرتووە لەوەی دەیکەم، بەڵام پێداویستییەکانی ئێمە گەورەترن و کێشە داراییەکان زۆر گەورەیە، بۆیە پێویستە پشتگیری دەستپێشخەرییەکانمان بکەین بۆ دڵنیابوون لە بەردەوامبوونیان.