وەرزش
-
بۆ جاری دووەم لەسەریەک ئێلینا ڕیباکینا گەیشتە کۆتایی پاڵەوانێتی میامی
ئێلێنا ڕیباکینا، یاریزانی کازاغستان به هەزار خاڵ دوای ئەوەی له ڤیکتۆریا ئازارینکای بیلاڕوسی بردەوە، توانی بگاته یاری کۆتایی پاڵەوانێتی تێنسی میامی کراوه.
-
ژنانی ئێرانی لە پاڵەوانێتی ئاسیای هۆکی سەهۆڵین دووەم سەرکەوتنیان تۆمار کرد
هەڵبژاردەی نەتەوەیی ژنانی ئێران سەرکەوتنێکی دیکەی لە پێشبڕکێی هۆکی سەهۆڵی ئاسیا بەدەستهێنا.
-
"لە تونس هیچ پشتیوانییەکی پێویست بۆ ژنانی وەرزشکار نییە"
مەلیکە بینوس، سەرۆکی یەکێتی ژنانی تونس و یانەی جیمناستیک ڕایگەیاند، سەرەڕای ئەو دەستکەوتانەی لەسەر ئاستی ناوخۆیی و نێودەوڵەتی هەیە، وەرزشوانانی ژن لە تونس پشتیوانی ناکرێن.
-
حەلا حەمۆ بە دادوەری پێشبڕکێکانی تۆپی باسکە بەربەستەکان دەشکێنێت
حەلا حەمۆ یەکەم ژنی گەنجە کە لە پێشبڕکێکانی تۆپی باسکەی پیاوان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دادوەری دەکات و ئاماژەی بەوەکرد، بەربەستەکانی شکاندووە و دەیەوێت لە ئاستێکی گەورەتردا بڕیار بدات.
-
جاسمین پاولینی نازناوی پاڵەوانێتی دوبەی بردەوە
جاسمین پاولینی، یاریزانی تێنسی ئیتاڵی بووە براوەی جامی جیهانی دوبەی کراوە.
-
"من بەبێ هیچ پشتیوانییەکی حکومەتی ئێران ژمارەی پێوانەیی جیهانیی گینسم شکاند"
بەهار غوڵام وەیسی جەختی لەوە کردەوە کە هەرچەندە تاکە ژنە لە ئێران کە ژمارەی پێوانەیی جیهانیی گینس بشکێنێت، بەڵام هیچ پشتیوانییەکی نەبووە تا بتوانێت بەردەوام بێت.
-
یاری کۆتایی ئەبوزەبی... ئێلێنا ڕیباکینا ڕووبەڕووی داریا کاساتکینا دەبێتەوە
ئێلینا ڕیباکینا، یاریزانی تێنسی کازاخستانی لە یاری کۆتایی پاڵەوانێتی ئەبوزەبی ڕووبەڕووی داریا کاساتکینای ڕووسی دەبێتەوە.
-
دیە نزار پلەی سێیەمی لە پاڵەوانێتی یانە عەرەبەکان بەدەستهێنا
دیە نزار، یاریزانی گۆرەپان و مەیدان، توانی پلەی سێیەم لە پاڵەوانیەتی یانە پاڵەوانەکانی عەرەب لە ئیمارات بەدەستبهێنێت.
-
یاریزانێکی کورد دەبێتە پاڵەوانێتی بەرزکردنەوەی قورسایی ئاسیا
کیژان مەقسودی لەم خولەی پێشبڕکێی بەرزکردنەوەی قورسایی ژنانی پاڵەوانێتی ئاسیادا ٣ میدالیای برۆنزی بەدەستهێنا.
-
ئیلاهە ڕەزاقی دوو میدالیای زیوی لە پاڵەوانێتی ئاسیا بەدەستهێنا
ئیلاهە ڕەزاقی ئەندامی تیمی نەتەوەیی هەڵگرتنی قورسایی ژنانی ئێران لە یارییەکانی ئاسیادا دوو میدالیای زیوی بەدەستهێنا.
-
یێلینا ئۆستاپێنکۆ یەک پلە لە ڕیزبەندی جیهانی تێنسدا بەرز دەبێتەوە
دوای بردنەوەی دوو نازناوی ئەم وەرزە، یێلینا ئۆستاپێنکۆی لاتیڤیا یەک پلەی بەرزکردەوە.
-
نەجلە عیماد لە پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی مێزی پاراڵۆمپیک خەڵاتی زێڕی بردەوە
نەجلە عیماد، وەرزشوانی عێراقی لە پاڵەوانێتی جیهانی تێنسی سەر مێز لە میسر خەڵاتی زێڕی بەدەستهێنا.
-
ئارینا سابالێنکا گه یشته یاری کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوه
ئارینا سابالێنکا، یاریزانی بیلاڕوسی دوای ئەوەی لە کۆکۆ گۆی ئەمریکی بردەوە، گەیشتە قۆناغی کۆتایی جامی ئوسترالیای کراوە.
-
یاری نێوان کانی کوردستان و سپاهان ئەسفەهان بە یەکسانی کۆتایی هات
یاری نێوان هەردوو یانەی کانی کوردستان و سپاهان ئەسفەهان، کە لە باخچەی فیردەوسی ئەسفەهان بەڕێوەچوو، بە (٠-٠) کۆتایی هات.
-
وەرزشی "پیادەڕەوی" دەروازەیەکی سروشتی کە ژنان بە تەندروستی دەهێڵێتەوە
بەشداربووانی یانەی پیادەڕەوی ئاماژەیان بەوەکرد، ڕاهێنانی پیادەڕەوی دەتوانێت مەترسی تووشبوون بەو نەخۆشییانە کەم بکاتەوە کە بەهۆی فشاری ژیانەوە دروست دەبن و ئاسوودەیی دەروونی و جەستەییان پێدەبەخشێت.
-
ڕوناک زەمانی ساڵانێکی زۆر بەبێ هیچ پشتیوانییەک شاخەوانی دەکات
ڕوناک زەمانی، شاخەوان لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ئاماژەی بەوەکرد، لە بەرامبەر ژنانی شاخەوان سنوردارکردن پشتگیری ناکرێن.
-
یاریزانێکی ئێرانی بە ڕووداوی هاتوچۆ گیانی لەدەستدا
مەلیکە محەمەدی، یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی هەڵبژاردەی تۆپی پێی ژنانی ئێران لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا لە دەروازەی شاری بام لە ئێران گیانی لەدەستدا.
-
تیپی تۆپی پێی ژنانی سلۆپی گەیشتە خولی باڵا
تیمی تۆپی پێی ژنانی شارەوانی سلۆپی گەیشتە پاڵەوانێتییەکەی دیکە و ئێستا یاریزانەکان دەیانەوێت ببنە یەکەمی پاڵەوانێتییەکە.
-
یاریزانانی تیمی ڕۆژ بۆ تایکۆواندۆ دەگەنە ئاستی نێودەوڵەتی
یاریزانای تیمی "ڕۆژ" بۆ تایکۆواندۆ هانی هەموو ژنانیان دا بۆ ئەوەی بەدوای حەزەکانیاندا بگەڕێن و بە هەموو هێز و سووربوونێکەوە کاربکەن بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانیان، ڕێگە نەدەن داب و نەریتە کۆنەکان و کۆمەڵگای پیاوسالاری ببنە بەربەست لەبەردەم ئازادی و خەونەکانیا
-
سێ ژنی شاری کۆیە بوونە براوەی ماراسۆنی ٢ کیلۆمەتری
بە بۆنەی یادی ٥١مین ساڵەی دامەزراندنی یەکێتی لاوانی کوردستان، ماراسۆنێک بۆ تەمەنی ١٢-٥٠ ساڵ ساڵ ڕێکخرا و سێ ژن توانییان پلەی یەکەم و دووەم و سێیەم بەدەستبهێنن.