کتێبی ژنۆلۆژی " باشوور" بڵاو کرایەوە

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوبوونەوەی کتێبی "ژنۆلۆژی باشوور" ڕادەگەیەنێت، کە ژمارەی (٣١)ـەمین گۆڤاری ژنۆلۆژییە و تایبەت کراوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی ژن لە باشووری کوردستان.

ئەکادیمیای ژنۆلۆژی بڵاوبوونەوەی کتێبی "ژنۆلۆژی باشوور" ڕادەگەیەنێت، کە ژمارەی (٣١)ـەمین گۆڤاری ژنۆلۆژییە و تایبەت کراوە بە لێکۆڵینەوە لەسەر پرسی ژن لە باشووری کوردستان. ئەم بەرهەمە بەشێکە لە زنجیرەی بڵاوکراوەکانی ئەکادیمیای ژنۆلۆژی و بە ژمارەی سپاردنی (١٥٢٥)ی ساڵی (٢٠٢٥) لە بەڕێوەبەرایەتی کتێبخانە گشتییەکان تۆمار کراوە.

 

"ژنۆلۆژی باشوور": بەشێک لە پڕۆژەیەک بۆ خستنەڕووی دەنگی ژنان لە سەرانسەری کوردستان

ئەم ژمارە تایبەتەی "ژنۆلۆژی" بەرهەمی بیرۆکەیەکە کە لە ئەکادیمیای ژنۆلۆژی سەریهەڵداوە. ئەکادیمیای ژنۆلۆژی لە ساڵی ٢٠٢١دا زنجیرەیەک گفتوگۆی دەربارەی ناوەڕۆکی گۆڤارەکانی ژنۆلۆژی ئەنجامدا، کە تا ئەو کاتە ٢٧ ژمارەی لێ بڵاوکرابووەوە. لە ئەنجامی ئەو گفتوگۆیانە و بە پێشنیاری ناگیهان ئاکارسەل، بڕیاردرا چوار ژمارەی تایبەت بە هەر بەشێکی کوردستان تەرخان بکرێت.

دوای بڵاوبوونەوەی ژمارە تایبەتەکانی ڕۆژهەڵات، باکوور و ڕۆژئاڤای کوردستان، ئێستا ژمارەی ٣١ی گۆڤاری ژنۆلۆژی تایبەت کراوە بە باشووری کوردستان. ئەم ژمارەیە هەوڵدەدات لایەنە جیاوازەکانی باشووری کوردستان، لەوانە ئەو لایەنانەی تا ئێستا کەمتر باسیان لێوەکراوە، بخاتە ڕوو. هەروەها تیشک دەخاتە سەر کەلەپووری بەرخودانی ژن لە باشوور، کە سەرەڕای هەوڵە بەردەوامەکان بۆ لەناوبردنی، هێشتا بەردەوامە و ڕۆڵی خۆی دەگێڕێت لە ئاشکراکردنی مێژووی ژن.

 

بابەتەکانی ناو کتێبەکە:

  •  وتاری پێشەکی سەرنووسەری گۆڤاری ژنۆلۆژی
  • "شۆڕشی باشوور، شۆڕشی ژنه‌" – نەجیبە عومەر
  • شۆڕشی زهنی لە باشوور و ئێراقدا چاوگی وەرچەرخانی دیموکراسی و کۆمەڵگەیەکی ئازادە - لەیلا والی حسێن (ڤیان جاف)
  • سۆسيۆلۆژيای کۆمەڵگەی کورد لە باشوری کوردستان و ناوچەی بادينان - زۆزان ساڵەح یوسفی
  • چۆن مێژوویەکی ونبوو بدۆزینەوە؟ - کەلسوم حسێن
  • بەرخودانی دژ بە بیرچوونەوەی یادەوەریی: ئەنفال - فاتمە کۆچاک
  • پێشمەرگەی ژن لە مارگریت جۆرج شێلۆوە تا ڕۆژی ئەمڕۆ - ڕۆژبین ئەکین
  • ناوەکیکردنی ستراتیژییەکانی “دژە کۆچەر”ی کۆلۆنیالیزمی نیشتەجێ دژی ژنان لەلایەن ڕژێمە پاوانخوازەکانی  کوردستانەوە- کازیوە ساڵەح
  • باشوور پێویستی بە خۆداماڵین لە داگیرکاریی و سێبەرەکانیەتی - نەجیبە قەرەداغی
  • ماتکردنی شای شەڕەکان- خانێ ئانوش
  • لە ڕوانگەی ژنەوە ڕوانینێکی پانۆرامی بۆ باشووری کوردستان - نورهاق گوڵبەهار
  • خۆسووتاندن: هاوار و کاردانەوەیەکە بەرامبەر بێنرخکردنی ژن - هاڤین کەمال شامحەمەد
  • کۆمەڵگەیەکی زیندوو، بە قووڵی گرێدراوی پەروەردەیە و هۆکاری مانەوەیەتی - سنوور ڕەحمان
  • بەرهەمهێنانەوەی وێنەی ژن لە میدیاکاندا - شیرین تاهیر

لە پێشەکی کتێبەکەدا هاتووە:

"باشوور هەم بە لایەنە زانراو و هەم بە نەزانراوەکانیەوە، درێژە بە کەلەپووری بەرخودانێکی گەورەی ژن دەدات... ئەمڕۆ بە ڕیشەی خرۆشێنەرییەوە گیان دەبەخشێت و بەردەوامە لە ڕۆڵی خۆی وەک بەردی بناغە لە ئاشکراکردنی مێژووی ژن."

زانیاری دەربارەی کتێبەکە:

  • ناونیشان: ژنۆلۆژی باشوور
  • بابەت: لێکۆڵینەوە
  • ئامادەکار: ئەکادیمیای ژنۆلۆژی
  • سەرپەرشتیاران: ڕۆژدا یڵدز، نەجیبە قەرەداغی، سۆزان ئاکیپا
  • وێنەی بەرگ: نیگارکێش ساکار فاروق
  • دیزاینی بەرگ: نەوال بولوت
  • بەرواری چاپ: بەهاری 2025

پەیوەندی:

ناونیشانی ئەلەکترۆنی  jinolojy@gmail.com
ماڵپەڕ: www.jineolojikrd.info
فەیسبووک: ژنۆلۆژی www.facebook.com/

بەم زووانە لە کتێبخانەکانی باشووری کوردستان بەردەست دەبێت.