فیلمی ئەمڕۆ: زوهرە کۆنگ فو

وەرزش دەسەڵاتە ڕاستەقینەکانی ژنان نیشان دەدات، ئەو قسە هەڵبەستراوانە ڕەتدەکاتەوە کە دەڵێت پیاو بەهێزترە لە ژن، کە لە فیلمی فەڕەنسی "زوهرە کۆنگ فو"دا بەرجەستە کراوە.

فیلمێکی درامای فەرەنسییە لە نووسین دەرهێنانی "مەبروق میشری"، لە ٩ی ئازاری ئەمساڵدا بڵاوکرایەوە، کە هەریەک لە سابرینا وەزەتی و عەین حەیدەر و میرا رۆگلیانۆ ڕۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.

 

ڕووداوەکانی لە دەوری زوهرە دەسوڕێنەوە، کە ژنێکی خێزاندارە و کچێکی هەیە، لەلایەن هاوژینەکەیەوە لێی دەدرێت، بەڵام لە ترسی لەدەستدانی کچەکەی بەرگە دەگرێت، ژیانی بەم شێوەیە مایەوە تا "بێنتا"ی ناسی، کە لە کۆنگ فۆدا باش بوو، دواتر بوو بە باشترین هاوڕێی.

 

لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا مامۆستا چانگ سوو هانی زوهرە دەدات بۆ فێربوونی وەرزشی کۆنگ فو، بۆ ئەوەی بتوانێت بەرگری لە خۆی بکات و کەسایەتی خۆی بگۆڕێت، تا زیاتر متمانە بەخۆبوون بکات و بوێرتر بێت.

 

زوهرە بڕیاریدا کۆتایی بەو ژیانە نەگبەتیانەی بهێنیت لەگەڵ پیاوێکی لاوازی داروونیدا دەژیا، کە تەنها هێزی خۆی بەسەریدا نیشان دەدات، بۆیە بانگهێشتی کرد بۆ شەڕی نێوانیان و مەرجی دانا کە ئەگەر سەربکەوێت واژۆ لەسەر کاغەزی جیابوونەوە بکات، بۆیە ڕازی بوو، بەڵام بە گاڵتەجاڕییەوە، پێیوابوو کە ئەو هێشتا ئەو ژنە لاوازەیە.

 

درێژەی فیلمەکە ‌‌‌هێزی ژن دەردەخات.