" تا تورکیا ڕووبەڕووی کێشەی ناوخۆی نەبێتەوە دەبێت کار لەسەر بەرەوپێشبردنی پرسی ئاشتی و ڕازیکردنی کورد لە ناوچەکەدا بدات"

گەشە دارا حەفید، چالاکوانی سیاسیی وتی: سەرنەگرتنی پڕۆسەی ئاشتی دەوڵەتی تورکیا لە ڕووی ئابووری و سیاسیی و کۆمەڵایەتی بەرەو دواوە دەبات، سەرەڕای ئەوەی تورکیا هەنگاوی گرنگ و پێویستی نەناوە.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی- گەشە دارا حەفید، چالاکوانی سیاسیی و پەرلەمانتاری پێشوو، باس لەوەدەکات، کارکردن لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ڕۆبچێتە کۆمەڵگەوە، پێویستە پێشوازی لە تەواوی پارچەکانی کوردستان لێ بکرێت، وتی: پرۆسەی ئاشتی لە تەواوی پارچەکان پێویستی بە بەرەوپێشچوونی زیاتر هەیە، هەبوونی ئەم دیدارانە کارێکی گرنگە تا بتواندرێت زیاتر پڕۆسەی ئاشتی رۆبچێتە کۆمەڵگەوە، پرۆسەی ئاشتی لە تەواوی پارچەکانی دیکەی کوردستان بە تایبەت لە باکووری کوردستان زیاتر پێویستی بە بەرەوپێشچوون هەیە، لە ئێستادا پرسی ئاشتی لە تورکیادا ناڕوونی پێوە دەبیندرێت، تا ئێستە لە لێدوانەکانی دەوڵەتی تورکیا وەک پێویست باس لە پڕۆسەی ئاشتی ناکرێت، وا باسی لێوەدەکرێت کە بابەتێکی لاوەکییە، کە ئەم هەڵوێستەی تورکیا تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست خستۆتە ژێر گومانەوە، کە ئەم بابەتەی وەک تاکتیکێکی سیاسیی بۆ بەرەوپێشبردنی قۆناغێک بەکار هینابێت، لە کاتێکدا کورد چەندین ساڵە کار لەسەر پرۆسەی ئاشتی و پێکەوەی گەلان دەکات، بەڵام دەوڵەتی تورکیا ئامانجی لەناوبردنی کوردە، بەردەوام لە تورکیادا هەوڵ بۆ لەناوبردنی کورد دەدات، لە کاتێکدا لە لایەن کوردەوە لە ڕێگەی چالاکی کولتووری و چەندین هەڵوێستی دیکە لە لایەن ئاشتیخوازانەوە ئەنجامدراوە، بەڵام پرسی ئاشتی پێویستی بە کارکردن هەیە، دەبێت دژی وتاری ڕق و کینە کار لەسەر پڕۆسەی ئاشتی بکرێت، چەندین ساڵە تۆوی ڕق و کینە لە تورکیا بەرامبەر کورد و پرسی ئاستی ڕوێندراوە، ئەگەر بە بڕیاریکی سەروس ئەم بڕیاری ئاشتییە بدرێت، ئەگەر کۆمەڵگە بۆی ئامادە نەبێت، ناتواندرێت پرسێکی سەرکەوتوو بێت.


گەشە دارا حەفید، لە کۆتاییدا، وتیشی: ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بۆتە جێگەی ململانێی سیاسی دەوڵەتانی دراوسێ و وێرانبوونی ناوچەکە و لە ناوچوونی هاوڵاتیانی لێ کەوتۆتەوە، هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوبردنی گوندەکان و ماڵوێرانکردن و شەهیدکردنی هاوڵاتیانی لێ کەوتوەتەوە، کە ئەمە بەردەوام دەبێت، ئەو نا سەقامگیرییەی خراپی دۆخی ئابووری و لە ناوچوونی بازرگانی دەوڵەتان و کێشە کۆمەڵایەتییەکانی لێ دەکەوێتەوە، بە گشتی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا و پاشان دەوڵەتی تورکیا بە سەرنەگرتنی پڕۆسەی ئاشتی ڕوبەڕووی زیانی ماددی و مەعنەوەی دەبنەوە، لەگەڵ سەرنەگرتنی پڕۆسەی ئاشتی هاوکێشە نێوەدەوڵەتییەکان گۆڕانکاری بەسەردادێت، تورکیاش بەدەرنابێت لەم هاوکێشەیە، بۆیە دەوڵيتی تورکیا تا لە زیانەکانی سەرنەگرتنی ئاشتی دوربێت، دەبێت گەلی کورد لە ناوخۆی تورکیا بە ڕێکەوتنەکان ڕازی بکات، هەوڵ بۆ دروستکردنی ئاشتی و پێکەوە ژیان لەگەڵ گەلانی تری دەوڵەتی تورکیا دروستبکات، کە پێشخستنی ئاشتی پێویستی بە کارکردن و ئەقڵیەتێکی گەورە هەیە، ئەو پەروەردەی ڕق و کینەیەی لە تورکیادا چێندراوە دەبێت بەرەنگاری ببنەوە و بە پێچەوانەوە کاری لەسەر بکەن.