لە نێوان نەکبەی مۆدێرن و کۆن... بارودۆخی ژنانی فەڵەستینی چۆن گۆڕاوە؟

نەکبەی کۆن پەیوەندی بە ئاوارەبوونی فەڵەستینییەکانەوە هەیە لە خاکەکانیان لە ساڵی ١٩٤٨، نەکبەی نوێ پەیوەندی بە قەیرانی مرۆیی بەردەوام و بارودۆخی ژیانی سەختی کەرتی غەززە هەیە.

رەفیف ئەسلیم

 

غەززە-لە ماوەی شەڕی ٢٠٢٣-٢٠٢٥، ژنانی فەلەستینی لە کەرتی غەززە، بارودۆخێکی مرۆیی لە ڕادەبەدەر کارەساتبار و یادەوەریی نەسڕاوەیان ئەزموون کرد. لە نێوان نەکبەی کۆن و نوێدا، بارودۆخی ژنان چی لێهاتووە؟

پەیامی ژنانی فەلەستینی کە بەهۆی ئاوارەبوون و برسێتی و بێ ماڵ و حاڵ و کوشتنی سیستماتیکی ماندوو بوون چییە؟

 

سۆسەن ئەبو عیادە دەڵێت، بەشێکی هاوبەش لە نێوان نەکبەی ساڵی ١٩٤٨ و شەڕی قڕکردن لە ئێستادا کە هاوڵاتیانی کەرتی غەززە ئەزموونی دەکەن، سەرەڕای جیاوازییەکی بەرچاوی کاتیی هەیە. ئەو ئاماژە بەوە دەکات کە تەنانەت لە کێویترین خەونەکانیشدا هەرگیز چاوەڕێی دووبارەبوونەوەی ئەو ڕووداوانەی نەدەکرد، بەتایبەتی دوای دامەزراندنی دەزگا و دادگا نێودەوڵەتییەکان بۆ پاراستنی مافەکانی مرۆڤ، هەروەها ئەو پێشهاتە بەرچاوانەی لە ڕاگەیاندنەکاندا بوون،کە وایکردووە تاکەکان بتوانن ڕووداوەکە بە هەردوو شێوەی وێنە و دەنگ بگوازنەوە.

 

بەشە هاوبەشەکەی نێوان نەکبەی ساڵی ١٩٤٨ و شەڕی قڕکردنی فەڵەستین

ئاماژەی بەوەشکرد، هەمیشە گوێی لە نەکبەی فەلەستینی بووە، بەڵام کاتێک وردەکارییەکانی ئەزموون کردووە، هەرگیز بە خەیاڵیدا نەهاتووە کە ئەوەندە دڕندانە بێت. لە ئاوارەبوونەوە تا چادر، هەموو وردەکارییەکان بەجۆرێکن کە هیچ ژنێک ناتوانێت تێبگات کە چییە بەبێ ئەوەی ئەزموونی بکات، پێش جەنگ ژنان و کچان ژیانێکی گرانبەهایان لە ماڵەکاندا بە هەموو ئاسانکارییەکەوە دەژیا، بەڵام لە کاتی شەڕدا مانای سەختی و توندی ژیانیان فێربووە، ئەم فشارانە وایکردووە ژنانی فەلەستینی بەردەوام لە حاڵەتێکی دەمارگیری و داڕمانی دەروونیدا بن، لە کاتی خۆرهەڵاتندا لە خەو هەڵدەستن و تا خۆرئاوابوون کاردەکەن، بەتەواوی بیریان لەو ژیانە کردووە کە پێشتر تێیدا دەژیان، لەگەڵ سەردان و کات بەسەربردن، تاوەکو تەنانەت خەوێکی ئارامیش بۆتە خەونێک. هیوادارە بەم زووانە ئەم کارەساتە کۆتایی پێبێت و لەم کابوسە ڕزگاری بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ژن ناتوانێت چادر و ئاوارەبوونەکە لەبیر بکات، بەتایبەتی کە لەگەڵ ژیانێکی سەخت و سەختی جەستەیی و دەروونیدا تێکەڵ بووە، بە لەدەستدانی ئازیزان و ماڵەکەی پۆشراووە، کە بە نیشتمانە بچووکەکەی خۆی و ژیانی خۆی و سەلامەتی خۆی دەزانی. کە بیری وردەکارییەکانی ماڵە بچووکەکەی کردووە، ئەوەی لە ماوەی چەند ساڵێکدا لەناو ماڵەکەدا کۆیکردۆتەوە بۆ ماڵەکەی ئێستا لە داروپەردوو و خۆڵ هیچی تری نەماوە، هیچ جل و بەرگ و مۆبیلیاتێکی نییە، هەروەها شوێنێکی نییە بۆ ئەوەی بچێتە سەر کاتێک هەستی بە ماندوێتی دەکرد و دەیوێت پشوو بدات.

فەڵەستین لە ئازاردا هاوار دەکات

یاسمین عەبسی پێی وایە پێویست ناکات ژنانی فەلەستینی باسی ئازارەکانیان بکەن، بەو پێیەی هەموو شتێک بە ڕوونی دیارە، لە ماوەی ساڵ و نیوێکی ڕابردوودا بە دەنگی و ڤیدیۆ گەیاندراوە. ئەمڕۆ ئەو ژنە پزیشک و ڕۆژنامەنووس و مامۆستایە لە چادرێکدا دەژی کە بەزەحمەت دەتوانێت پێداویستییەکانی دابین بکات، لە ڕیزی ئاساییدا وەستاوە بۆ ئاو و خواردن و دار.

 

سەبارەت بە نەکبەی نوێ، یاسمین عەبسی بۆ ماوەی ساڵ و نیوێک لە باشوور چاوەڕوانی ئاوارەبوونی نەدەکرد، پێی وابوو سەردانی خوشکەکەی دەکات، لە ناوەڕاستی کەرتی غەززە و بەزۆری دوو هەفتەی تر دەگەڕێتەوە ماڵەوە. بەڵام گەڕایەوە و هیچی نەدۆزیەوە. شار و ماڵە ئاشناکەی نەمابوو، کامپەکان بە نەهامەتیەکانیان جێگەیان گرتبووەوە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوەی یارمەتیدەر بووە لە دروستکردنی ئەم کارەساتە مرۆیی و شارستانییە، تواناکانی هێزەکانی ئیسرائیل بووە، لەوانەش توانا هەواڵگرییەکانیان کە لەسەر بنەمای زیرەکی دەستکرد، دواتر کۆمەڵکوژییەکانی هاوڵاتی بێتاوان بەبێ پشتڕاستکردنەوەی زانیارییەکان، هەروەها ئەو تۆن تەقەمەنیانەی کە لەسەر تەنها ٣٦٤ کیلۆمەتر چوارگۆشە بە پشتیوانی زلهێزەکانی جیهان خراونەتە خوارەوە. لە سەردەمی نەکبەی ساڵی ١٩٤٨دا تەنها فیشەک و تۆپ و هەندێک تەکنەلۆژیا هەبوون کە ئەمڕۆ بە سەرەتایی دادەنرێت.

 

"ژنانی فەڵەستینی مۆدێلی ئارامگریین"

ڕوونیشیکردەوە، ژنانی فەڵەستینی مۆدێلی سەبر و خۆڕاگرین، لە هەموو بوارەکانی ژیاندا بوونەتە شەڕکەر بۆ ڕزگارکردنی خێزانەکانیان، ژنان ناتوانن ئازاری چادرەکە و لەدەستدانی لەبیربکەن، تا هەلی نوێ بۆ کار و ژیانیان بۆ نەکرێتەوە، بەو پێیەی کاری ژنان و کچان ئاسایشی ئەوانە لە دابینکردنی ژیانێکی شکۆمەندانە، دوور لە هاوکارییە مرۆییەکان.

 

یاسمین عەبسی هیوادارە ژنان لە سەرانسەری جیهان لە ڕێگەی خۆپیشاندان و بۆنە جۆراوجۆرەکانەوە پاڵپشتییان بکەن، چیرۆکی ئەو کەسانەی لە کاتی ڕووداو و کۆنگرەکاندا کوژراون، لە ڕاگەیاندنەکاندا کە ناوەڕۆکەکەی بۆ چەند زمانێک وەردەگێڕێت، چ لە سەردەمی نەکبەی کۆن یان مۆدێرن، هاوبەش بکەن. ئەمە مافی ژنانە، ژنان دەبێ دەنگی خۆیان و ئازارەکانی خۆیان بگەیەنن، بەتایبەتی ئەوانەی گیانیان لەدەستداوە.