حکومەتی کاتی سووریا پرۆسەی هەڵبژاردنەکانی لە ناوەڕۆکی نوێنەرایەتی و دیموکراتیک بەتاڵکردەوە

هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سووریا لە گۆڕانکاری ڕووکەش زیاتر نییە کە دەنگی ژنان لە سوەیداو هەروەها لە ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پەراوێز دەخات.

ناوەندی هەواڵ

 

 لە دیمەنێکی سیاسیدا، کە بە ناڕوونی و دژایەتی تایبەتمەندە، سووریا شاهیدی "هەڵبژاردنی ئەنمجونەنی گەل" لە ژێر دەسەڵاتی ڕژێمێکدایە کە هیچ بوارێکی ڕاستەقینەی بۆ کێبڕکێ یان نوێنەرایەتی کۆمەڵایەتی نەهێشتەوە، ئەمجارە پرۆسەی هەڵبژاردن بە شێوەیەکی نائاسای کرایەوە و پرسیاری زۆری لەسەر یاسای و کاریگەرییەکەی دروستکرد، بڕیاری هەڵبژاردن بوو بە ئامرازێک لە دەستی دەسەڵاتی دەسەڵاتداران، کە مافی دانانی زۆربەی ئەندامانی ئەنجومەنی هێشتەوە، بەمەش خەڵک بە پەراوێزێکی تەسکەوە مایەوە کە لە یەک لەسەر سێی کورسییەکان زیاتر نەبوو.

 

میکانیزمی هەڵبژاردنی گوماناوی

دارین عەزەم لە شاری سوەیدا ڕایگەیاند، سووریا لەم دواییانەدا شایەتحاڵی یەکێک لە ئەزمونە گوماناویەکاییەکانی هەڵبژاردن بووە، دوای ئەوەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی گەلی سووریا بە شێوەیەک بەڕێوەچوو کە لەلایەن چاودێران و چالاکوانانەوە بە "ناڕوون و تێنەگەیشتن" یناسەکرا، میکانیزمە نوێیەکە کۆنترۆڵی دەسەڵاتی جێبەجێکردن بەسەر پرۆسەی هەڵبژاردنەکاندا دامەزراند و ناوەڕۆکی نوێنەرایەتی و دیموکراتیکیەکەی لێسەندەوە.

 

پێگەی ژن لە گۆڕەپانی سیاسیدا

لە باشترین کاتەکاندا، نوێنەرایەتی ژنان لە ئەنجومەنی گەلدا لە ٪١٠ زیاتر نەبوو، ئەمڕۆ بۆ کەمتر لە ٪٣ دابەزیوە، ئەمە ڕێژەیەکە کە بە شۆککەر و کەم ڕێزیە بۆ ڕۆڵی ژنانی سووریا، کە لە ساڵانی ڕابردوودا، لێهاتووی و توانای بەرزی خۆیان بۆ پێشەنگایەتیکردن و کارکردن لە ژیانی گشتیدا نیشانداوە.

 

دارین عەزەم ڕوونیشیکردەوە، ئەم ڕێژەیە تەنها ژمارە نییە، بەڵکو ڕەنگدانەوەی سروشتی دەسەڵاتە، کە ڕێگە بە دەنگێکی هەمەچەشن نادات و ژن وەک هاوبەشی ڕاستەقینە لە سیاسەت یان بڕیاردانی نیشتمانیدا قبوڵ ناکات، پێی وایە بەردەوامبوونی ئەم ڕێبازە ژنان دەخاتە پەراوێزەوە، دوای ئەوەی بوونی خۆیان لە هەموو بوارەکاندا سەلماندبوو، لە فریاگوزارییەوە تا دەگاتە ئیدارە و سیاسەت و کۆمەڵگەی مەدەنی.

 

وەدەرنانی سوەیدا... چەسپاندنی گۆشەگیری و دابەشبوون

یەکێک لە لایەنە گوماناویەکانی ئەم هەڵبژاردنانە، دوورخستنەوەی سوەیدا بوو لە پڕۆسەی هەڵبژاردن هەر لەسەرەتاوە، کە هەنگاوێکی "بە ئەنقەست و سیستماتیک" بوو، بە وتەی دارین عەزەم، کە پێی وایە ئەو بڕیارە هاوکات بوو لەگەڵ ئەو هەڵکشان و لەشکرکێشییە سەربازییەدا کە سوەیدا شاهیدی بوو، کە مردن و ماڵوێرانی بەجێهێشت و درزەکانی نێوان خەڵکی سوەیدا و دەسەڵاتی ناوەندی لە دیمەشق قوڵتر کردەوە.

 

ئەنجومەنێکی بێ نوێنەرایەتی... و دەسەڵاتێکی بێ یاسای کۆمەڵایەتی

دەرئەنجامی کۆتایی ئەم هەڵبژاردنانە ئاماژە بە لەدایکبوونی ئەنجومەنێک ناکات، کە نوێنەرایەتی گەلی سووریا بکات، بەڵکو دڵسۆزی نوێ بۆ هەمان دەسەڵات کە کۆنترۆڵی هەموو پرۆسەکانی بڕیاردان دەکات، هەر وەک دارین عەزەم باسی دەکات، ئەنجومەن تەنها ڕووبەرێکی فەرمییە بۆ دەسەڵاتێک کە تەنها دەنگی خۆی قبوڵ دەکات و هەر گفتوگۆیەکی ڕاستی یان جیاوازی لە بیروڕا ڕەتدەکاتەوە، وتی: ئەوەی ئەمڕۆ دەگوزەرێت، چاکسازی سیاسی نییە، بەڵکو بەرهەمهێنانەوەی هەمان قەیرانە، بە ڕووخساری نوێ و میتۆدی ناڕوونتر.

 

"هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی نادادپەروەرانەدا بەڕێوەچوو"

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەکەن هیچ یاسایەکیان نییە، وتی: لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی کاتی دەستیکردووە بە هاندانی ململانێی خێڵی لە نێوان پێکهاتەکانی سووریادا، کە تاوان و کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی ئەنجامداوە، لەوانە کوشتن و دەستگیرکردنی پێکهاتەکان، لەنێویاندا عەلەوییەکان و دروزەکان، سووتاندنی ماڵە مەدەنییەکان، هەروەها ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاری دژی ژنان، لەنێویاندا دەستدرێژی و کوشتن، کە دوایینیان ڕفاندنی ژنانی گەنج بووە.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، هەڵبژاردنەکان هاوکات بووە لەگەڵ هێرشکردنە سەر ناوچەکانی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، وتیشی: هەڵبژاردنەکان لەکاتێکدا، بوو کە لە ناوچەکانی ئێمە، لەسەر هێڵەکانی بەرکەوتنی دێرحافر، گەمارۆیەک بەسەر گەڕەکی ئەشرەفیە و شێخ مەقسوددا سەپێنرا، کە ئەمەش ئاماژەیە کە ئەم هێرشە بۆ بەرژەوەندی لایەنە دەرەکییەکان دەقۆزرێتەوە، هەروەها دەوڵەتی تورکیا ئەو کەسەیە کە هاندەری ئەو قسانەی ناو سوورییەکانە.

 

"هەڵبژاردنەکان لە کەشێکی نادادپەروەرانە و بێلایەنانەدا بەڕێوەچوو"

 

ئەم بۆچوونە لەلایەن هەیفا عومەر، ئەندامی ئەنجومەنی کۆمەڵەی ژنانی زەنوبیاش پشتڕاست کرایەوە، کە وتی: هەڵبژاردنەکان "نایاشای" بوون و ئەوەی لە دوای ڕووخانی ڕژێمەوە لە سووریا ڕوودەدات، لەگەڵ بنەما دیموکراتیکیەکاندا ناگونجێت، هەروەها یاسای بەبێ پرۆسەی هەڵبژاردنی پێشوەختە دەستنیشانکرا، ئەم حکومەتەش یاسای پێدرا، لەگەڵ ئەوەشدا، نابێت دان بە هەموو ئەمانەدا بنرێت، چونکە ئەمە قۆناغێکی گوازراوەیە لە مێژووی سووریادا.

 

جەختیشی لەوە کردەوە، کە ئەوانەی پێشێلکاری مافی مرۆڤ دەکەن هیچ یاسایەکیان نییە، لە دوای دەستبەکاربوونی حکومەتی کاتی دەستیکردووە بە هاندانی ململانێی خێڵی لە نێوان پێکهاتەکانی سووریادا، تاوان و کۆمەڵکوژی و پێشێلکارییەکانی ئەنجامداوە، لەوانە کوشتن و دەستگیرکردنی پێکهاتەکان، لەنێویاندا عەلەوییەکان و دروزەکان، سووتاندنی ماڵە مەدەنییەکان، هەروەها ئەنجامدانی چەندین پێشێلکاری دژی ژنان، لەنێویاندا دەستدرێژی و کوشتن، کە دوایینیان ڕفاندنی ژنانی گەنج بووە.

 

هەیفا عومەر پێی وایە، ئەنجامدانی هەڵبژاردن بەبێ یاسای مەترسی لەسەر داهاتووی سووریا دروست دەکات، وتی: پرۆسەی هەڵبژاردن نوێنەرایەتی توێژێکی دیاریکراوی دانیشتوان دەکات بەبێ ڕەچاوکردنی شارەزای و بڕوانامەی پێویست هەروەها مەرجە پێویستەکانیشی تێدا نییە، هەربۆیە شایستە نییە بۆ گەیشتن بە ئاوەدانکردنەوە و بوژاندنەوەی سووریا.

ئامادەبوونی سنووردار لە کورسییەکانی بڕیاردان

ئایشە شەعبان، چالاکوانی دیمەشق، وتی: بوونی ژنان شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو پێویستییە، هەروەها ژن هەمیشە بەشێکی بنچینەی کۆمەڵگە بووە، لە هەموو ئەو قۆناغە سەختانەی کە بەسەرماندا تێپەڕیون، ئامادە بووین و کارمان دەکرد و بەرپرسیارێتییەکی گەورەمان لە شاندابووە- لە ماڵەوە، لە شوێنی کار، لەسەر شەقامەکان و لە هەموو شوێنێکی دیکە، لەگەڵ ئەوەشدا، تا ئەمڕۆش نوێنەرایەتی ژنان لە کایە سیاسی و کولتووری و کارگێڕییەکاندا لاوازە، وەک ئەوەی ئامادەبوونیان تەنها ژمارەیەک یان وردەکارییەک بێت.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتێک باس لە هەڵبژاردن دەکرێت، دەوترێت نوێنەرایەتی ژنان بگاتە ٪٢٠، بەڵام لە استیدا، ڕێژەی ژنانی کاندیدی لە ٪١٤ تێنەپەڕیوە، وتی: کێشەکە تەنها لە ژمارەکاندا نییە، بەڵکو لە بیرۆکەکەدایە، پرسیاری ئەوە دەکات، کە بۆچی دەبێت بوونی ژنان بە کەمی بمێنێتەوە، هەرچەندە لە زۆرێک لە وڵاتان ڕێژەکە دەگاتە ٪٣٠ یان زیاتر، ئەمە تەنها لەبەر ئەوە نییە کە یاسای جیاوازیان هەیە، بەڵکو لەبەر ئەوەیە کە هۆشیارییەکی کۆمەڵایەتی هەیە کە پێی وایە ژنان بە هەمان شێوەی پیاوان توانای کارکردن و بەشداریکردن و بڕیاردانیان هەیە.

 

لە نێوان دەقی یاسایی و ڕاستی کۆمەڵایەتیدا

زۆرجار ئەنجومەنە هەڵبژێردراوەکان زیاتر گوزارشت لە ئیرادەی دەسەڵاتداران دەکەن نەک ڕەنگدانەوەی فرەچەشنی کۆمەڵگە، ئەمەش وا دەکات نوێنەرایەتی ژنان وابەستەی کۆتا بێت نەک لێهاتوویی، هەروەها ژمارەیەک لە چالاکوانان پێیان وایە پێشخستنی بەشداری سیاسی ژنان زیاتر لە پشکێکی ژمارەیی دەوێت، پێویستی بە هۆشیارییەکی نوێی کۆمەڵایەتی هەیە کە ڕۆڵی ژنان وەک هاوبەشی چالاک لە بڕیارداندا بناسێت، نەک وەک پێویستیەک کە یاسا سەپاندویەتی.

 

لە ژێر ڕۆشنایی کاریگەرییە سنووردارەکانی هەڵبژاردنەکاندا، قسەکانی ئایشە شەعبان وەک بیرخستنەوەیەک، کە گۆڕانی ڕاستەقینە لەو باوەڕەوە دەست پێدەکات کە بوونی ژنان لە سیاسەتدا شتێکی خۆشگوزەرانی نییە، بەڵکو هەنگاوێکی پێویستە بەرەو کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر و هاوسەنگتر.