هاوسەرۆکایەتی؛ سیستمێکە بە ئامانجی ڕاستکردنەوەی مێژوویەکی دوور و درێژی بڕیارە تاکلایەنەکان

هاوسەرۆکایەتی نموومەیەکی پێشکەوتنخوازانە بەرجەستە دەکات کە ڕۆڵی ژنان لە پێگەی بڕیاردان بەهێز دەکات و بیری پیاوسالاری نەریتی تێکدەدات و هاوبەشییەکی هاوسەنگ دادەمەزرێنێت کە بەشدارە لە بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی دادپەروەرتر لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

ئەسما محەمەد

 

قامیشلۆ – نموونەی هاوسەرۆکایەتی نوێنەرایەتی گۆڕانکارییەکی قووڵی کۆمەڵایەتی دەکات کە بەشداری ژنان دەچەسپێنێت و بیرکردنەوەی پیاوسالاری تێکدەدات و ڕێگە خۆشدەکات بۆ بونیادنانی کارگێڕیەکی دادپەروەرانە و هاوبەشییەکی هاوسەنگ لە نێوان ژن و پیاو لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا.

 

هاوسەرۆکایەتی لە هەرێم نوێنەرایەتی ئەزموونێکی ناوازە دەکات لەسەر ئاستی هەرێمایەتی و نێودەوڵەتی، کە ژن و پیاو لە بەڕێوەبردنی کار و بڕیاردان کۆدەکاتەوە، ئاسۆی فراوان بۆ بەشداریی ڕاستەقینەی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیاندا دەکاتەوە، ئەم نمونەیە تەنها لە لایەنی کارگێڕیدا سنووردار نییە، بەڵکو درێژدەبێتەوە بۆ سیاسەت و دیپلۆماسی و کۆمەڵگە، جەخت لەسەر توانای ژنان دەکاتەوە بۆ کاریگەرکردنی گۆڕانکاری و کاریگەری، بەمەش ئەو عەقڵی پیاوسالارییە نەریتییە دەشکێنێت کە دەیان ساڵە هەوڵی پەراوێزخستنی ڕۆڵی ئەوانی داوە.

 

"ژنان بنەڕەتی و پایەیەکی تۆکمەن"

هێڤی ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ ڕایگەیاند، هاوسەرۆکایەتی تەنها چوارچێوەیەکی کارگێڕی نییە، بەڵکو دیدێکی ستراتیژی هەمەلایەنەیە بە ئامانجی بەهێزکردنی ژنان و بەرزکردنەوەی بەشداریکردنیان لە بڕیاردان و بونیادنانی کۆمەڵگەدا، ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا خۆیان سەلماندووە کە توخمێکی بنەڕەتی و پایەیەکی تۆکمەن لە بونیادنانی نەتەوەدا، هەروەها توانای ئەنجامدانی ئەرکی گشتی و تایبەتیان هەیە و بەهرەکانیان وردتر دەکەنەوە و ئەو پرسانەی کە پەیوەندییان پێوەیان هەیە چارەسەر دەکەن، بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی تر.

 

پێی وایە چەمکی هاوسەرۆکایەتی نوێنەرایەتی یەکێک لە پایە بنەڕەتییەکانی سیستەمی خۆبەڕێوەبەری دەکات، تەنها میکانیزمێکی ڕێکخراوەیی یان ڕێکارێکی کارگێڕی نییە، بەڵکو نموونەیەکی هەمەلایەنە و ناوازەیە لەسەر ئاستی جیهانی کە ژن و پیاو لە بەڕێوەبردنی کار و بڕیاردان کۆدەکاتەوە، لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە و کۆدەنگی تەواو لە هەموو بوارەکانی سیاسی، کۆمەڵایەتی، جێبەجێکردن، دیپلۆماسی و سەربازیدا دامەزراوە، کە بەشدارییەکی هاوسەنگ لە هەموو هەنگاوەکانی پرۆسەی بڕیاردان مسۆگەر دەکات.

 

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم نموومەیە ڕەنگدانەوەی دیدێکی پێشکەوتنخوازانەیە بۆ بەشداریکردنی ژنان لە هەموو لایەنەکانی ژیانی گشتیدا، ئەمەش وایان لێدەکات ڕۆڵی سروشتی خۆیان لەگەڵ پیاوان بگێڕن، کە یەکسانی ڕەگەزی مسۆگەر دەکات و بەشدارە لە نەهێشتنی ئەو بیرکردنەوەیە نەریتییەی کە ژنانی لە پۆستە بەرپرسیارێتییەکان پەراوێزخستووە و دوورخستووەتەوە، وتی: هاوسەرۆکایەتی تەنها بە واتای دووانەیی لە پۆستەکاندا نییە، بەڵکو کلتورێکی نوێ بەرجەستە دەکات کە لەسەر بنەمای هاوکاری و لێکتێگەیشتن و دابەشکردنی دادپەروەرانەی بەرپرسیارێتیەکان دامەزراوە، ئەمەش بووەتە هۆی ئەزموونێکی ناوازە کە کاریگەرە لە بەڕێوەبردنی دامەزراوەکان و بەرزکردنەوەی سەقامگیری و بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی هاوسەنگترە.

 

ڕاستکردنەوەی ڕێگاکە

هێڤی ئەحمەد ڕوونیکردەوە، کە ئەم نموونەیە بۆ ڕاستکردنەوەی نەخشێکی مێژوویی درێژخایەنی بڕیارە تاکلایەنەکان ناسێندرا کە زۆرجار بووە هۆی دەرئەنجامە نەرێنییەکان و پەراوێزخستنی تواناکانی ژنان و دوورخستنەوەیان لە پێگەی کاریگەری و بڕیاردان، وتی: لە ڕابردوودا ژنان لە ڕۆڵی خۆیاندا لەناو خێزان و کایەی تایبەتدا قەتیس دەبوون، لە کاتێکدا کۆمەڵگە نەیتوانی دان بە توانا ڕاستەقینەکان و بەهرە هەمەچەشنەکانیاندا بنێتم ئەمەش بووە هۆی لەدەستدانی توانا و شارەزایی زۆر کە ئەگەر دەرفەتی پێبدرابا، دەکرا بەشداربن لە گەشەپێدانی کۆمەڵگەدا.

 

دووپاتیکردەوە، کە جێبەجێکردنی نموونەی هاوسەرۆکایەتی تەنها فۆرماڵیزم نییە، بەڵکو هەنگاوێکی بنەڕەتییە بەرەو بونیادنانەوەی چەمکی بەشداریکردن و چەسپاندنی بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینەی نێوان ژن و پیاو، وتی: ئەوە دەرفەتی بە ژنان دا کە خۆیان وەک تاکێکی کاریگەر و بەتوانا بسەلمێنن کە دەتوانن بڕیاری گرنگ لەسەر ئاستی کارگێڕی و کۆمەڵایەتی بدەن، ڕۆڵیان دیار بوو لە داڕشتنی سیاسەتی گشتی و بەڕێوەبردنی پرسە ئاڵۆزەکان و بەشداریکردن لە بەهێزکردنی دادپەروەری و هاوسەنگی لەناو دامەزراوەکاندا، بەم شێوەیە بەشداریکردنیان چیتر ئامڕازی یان سنووردار نییە، بۆتە بەشێکی دانەبڕاو لە پێکهاتەکانی کارگێڕی سەردەمی و گۆڕانکاری کۆمەڵایەتی بەرەو کۆمەڵگەیەکی گشتگیرتر و پێشکەوتنخوازتر.

 

"ڕۆڵی یەکلاکەرەوە"

ئاماژەی بەوەشکرد، ژنان لە ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بوونی بەهێز و بەرچاویان لە بوارە جیاوازەکانی ژیاندا سەلماندووە، ڕۆڵی ئەوان تەنها لە کاری مەدەنی یان کارگێڕی لەناو دامەزراوە ناوخۆییەکاندا سنووردار نەبوو، بەڵکو درێژبووەوە بۆ ئەوەی بەرەکانی شەڕ و گۆڕەپانی سیاسی و دیپلۆماسی و بوارەکانی خولی پەروەردەی و ڕێکخستن و کۆردیناسیۆنی کۆمەڵگە لەخۆ بگرێت، وتی: ژنان توانیان لە سەختترین هەلومەرجدا ڕۆڵی یەکلاکەرەوە بگێڕن، ژنان شەڕی پاڵەوانەیان لە کۆبانێ و سەرێکانی و هەموو ناوچەکانی ناوچەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کرد، زیانبەرکەوتوویەکی گەورە و ئازایەتییەکی بەرچاویان داوە کە وای لێکردن ببنە یەکێک لە پایەی سەرەکی لە بەرەنگاربوونەوەی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکان، تا ببنە کاریگەرترین هێزی ڕێگری لە شکاندنی فراوانبوونی ئەو ڕێکخراوانە و بەدەستهێنانی ئاسایش و سەقامگیری.

 

ئەو ڕوونی کردەوە کە ئەم ئەزموونە دەوڵەمەند و فرەلایەنە بۆ جیهانی سەلماند کە ژنان تەنیا توخمێکی لاوەکی یان ڕۆڵی تەواوکەر نین لە کۆمەڵگەدا، وەک ئەوەی پێشتر بەرەوپێش دەچوو، بەڵکو هاوبەشی ڕاستەقینەن لە دروستکردنی گۆڕانکاریدا. ئەوان توانای ئەوەیان هەیە بە ئیرادەیەکی بەهێز و دیدێکی ڕوون کاریگەری لەسەر ڕەوتی ڕووداوەکان دروست بکەن و داهاتووی هەرێم دابڕێژن. ئەمەش پێگەی ئەوانی بەهێزتر کردووە و وێنەیەکی نوێی ژنان وەک هێزێکی پێشەنگ دامەزراندووە کە دەستکەوت و بەرگریکردن و بەشداریکردن لە بنیاتنانی کۆمەڵگایەکی هۆشیارتر و پێشکەوتنخوازانەتر.

 

بە وتەی هێڤی ئەحمەد، ژنان لە سیستمی خۆبەڕێوەبەریدا بەرپرسیارێتی دووانە و ناوازەیان لە ئەستۆدایە، ئەرکە گشتییەکانیان هەموو کارە کارگێڕی و ڕێکخراوەییەکان و چاودێریکردنی کاروباری دامەزراوەیی و بەڕێوەبردنی کارەکانی ئەنجومەن لەخۆدەگرێت، ئەرکە تایبەتەکانیان بریتین لە لایەنێکی تایبەتتر کە پەیوەندی بە ڕێکخستن و هۆشیارکردنەوەی ژنان و پاڵاوتنی لێهاتووییەکانیان و پەرەپێدانی توانا هزری و کۆمەڵایەتییەکانیانەوە هەیە. هەروەها ئەمەش چارەسەرکردنی کێشەکانیان و بەدواداچوون بۆ ئەو پرسانەی کە ڕاستەوخۆ پەیوەندییان پێوە هەیە لە چوارچێوەی متمانەی هاوبەشی نێوان ژناندا، بەبێ دەستوەردانی هیچ لایەنێکی سێیەم دەگرێتەوە، ئەمەش سەربەخۆیی ڕاستەقینەیان پێدەبەخشێت و دەیانکاتە بڕیاردەری کۆتایی لە کاروباری تایبەتی و گشتی خۆیاندا.

 

توانای ژنان بۆ تێکەڵکردنی چەندین ئەرک لە یەک کاتدا و بەڕێوەبردنی بەرپرسیارێتییە ئاڵۆزەکان بەبێ لەدەستدانی هاوسەنگی و وردبینییەکەی وای لێدەکات ببێتە توخمێکی بناغەی و پێویست لە سەرکەوتنی هەر دامەزراوەیەک یان کۆمەڵگەیەکدا، وتی: ژن خاوەنی نەرمی و زانیاریەکن بۆ ئەوەی بارگرانییەکان لە ئەستۆ بگرن و بڕیاری گونجاو بدەن لە کاتە هەستیارەکاندا.

 

"نەهێشتنی بیرکردنەوەی پیاوسالاری"

گرنگی جێبەجێکردنی سیستەمی هاوسەرۆکایەتی لە ڕۆڵیدایە لە هەڵوەشاندنەوەی ئەو عەقڵی پیاوسالارییە نەریتییەی کە دەیان ساڵە هەوڵی دوورخستنەوەی ژنان و داگیرکردنی مافە سروشتییەکانی دەدات و ڕۆڵی خۆیان لە کایەی ماڵ و تایبەتدا قەتیس دەکەن، ڕێگرییان لێدەکات لە وەرگرتنی پۆستی بەرپرسیارێتی گشتی، وتی: ژن هەمیشە بەردی بناغەی کۆمەڵگە بووە و هەرواش دەمێنێتەوە، نیوەی لەدایک دەکەن و نیوەکەی تریش بەرز دەکەنەوە، هەروەها خاوەنی توانایەکی زگماکین بۆ فرەکارکردن، ئەمەش وایکردووە ببنە توخمێکی ژیانی کە ناتوانرێت لە بەڕێوەبردنی کۆمەڵگەکان و بڕیاردانی چارەنووسسازدا پشتگوێ بخرێت یان بە کەم سەیر بکرێت، بەهێزکردنی ژنان شتێکی خۆشگوزەرانی یان داواکارییەکی لاوەکی نییە، بەڵکو پێویستییەکی کۆمەڵایەتییە بۆ دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی هاوسەنگ و دادپەروەرانە.

 

هێڤی ئەحمەد پەیامێکی ئاراستەی هەموو ژنان کرد، جەختی لە گرنگی ناسینی خودی ڕاستەقینەی خۆیان و دۆزینەوەی توانا شاراوەکانیان و کارکردن بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی هۆشیارییان و پەرەپێدانی تواناکانیان و دروستکردنی متمانە بەخۆبوونیان بەبێ دوودڵی و ترسی کردەوە، وتی: ژنان دەبێت ئازاد بن لە بیرکردنەوەدا، ئیرادە بەهێز بن، لە هەڵوێستەکانیاندا چەسپاو بن، توانای بڕیاردانی دروستیان هەبێت لە کات و شوێنی گونجاودا، ماندوو نەناسانە هەوڵبدەن بۆ بەدەستهێنانی یەکسانی لە هەموو کایە سیاسی و کۆمەڵایەتی و کولتووری و ئابوورییەکاندا.

 

"گەلێک بە ژنانی خۆی بونیاد دەنرێت"

پێی وایە سیستەمی هاوسەرۆکایەتی کلیلی هۆشیاری گشتی و بڵاوکردنەوەی کولتووری دادپەروەری و یەکسانی و بەهێزکردنی هەموو تاکێکە بۆ ئەوەی ڕۆڵی ڕاستەقینەی خۆی لە بونیادنانی نەتەوەکەیدا بگێڕێت، نموونەیەکی پێشکەوتنخوازانەیە لەسەر هەردوو ئاستی ناوچەیی و نێودەوڵەتی، دەیسەلمێنێت هاوبەشی هاوسەنگ لە نێوان ژن و پیاودا تەنها چەمکێکی تیۆری یان دروشم نییە، بەڵکو ئەزموونێکی پراکتیکی سەرکەوتووە کە توانای بەرهەمهێنانی کۆمەڵگەیەکی یەکگرتوو و گەشەسەندووە کە بەهای تواناکانی هەر تاکێک بدات و دان بە پێگە و ڕۆڵی ئەواندا بنێت.

 

لە کۆتاییدا، هێڤی ئەحمەد، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی قامیشلۆ، ژنانی بەو کانیاوە پێناسە کرد کە بە هێز و ژیان خۆراک دەدات بە کۆمەڵگە، هەروەها ئەو بەردی بناغەیە کە گەلە کە بە هەموو پێکهاتە و چینەکانیەوە لەسەری بونیاد نراوە، وتی: ژن تەنها توخمێکی پاڵپشت نییە، بەڵکو ئەو هێزە سروشتییە توانای بەدەستهێنانی مەحاڵە هەرکاتێک ئازادییەکی تەواویان پێدرا و متمانە و باوەڕ بەخۆیان دەبەخشن بە توانای هەڵبژاردن و بڕیاردانی دروست لە ساتەوەختی گونجاودا، بە هۆشیاری و ئیرادە و بوێری خۆیان لە بەرەنگاربوونەوەی ئاستەنگەکاندا، ئەوان دروستکەری گۆڕانکاری ڕاستەقینەن کە قووڵترین کاریگەرییان هەیە لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا، توانای دووبارە داڕشتنەوەی ڕاستییان هەیە لە هەموو کۆمەڵگەیەکدا، هەروەها وردەکارییەکانی و گۆڕینی سەختییەکان بۆ دەرفەت و بونیادنانی داهاتوویەکی گەشاوەتر و دادپەروەرتر و سەقامگیرتر، تەنانەت لەوە زیاتر کە هەمووان چاوەڕێی دەکەن، چونکە بوونی ڕاستەقینەی ئەوان تەواو نییە تا ئەو کاتەی تێدەگەن کە هێزێکی دڵنییاین لە ڕێپێوانی گەشەسەندنی مرۆیی و نیشتمانیدا.