"چارەسەر و گۆڕان بە هێزی گەل پێکدێت"

ئەندامانی ژنی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک سەبارەت بە ئامانجەکانی قەسەدە، ڕایانگەیاند ٪٥٠ی ژنان لە ناوەندی بڕیارداندا بەشدارن و وتیان: چارەسەر و گۆڕانکارییەکان بە هێزی گەل بەدەست دەهێندرێت.

عەبیر محەمەد

 

قامیشلۆ- ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک کە لە ساڵی ٢٠١٥ لە چوارچێوەی نەتەوەی دیموکراتیکی سووریا دامەزراوە، کاردەکات بۆ پاراستنی مافەکانی هەموو ئەو پێکهاتانەی لە سووریا دەژین، یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک ڕۆڵی ژنانە لە ٥٠% ئاستی سیاسی و نووسینگەکانی قەسەدەی ژنان ئەنجومەنەکانداو شوێنی خۆیان گرتەوە و سیستمی هاوسەرۆکیش چالاککرا، ئه ندامانی ئەنجومەن باس کارەکانیان دەکەن.

 

پشتیوانی له دۆزی دیموکراتیک

ئەمینە عومەر، هاوسەرۆکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک باسی لە گرنگی و هۆکارەکانی دامەزراندنی قەسەدە کرد و وتی: لە ساڵی ٢٠١٥ەوە کێشەی سووریا قووڵتر بووەتەوە و لە لایەکی دیکەشەوە دەستێوەردانی زۆر هەبووە، ژمارەیەکی زۆر لە چەتەکان و تیرۆریستان هاتنە ناو خاکی سووریا، لەسەر ئەم بنەمایە، دەستێوەردانی نێودەوڵەتیش هەبووە، لە هەمان کاتدا، چارەسەرێکی سەربازی لە سووریا سەپێندرا، بۆیە بەرەو چارەسەرێکی سیاسی نەجوڵێت، لەو دۆخە قووڵ و هەستیارەدا، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک دامەزرا. بێگومان ئامانجەکانی لە ئاستی یەکەمدا پشتیوانیکردنی پاراستنی مافەکانی هەموو ئەو پێکهاتانە بوو کە لە سووریا دەژین.

 

چەتری هەسەدە و خۆبەڕێوەبەری

ئەمینە عومەر ئاماژەی بەوەکرد، قەسەدە سێبەرێکی سیاسییە بۆ هەردوو هێزەکانی سووریای دیموکراتیک و خۆبەڕێوەبەری کە یارمەتی یەکتریان داوە بۆ بنیادنانی سیستمێکی باش و نموونەیەکی باش لە ناوچەکەدا، چەندین ڕێکخراوی کۆمەڵایەتی و سیاسی و سەربەخۆ دەگرێتەوە، ئەم ڕەنگکردنەی ئێستا بووەتە هۆی جیاوازی بۆچوون و دیالۆگ. لە قۆناغە سەرەتاییەکاندا، لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا کاری دەکرد بۆ پاراستنی پێکهاتەکانی ناوچەکە لە هێرشی چەتەکان و گروپە توندڕەوەکان بە ناوی جیاواز، کاتێک هێزە تیرۆریستییەکان چەندین ناوچەیان داگیرکرد، هێزەکانی سووریای دیموکراتیک هەسەدە ئۆپەراسیۆنیان دەستپێکرد و ناوچەکەیان لە چەتەکان ڕزگارکرد، لەم چوارچێوەیەدا، قەسەدە پشتیوانییەکی گەورەی بۆ هەسەدە دابین کردووە، لە ئەنجامدا ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک سێبەری سیاسی هێزەکانی سووریای دیموکراتیکە. لە هەمان کاتدا، سێبەری خۆبەڕێوەبرەرییە، بۆیە لە ماوەی ڕزگارکردنی کۆبانێ، مەنبج، تەبقا، ڕەققە و دێرەزۆر، قەسەدە ڕۆڵێکی گرنگی گێڕا لە ڕێکخستنی گەل و پشتیوانیکردنی دامەزراندنی ئەنجومەنی مەدەنی لەو ناوچانەدا.

 

"بۆ چارەسەرکردنی گرژییەکانی سووریا دامەزرا"

ئەمینە عومەر تیشکی خستەسەر تایبەتمەندی و جیاوازییەکانی قەسەدە و وتی: لە ماوەی ١٢  ساڵی قەیرانی سووریا، چەندین ڕێکخراو دامەزراون بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا، لەگەڵ ئەوەشدا، لە نێوان هەموو لایەنەکانی سووریا، ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک خۆی وەک پڕۆژەیەکی نیشتمانی سووریا لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی قبوڵ کردووە، بێگومان ئەمە یەکێکە لە بنەما و تایبەتمەندییەکانی قەسەدە وەک باوەڕبوون بە چارەسەرێکی سیاسی دوور لە چارەسەری سەربازی، هەروەها باوەڕی گەورەی بە یەکخستنی خاکی سووریا بەبێ دابەشبوون بە ڕەنگی جیاواز هەیە، لە لایەکی ترەوە، جەخت  لە دیالۆگی نێوان هێزەکانی سووریا و بەدەستهێنانی مافەکانی پێکهاتەکان لە دەستووری سووریای دیموکراتیکدا دەکاتەوە.

 

"٥٠٪ی ژنان ڕۆڵیان هەیە لە بڕیارداندا"

جاندا محەمەد، ئەندامی دەستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک وتی: یەکێک لە بنەما سەرەکییەکانی ڕێکخستنی ئەنجومەنی سووریای دیموکرایک ڕۆڵی ٥٠٪ی ژنانە لە ئاستی سیاسی و نووسینگەکانی قەسەدە، ژنان لەئەنجومەنەکاندا بەشداردن و سیستمی هاوسەرۆکیش چالاککرا، ئەمە ڕێگایەک بوو بۆ ژنان بۆ ئەوەی ڕۆڵی سەرەکی خۆیان بگێڕن، بۆ ئەنجامدانی چالاکی سیاسی و دیپلۆماسی بەپێی بۆچوونی ژنان.

 

"پاراستنی مافەکانی ژنانی سووریا لە دەستووری داهاتوودا"

جاندا محەمەد جەختی لەوە کردەوە کە دەیانەوێت لە ڕێگەی دەستوورێکی نوێوە مافەکانی هەموو ژنانی سووریا بەدەستبهێنن لە داهاتوودا و وتی: وەک ژنان لە قەسەدە، پەیوەندییەکی زۆرمان لەگەڵ ژنانی سووریا دامەزراندووە لەسەر بنەمای دیالۆگ بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێک کە هەموو لایەنەکان قبوڵی بکەن، هەروەها دەمانەوێت لەگەڵ ژنانی سووریا گفتوگۆ بکەین، بە تایبەتی ئەو ژنانەی کە شۆڕشێکیان لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئەنجامداوە، لە هەموو بوارەکاندا گەیشتوونەتە ئاستێکی باش، لە لایەکی ترەوە، ئامانجی ئێمە ئەوەیە کە بتوانین مافەکانی هەموو ژنانی سووریا بەدەستبهێنین و بیپارێزین لە دەستوورێکی نوێدا.

 

گرنگی یەکێتی و دیالۆگی سووریا - سووریا

دەریا ڕەمەزان، ئەندامی پەیوەندییەکانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک لە هەرێمی جزیرە، هەروەها جەختی لە گرنگی دیالۆگی سووریا - سووریا و دامەزراندنی یەکێتی کردەوەو وتی: ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک جەخت لەسەر گرنگی دیالۆگی سووریا و پەیوەندییەکانی نێوان هێزەکانی سووریا لە ناوخۆ و دەرەوە دەکاتەوە، یەکێک لە ئامانجە سەرەکییەکان و خاڵێک لە نەخشەی مەدەسە لە سەرەتای دەستپێکردنیەوە؛ یەکێتی گەلی سووریا و بنیادنانی پڕۆژەیەک کە هەموو پێکهاتەکان لەخۆبگرێت.، لەبەر ئەوەی قەیرانی سووریا ئەنجامی توندوتیژی و وێرانکردنی نەتەوەکان و ئاڵا و زمان و کولتوورەکانی سەر خاکی سووریایە.

 

"چارەسەری و گۆڕان بە هێزی گەل پێکدێت"

دەریا ڕەمەزان ڕایگەیاند کە هێزی گەلی سووریا مسۆگەری چارەسەرێکی ئاشتیانەیە و وتی: قەسەدە هێڵی سێیەمی هەڵبژاردووە کە نە لە حکومەتی شام و نە لە ئۆپۆزسیۆندا نییە، چارەسەرێکی ئاشتییانەمان دەوێت لە ڕێگەی گفتوگۆ و دیالۆگەوە کە هەموو هێز و بزووتنەوە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکان لەسەر مێز دانیشن، چونکە ئەنجامی ئەرێنی بەدەستدەهێنین، هێزی بنەڕەتی خۆمان لە گەل وەردەگرین. تەنها بە هێزی گەلی سووریا گۆڕانکارییەکی ڕاستەوخۆ ڕوودەدات، بە سایەی گەل قەیرانی سووریا چارەسەر دەکرێت و دیالۆگ بەبێ ئەوان ناگات.

 

"پڕۆژەی باکووری سووریا بووەتە پرۆژەیەکی جیاکەرەوە"

دالیا حەنان، ئەندامی دەستەی جێبەجێکار و وتەبێژی نوسینگەی ژنانی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتیک وتی: پرۆژەی باکووری سووریا گۆڕدراوە بۆ پرۆژەیەکی جیاکەرەوە، لە ناوچەکانی سووریا لەژێر داگیرکاری دەوڵەتی تورکیا، پڕۆژەی تورککردن لە ناوچەکەدا بەڕێوەدەچێت، پڕۆژەکە لە باکووری سووریا بووە بە پڕۆژەیەکی جیاواز دوور لە سروشت و یەکێتی سووریا. سەپاندنی زمان و کولتوور و پارە و ناسنامەی تورکی بەسەر خەڵکی ئەو ناوچانەدا ڕێگە بە دابەشبوونی ئەو ناوچەیە دەدات لە جوگرافیای سووریا. بەڵام هەڵوێستەکان نیشان نادرێن.

 

دالیا حەنان جەختی لەوە کردەوە کە پرۆژەکەیان دیموکراسییە و لە کۆتاییدا وتی: پڕۆژەکەمان بە پرۆژەیەکی جیاکەرەوە تۆمەتبارکرا، لەبەر ئەوەیە کە هەمیشە هێرش دەکرێتە سەرمان. پرۆژەی ئێمە لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا پرۆژەیەکی دیموکراسییە. بە دڵنیاییەوە، داواکارییەکەی ئێمە سووریای خۆبەڕێوەبەرییە ئێمە داوا دەکەین کە سیستمێکی دیموکراسی دروست بکرێت.