"تورکیا مافی پێدانی ناسنامەی شەهیدبوونیش دەسەنێتەوە"

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر، لە بارەی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیاوە دەڵێت: ئەمریکا لە ڕێگەی دابینکردنی چەک و هاوکاری دەوڵەتی تورکیاوە، ئامانجیان لە ناوبردنی دۆزی کوردە لە عێراقدا.

هێلین ئەحمەد

 

سلێمانی_ هێرش و داگیرکاریەکان بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بەردەوامی هەیە، لە ئاکامی هێرشەکان لە لایەن دەوڵەتی داگیرکەری تورکیا و چاوساخی لایەنەکانی دیکەی باشووری کوردستان، چەندین ناوچەی باشوور و ڕۆژئاوای کوردستان دەکرێتە ئامانج، لە ڕێگەی هێرشە زەمینی و ئاسمانیەکانەوە بەردەوام لە هەوڵی داگیرکاری خاکی باشووری کوردستاندان، لە ئێستادا سەرەڕای هێرشەکان بۆ خاکی باشوور و هێرشکردنە سەر هاوڵاتیان و ژینگە، لە ئێستادا ڕێگەی ئاسمانیەوە هێرش دەکرێتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان، بە ئامانجی لە ناوبردنی کورد و نەمانی خۆ بەڕێوەبەری لە ڕۆژئاوای کوردستاندا. ئەمە لە کاتێکدایە حیزب و لایەنە سیاسیەکانی هەرێمی کوردستان و عێراق لە ئاست هێرشەکاندا بێدەنگن. شەهید کردنی هاوڵاتیانی مەدەنی لە ناوچەکاندا دژ بە مافی مرۆڤە لە جیهاندا، بەڵام هەبوونی ئەو هەموو شەهیدە مافی مرۆڤ ناهێنێتە دەنگ، هەروەها شەهید کردنی هاوڵاتیان لە هەرێمی کوردستان و عێراقدا بە ڕوداوی هاتوچۆ و چەندی کارەساتی دیکە ناوزەند دەکرێن، ئەمەش دەبێتە هۆکاری نەبوونی ئاماری ئەو شەهیدانەی کە بە دەستی دەوڵەتی داگیرکەری تورکیاوە کاراونەتە ئامانج.

 

"پارێزگاری نەکردن لە سنورە کوردنشینەکان هێرش و داگیرکاری لێ دەکەوێتەوە"

ڕێزان شێخ دلێر، پارێزەر، باس لەوەدەکات، سەربەخۆیی و ئازادی وڵاتان بە پارێزراوی سنورەکانیانەوە بەند دەبێت، بەڵام سەربەخۆی و ئازادی لە هەرێمی کوردستان و ناوچە سنوریەکانی بەهۆکاری پارێزراو نەبوونی سنوورەکانیەوە دەستەبەر نییە، هەروەها دەڵێت: دەبینین لە ناو دەوڵەتی عێراق و هەرێمی کوردستاندا، بەهۆی پارێزگاری نەکردن لە سنورەکاندا، دەووڵەتی تورکیا لەشکرکێشیەکانی بەردەوام دەکات. هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا لە ناوچە سنوریەکان و هێرشکردنە سەر ڕۆژئاوای کوردستان چەندین زیانی گیانی و مادی لێ دەکەوێتەوە، ڕۆژانە گوێبیستی شەهیدکردن و هێرشکردنە سەر ناوچەیەکی کوردستان دەبین لە لایەن دەوڵەتی تورکیاوە، هاوڵاتیان خانوەکانیان و ڕەز و باخەکانیان تۆپ باران دەکرێت، هەروەها لە ئاکامی هێرشەکانیدا هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج، لێرەدا پەیماننامە نێودەوڵەتیەکانی پاراستنی سنورەکان و پاراستنی هاوڵاتی مەدەنی پێشێل دەکرێت، بەڵام داکۆکی کاران لە مافەکانیان بێدەنگیان لە ئاکامی هێرش و داگیرکاریەکانی تورکیا هەڵبژاردووە، پێویستە سەفیری دەوڵەتی تورکیا پەلکێشی پەرلەمانی عێراق بکرێت، بۆ جێبەجێکردنی یاسای بەرامبەر شەهید کردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و هێرش و داگیرکاریەکانی کە ئەنجامیان داوە، هەروەها کشانەوەی کونسوڵی عێراق لە تورکیادا.

 

ئەو پارێزەرە ئاماژەی بەوەشدا، دەوڵەتانی دیکتاتۆری تورکیا لە ڕێگەی هێرشە چەکداری و بەکارهێنانی چەکی کیمیایی لە ناوچە کورد نشینەکان بەردەوامی بە لە ناوبردنی کورد دەدات، وتی: دەوڵەتی تورکیا لە ڕۆژئاوادا بەردەوام هێرش و داگیرکاری لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەک و تۆپباران کردنەوە، هەوڵی لە ناوبردنی ناوچەکانی دەدات، بە ئامانجی زاڵبوون لە ناوچە کورد نشینەکاندا، ئەنجومەنی ئاسایشی ئەوروپا لەسەر داوای عێراق دانیشتنیان ئەنجامدا، تەواوی وڵاتان ئیدانەی ئەو هێرشانەی دەوڵەتی تورکیایان بۆسەر هاوڵاتیانی کورد و ناوچەکان کرد، بەڵام هیچ لە بڕیار و هەڵوێستەکان جێبەجێ نەکرا، ئەم شکست خواردنە دەبێتە جێگای پرسیار لە بەردەم هاوڵاتیانی کورد، کە ئەو لایەن و ماف دۆستانەی لە جیهاندا هەن بۆچی ناتوانن دەنگیان لە پاڵ دەنگی کوردابێت، پێویستە یوئێن و تەواوی جیهان لە دژی کیمیاباران کردن و کوشتنی هاوڵاتیانی مەدەنی و لە ناوبردنی ژینگەی هەرێمی کوردستان هەڵوێستی دژ بە داگیرکاری ئەنجام بدەن.

 

 

" دەوڵەتی تورکیا ئامانجی نەهێشتنی دۆزی کوردە "

ڕێزان شێخ دلێر، باسی لەوەشکرد، هێرش و داگیرکاریەکانی دەوڵەتی تورکیا بەسەر خاکی کورد بەبێ پاڵپشتی بوونی نییە، لە ئەنجامی هێرش و داگیرکاریەکان لە ڕێگەی بەکارهێنانی چەکی کیمیاییەوە ئاماژە بەوە دەکات دەوڵەتانی وەک ئەمریکا پاڵپشتی هێرشەکانیان بۆسەر ڕۆژئاوا و باشووری کوردستان ئەنجام دەدەن، دەڵێت: دەوڵەتی ئەمریکا بە ڕێگای دابینکردنی چەک بۆ دەوڵەتانی داگیرکەر، ئەیانەوێت لە ڕێگای هێزی چەکدارییەوە هێرشەکانیان پەردەوام بکەن و دوزی کوردبوون لە ناوچە کوردنشیەکاندا نەهێڵن، دەوڵەتانی تەحالوفی گشتی لە بارەی هێرشەکانی تورکیا بۆسەر باشووری کوردستان و ڕۆژئاوای کوردستان و شەهیدکردنی ئەو هاوڵاتیە مەدەنیانە بێدەنگی هەڵدەبژێرێت، پێویستە تەواوی هێرش و داگیرکاریەکان بۆسەر خاکی هەرێمی کوردستان لە لایەن دەوڵەتانەوە ڕابگیرێت، بە لەبەر چاوگرتنی مافەکانی مرۆڤ لە جیهاندا، کوشتنی مرۆڤی بێتاوان و لە ناویاندا منداڵان کە پێشێلکاری تەواوی مافەکانی مرۆڤە.

 

لە کۆتاییدا ئاماژەی بەوەدا، شەهید کردنی هاوڵاتیانی مەدەنی و داگیرکاریەکان لە لایەن دەوڵەتانی داگیرکەرەوە ئەنجام دەدرێت، هاوڵاتیان و منداڵان شەهید دەکرێن، بەڵام لە کاتی شەهید کردندا بە ڕوداوی هاتوچۆ یاخود کارەساتی دیکە دەدرێتە پاش شەهید بوونیان، وتیشی: لە ئاکامی هێرش و داگیرکاریەکان هاوڵاتیانی مەدەنی دەکرێنە ئامانج، لە کاتی شەهید کردنیاندا ناساندنی شەهید کردنیان بە ڕووداوی هاتوچۆی سەیارە یاخود چەند کارەساتێکی دیکە ناودەبرێن، بە هاوکاری لایەنەکانی دیکە دەوڵەتی داگیرکەر مافی ژیان کردن لە مرۆڤەکان دەسەنێتەوە، بەڵام پێویستە مافی ڕاستی گیان لەدەستدانیان بە ڕاستی و دروستی ئاماژە پێبکرێت.