ناگیان ئاکارسەل: پارت ڕێکخراوترین ئیرادەی دەستوەردەر و ڕێکخەری بزووتنەوەی شۆڕشی ژنە

ناگیهان ئاکارسەل باسی گرنگی هەبوونی پارتی کردووە بۆ درێژەدان بەو خەبات و تێکۆشانەی ژنان دەیکەن لە پێناو ئازادی خۆیان و کۆمەڵگەدا، بەتایبەتی لە سەدەی ٢١دا.

ناوەندی هەواڵ

 

ناگیهان ئاکارسەل وەکو ژنێکی شۆڕشگێڕ و خەباتکار هەمیشە باسی ڕۆڵی ژنانی کردووە لە شۆڕشەکاندا و هانیداون لەسەرپێبن و داوای مافی خۆیان بکەن، بەتایبەتی ژنی کورد کە لە کۆمەڵگەیەکی پیاوسالاردا هەمیشە دەچەوسێندرێنەوە و مافی بەشداریکردنیان لە سیاسەت و پارتەکاندا لێسەندراوەتەوە.

 

لە بەشێکی کتێبی "سەدەی بیست و یەک سەدەی ژنە" ناگیهان ئاکارسەل تیشکی خستووەتە سەر پێویستی پارت لە تێکۆشانی ژندا و بەم شێوەیە باسی دەکات؛

 

"کێشەکانی سەدە بە چارەسەرکردنی کێشەکانی ژن چارەسەر دەبێت"

سیاسەتە نەژادپەرستی، ئاینگەرێتی، ڕەگەزپەرستێکانی نیۆلیبرالیزم مۆری خۆی لە یەکەم چارەکی سەدەی ٢١ داوە، سەپاندنی بێ چارەیی و ناکارایی سیاسی لەو چارەکە سەدەیەدا ئاماژەیە بەوەی لە ئایندەدا ڕووبەڕووی چی کێشە و مەترسییەک دەبینەوە، بۆئەوەی جوگرافیای کۆمەڵایەتی و گەردوونی مێژوویمان بنیاد بنێین، دەبێت ڕێکخستنبوونێک لە بناغەی زانستی و ئایدۆلۆژییەکان بکەین کە پێویستی بە دەستوەردانی ئیرادەیەکی هەرەوەزی بەهێزە و دەتوانێت چارەنووسی ئەم سەدەیە دەستنیشان بکات.

 

دەستەواژەی "دیاریکردنی مافی خۆچارەنووسینی نەتەوە" بابەتی سەرەکی ژنانە لە سەدەی ٢١دا، لەبەر ئەوەی ژن کۆنترین داگیرکراوە و بە شێوەیەکی چڕ ڕووبەڕووی قوڵترین ناکۆکی کۆمەڵایەتی بووەتەوە، ئەمەش کاریگەری لەسەر پێشکەوتنی کۆمەڵگە هەیە.

 

ناگیهان ئاکارسەل باسی سێ بنەڕەترین ناکۆکییەکانی سەدەی ٢١ دەکات و دەڵێت: یەکەمیان، ناکۆکی نێوان بژاردەیەکە لە سەرمایەداران کە لە ڕێگەی فشارەوە دەستیان بەسەر زۆربەی موڵک و سامانی جیهاندا گرتووە، دووەمیان، ناکۆکی نێوان سروشت و مرۆڤ کە لەبەر هەڵپەی خۆی سروشت بەرەو لەناوچوون دەبات، سێیەمیان، ناکۆکی جێندەرییە کە بە سیستەمی سەرمایەداری جیهانی و سیستەمی پیاوسالاری گەشتووەتە لوتکە.

 

هەر بزووتنەوەیەک فۆڕم و ئاڕاستەی نەبێت لە کوژانەوە ڕزگاری نابێت

 کێشەکانی سەدە بە چارسەرکردنی کێشەکانی ژن چارەسەر دەبێت، هەربۆیە "درکردن بە دەستنیشانکردنی ژن وەک زیاترین کارتێراوی سیاسەتی نیولیبرالیزم و قەیرانی سەرمایەداری و لە هەمان کاتدا ئەو هێزەی زیاترین حساب دەپرسێتەوە، هۆشیاری لە ئاست سیاسەتی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بۆ لەناوبردنی ئەو هێزە و تێکۆشان لە بەرامبەریدا" بانگەشەکە بەهێزتر دەکات، هاوکات "ژن یەکەمین نەتەوە و چینی چەوساوەیە" دەبێتە زەمینەی ڕۆشنایی کۆمەڵگە.

 

ئاڕاستەی تێکۆشانی ئازادی ژن لەسەر ئەو بنەما ئایدۆلۆژیانە گەشە دەکات کە پشتی پێ دەبەستێت، ژنان لە ڕاپەڕینە جەماوەرییەکانی دوایی مێژووی نوێ بێ ڕاوەستان مەشخەڵەکانیان دادەگیرساند، وە هەر بزووتنەوەیەک فۆڕم و ئاڕاستەی نەبێت لە کوژانەوە و یاخیبوونەکان ڕزگاری نابێت، تێکۆشانێک کە فۆڕمی بەردەوانی و تێکۆشانی بەدەستهێنابێ، گرنگە بۆ شکاندنی خەڕەکی سیستەم.

 

"سەدەی ٢١ لە هەموو کات زیاتر زەمینەیە بۆ بەرپابوونی شۆڕش"

ئەزموونێک بە ئایدۆلۆژیی ڕزگاری ژن و پارتی ژن کەڵەکە بووە ئەو ئەزمونەش دەبێت بخرێتە چوارچێوەی زانستییەوە، ئەو زانستەی هاوتا بووە لەگەڵ دەسەڵات ناتوانێت ئاڕاستەیەکی ڕاست بەو ئەرکە بدات، لە هەموو کاتێک زیاتر زەمینەی بەرپابوونی شۆڕشی ژن مومکینە، واتە بە تێگەیشتنی زانستێک کە ڕایەڵەی بە دیموکراسییەوە بەهێز بێت، ڕاستی ژن ئاشکرا بکات، زەمینەی ڕۆشنایی کۆمەڵایەتی فەراهەم بکات و لێپرسینەوە لە دەسەڵاتی پیاوسالاری بکات خۆ بە خۆ ژنۆلۆژی گوزارشت لەوە دەکات.

 

ڕاستینەی ژن حەقیقەتی نەتەوە و چین تێپەڕ دەکات، لێگەڕین و تێکۆشان لە پێناو سیاسەتێک لەسەر بنەمای هێز و ئیرادەی خودی ژن بەردی بناغەی ڕێی بەرەو کۆمەڵگەیەکی ئیکۆلۆژی و دیموکراتییە، بۆیە سەدەی ٢١ بەربژێرە بۆ ئەوەی ببێتە سەدەی ژن لە چارەسەرکردنی ناکۆکییە جێندەرییەکان.

 

کێشەی ئازادی ژن لە تێپەڕاندنی ڕەهەندەکانی ناکۆکی جێندەریدا قوڵبووەتەوە، بۆیە دەبێت ژن هۆشیار بێت، زانایی بەدەستبهێنێت، هەبوونی فۆڕمی خۆی بنیاد بنات و تێکۆشان بکات، سەرچاوەی مێژووی کێشە جێندەرییەکان بۆ تێکۆشانی بزووتنەوەکانی ئازادی ژنان دەگەڕێتەوە، ژنان هەمیشە لە حاڵەتی یاخیبووندا بوون بەرامبەر بە ئیستیغلال کردن، ژنان بە فیمێنیزم شیکردنەوەی بەهێزیان ئەنجاندا و مافەکانی ژنیان زەق کردووەوە.

 

پشتگوێخستنی ژنان بۆ ئەندامبوون لە پارتەکاندا

بە هەڵکشانی مۆدێرنیتەی سەرمایەداری بەهۆی کێشەکانی کۆمەڵگەوە پارتی سیاسی بووە ناچارییەک کە خاوەن بەرنامە، ڕێکخستن و سەرچاوە و پاڵپشتی جەماوەری بێت، ژنان لە تێکۆشانیاندا بۆ ئەندامێتی لەو پارتانە یان بۆ بەدەستهێنانی مافی هەڵبژاردن و خۆکاندیدکردن قوربانییەکی گەورەیان داوە، بەڵام لە ئەنجامیشدا دەبینین لە ئەمڕۆدا بەشدارییەکی وەهای ژنان نابینرێت و لە بەشێک لەو پارتانەدا ژنان بەشدار نین یان بە ڕێژەیەکی زۆر کەم بەشدارن.

 

"ژنان لە دامەزراندی بزووتنەوەکان و شۆڕشدا ڕۆڵی کاریگەریان هەیە"

کاتێک پێمان نایە سەدەی ٢١ەوە بینیمان زۆرێک لەو بزووتنەوانەی لە ئاستی هەرێمیەوە دەستیان پێکرد، دواتر لە ئاستی نێودەوڵەتییەوە ڕوویان لە چارەسەری کرد، ئەوەی ڕوونە بۆ بزووتنەوەکانی ژنان گرنگی هێنانە ئارای ڕایەڵەیەکی پەیوەندیە داکۆکی لە ئایدۆلۆژیا یان ناسنامە، هەم هەرێمی و  هەم گەردونییەکان بکات، پارتێکی ژن کە بە پەرەنسیپ و پرۆگرامی هاوبەش ئیرادەبوونی ژن فەراهەم بکات، لە هەمان کاتدا دەبێت ئۆرگانی بەرپاکەری شۆڕشێکی کۆمەڵایەتی هزری و کولتووری بێت، لەبەرئەوەی ئیرادەبوونی ژن گوزارەیە لە ئیرادەیەک کە دەتوانێت خۆی و کۆمەڵگەش بگۆڕێت، لە یەکەم هەنگاودا ئەوەی پێویستە بکرێت شیکردنەوە لەسەر کێشەی ئازادی ژنانە، خەسڵەتێکی تری سەرەکی پارتی ژن لەسەر بنەمای کادربوونی ئایدۆلۆژیانەی ژنە.

 

لەگەڵ زیادبوونی دەرفەت و هۆکارەکانی بەرخودان و بەرگری، بەڵام لە مەسەلەی گەیاندنی تێکۆشانەکان بە ئاستێکی سەرکەوتوو ناڕوونییەک هەبوو، بۆیە بۆ بەرپاکردنی گرنگترین شۆڕش لە مێژوودا لە سەدەی ٢١دا پێویست بە دەستێوەردانێکی بە ئیرادە دەکات، بۆ ئەمەش دامەزراندنی پارتی ژن هەل و دەرفەتێکی گرنگ دەڕەخسێنێت بۆ پەرەدان بەو ئیرادەی دەستوەردانە.

 

لە ڕووی واتا و بونیادەوە پارتی ئازادی ژنانی کورد یەکێکە لە پارتە پێشەنگەکانی سەدە، هەڵگری چەمکەکانی شۆڕشە لەناو شۆڕشدا، بزووتنەوەی ئازادی کورد بەشداری ژنی وەکو پرەنسیپێکی ئایدۆلۆژی و سیاسی دانا، بۆیە ئەمە ڕۆڵێکی کاریگەری لەسەر تەواوی پارتەکان هەبوو، تێکۆشانی جێندەری و سیستەمەی ئەڵتەرناتیڤی ژن لە خەسڵەتە بەرجەستەکانی بزووتنەوەی ئازادی ژنی کوردستانە، هەروەک لە دوای قڕکردنی شەنگال ئازادکردنی قارەمانانەی شارێک لەسەر دەستی ژن کە ژنی تێدا دەفرۆشرا گوزارشت لەو ڕاستییە دەکات.

 

پارت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە

بە بەشداری ٢ هەزار ژن لە هەشتی ئاداری ١٩٨٧ کۆنفرانسێک بەسترا "کێشەی ژن کێشەی هەموو ستەملێکراوانە و ڕزگاری ژن کێشەی ڕزگاری هەموو کۆمەڵگەیە. ئاستی ئازادی ژن، ئاستی ئازادی کۆمەڵگە دیاری دەکات" دەستنیشانکرا، بەو ئاماژەیە دامەزراندی یەکێتی ژنانی وڵاتپارێز بووە یەکەم ڕێکخستنی خۆسەر لە بزووتنەوەی ئازادی ژنی کورددا.

 

توانست و بەهرەی ژن لە دەستنیشانکردنی چارەنووسی خۆی و خۆبەڕێوەبردندا گەشەکردنی ڕێکخستنە خۆسەرییەکانی ژنان لە هەموو بوارەکانی ژیانی کۆمەڵگەدا هەریەکەیان بووە خوێندنگەیەک، بۆ ئەو ژنانەی وایان دەزانی جگە لە خێزان کەسی تر نییە ڕووی تێ بکەن، وای کرد هێزی خۆپاراستن و خودبوونیان لا دروست بێت.

 

پارت ئۆرگانی ڕینیشاندەری ئەو بەشەی کۆمەڵگەیە کە لە ڕووی ئایدۆلۆژی، سیاسی و ئەخلاقییەوە لە چوارچێوەی ناسنامەیەکدا نوێنەرایەتی دەکات و ئاراستە ئایدۆلۆژیەکەی ئیرادەیەکی کۆلێکتڤە، پێکهاتەیەکە کادرەکانی "تۆو دەوەشێنن، نەمام دەچێنن"، پێکهاتەی پارت ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەیە بۆ ئەو کۆمەڵگانەی دەیانەوێت خۆیان بپارێزن و نایانەوێت لە سیستەمی ئیمپریالیزمی جیهانیدا بتوێنەوە، دەتوانین بڵێن پارت ڕێکخراوترین ئیرادەی دەستوەردەرە بەو پێیەی سەرچاوەی ڕێکخەری بزووتنەوەی شۆڕشی ژنە.