"١٥ی تەباخ، نیوسەدە لە خەباتی چەکداری دەگۆڕدرێت بۆ خەباتی ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک"

ویژدان نورەدین، مامۆستای مێژوو دەڵێت: ١٥ی تەباخ یەکەم پاڵنەری شەهید ساکینە جانسز بوو لە زیندانەکانەوە، ١٥ی تەباخ شۆڕشێکی گەورەی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا.

هێلین ئەحمەد                                                           

 

سلێمانی_ کاتێک لە زیندانەکانی ئامەد لە بەرامبەر ئێرادەی بەرخۆدانی هەڤاڵان لە هەموو بوارەکانی جەستەیی و دەروونی بۆ رادەست بوونیان ئەشکەنجەیەکی نامرۆڤانە بەرێوە دەچوو. ئەوان بە جەستەی خۆیان بەرخۆدانێکی بێوەێنەیان نواند و رۆحی شۆڕشی ئاپۆییان نیشان دا، ئەو شۆڕشگێڕانە کە دەستیان دایە مانگرتن تا مردن کاتێک جەستەیان لە زیندان هێنرایە دەرەوە تەنیا پێست و ئێسکیان مابوو، لە بەرامبەر کودەتای فاشیزم کە بە هەموو شێوازێک ئێرادەی ئازادی گەلی کوردی بنپێ دەکرد دەبوایە وەڵامێکی بەهێز بدرایەتەوە، زیندان، دەستپێکردنی شەڕ دژی فاشیستی دەویست، گەلیش تۆڵەی ئەو هەموو کۆمەڵکووژیەی دەویست کە ساڵان بوو لەو پەڕی دەڕندەییەوە لەلایەن دەوڵەتی فاشیزمی تورکیا و بە هاوکاریی ناتۆ بەرێوە دەچوو، قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ وەڵامێک بوو بۆ هەموو ئەو بێهیواییە کە فەرز دەکرا، زیندووکردنەوەی ئیرادەی ئازادی گەلێک بوو کە ئیرادەیان شکاندبوو، قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ یەکەمین هەنگاوی چەکداری و شۆڕشگێڕی کوردە، کە بە هێز و خاوەن هزری سەرکەوتوو تایبەت بە خۆییەتی، لە هەمان کاتدا هەنگاوێکی چەکداریی و تاکتیکی تایبەت بە خۆی هەیە، ئەم تایبەتمەندیانەی وای کردووە ببێتە هێزی گەلێک، یەکەم فیشەک کە لە مێژووی ١٥ی ئابی ١٩٨٤دا،  لە ئەرۆح و شەمزینان تەقێنرا کۆتایی هێنانبوو بە بێدەنگیەکانی گەلێکی زوڵملێکراو، کە یەکەم فیشەک لە لایەن شەهید عەگید تەقێندرا، دوژمنان و داگیرکەران هیچکات چاوەڕێی ئەو قەڵەمبازییەیان نەدەکرد، بە تایبەت پەدەکە کە هێڵی بەکرێگیراوی کوردە دژی ئەو هەنگاوە بوو، هەروەها وەک مەترسییەک بۆخۆی دەبینێت، لە ئێستادا و پاش نیوسەدە لە خەباتی چەکداری، لە پێناو ئاشتیدا خەباتی چەکداریی دەکرێتە هەوێنی ئاشتی بۆ تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لە ٢٧ی شوباتی ٢٠٢٥دا، لە پاش ٤١ ساڵ لە قەڵەمبازی ١٥ی تەباخی ١٩٨٤، ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان بە بانگەوازی "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" قۆناغێکی نوێ لە خەبات و تێکۆشان دەستپێدەکات، پاشان لەسەر بنەمای "ئاشتی و کۆمەڵگەی دیموکراتیک" لە ڕۆژانی  ٥ تا ٧ی ئایاری ٢٠٢٥دا پارتی کرێکارانی کوردستان ، ١٢ یەمین کۆنگرەی خۆی لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا ئەنجامدا، پاشان ١١ی تەمموزی ٢٠٢٥دا، لە مەڕاسیمێکی شکۆمەندانە لە ئەشکەوتی جاسەنە، لە شاری سلێمانی، بە ئامادەبوونی گروپێک لە گەریلا، وەک نیازپاکی چەکەکانیان سوتاند.

 

" ١٥ی تەباخ بۆ بەرخۆدانی هەڤاڵانی زیندانەکان دەگەڕێتەوە"

ویژدان نورەدین نەجمەدین، مامۆستای مێژوو، ماستەر و توێژینەوە لەسەر پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە، تورکیا، چالاکوانی ژنان، باس لە ١٥ی تەباخ و شۆڕشی کورد لە ناوچەکەدا کردو وتی: قەڵەمبازی تەباخ وەچەرخانێکی گەورەبوو بۆ تەواوی کورد، دروستبوونی پارتی کرێکارانی کوردستان لە ساڵی ١٩٧٨دا وەک گروپێکی ئاپۆچی ناسێندرا، بەڵام دواتر ناسناوی پارتی کرێکارانی کوردستانی لەخۆی ناوە، سەرەتا وەک پارتێکی ڕێکخستنی دەستپێکرد، پاشان بەرەو تەشەنەسەندن چوو، ئەو گۆڕانکارییە سیاسییانەی لە تورکیادا ڕویدا لە دوای جەنگی جیهانی  یەکەم و دروستبوونی دەوڵەتی نوێی تورکیا، لەگەڵ دەستپێکردنی دەوڵەتیکی نوێ لە تورکیا دوای جەنگی جیهانی یەکەم ئەو بەڵێنانەی بە کورد درابوو پاشگەزبوونەوە، پاشان پەیامنامەی سیڤەر و هاتنی پەیمانانمەی لۆزان کە جێگەی پەیماننامەی سیڤەری گرتەوە، پاشگەزبوونەوە لە بەڵێنەکانی کورد چەندین ناڕەزای و ڕاپەڕینی گەلی کوردی لێکەوتەوە، ڕاپەڕینەکان هەندێکیان کورت و هەندێکی دیکە درێژخایەن بوو، بە نموونە سەرهەڵدانی ناوچەی کوچگیر، شۆڕشی شێخ سەعیدی پیران و  شۆڕشی دێرسیمان هەیە، پاشان چەندین شۆڕشی دیکەمان هەیە، هەموو ئەو شۆڕشانە لە ئاکامی پاشگەزبوونەوەی دەوڵەتی تورکیابوو لە بەڵێنەکانیان، لەگەڵ دروستبوونی جەنگی جیهانی دووەم هێزی دەوڵەتی تورکیا بەرەو تەشەنە دەڕوات، بۆ ئەو مەبەستە هێزی کوردی بە سەرکرادایەتی عەبدوڵا ئۆجالان بە ئامانجی دروستکردنی دەنگی کورد و لە خۆڵەمێش دروست بکاتەوە، پاشان گروپی ئاپۆچییەکان دەست بەڕێکخستن دەکەن، سەرەتا گروپێک لەگەڵ پارتە چەپەکانی باکووردا دروست دەکات، بەڵام بەهۆی قبوڵنەکردنی کوردەوە بۆیە جیادەبنەوە و گروپێکی کوردیان بە چەندین ئەندام، دروستکرد، کە بە خێرای ڕێکخستنیاین ئەنجام دەدا، بە هۆکاری ئەوەی دەوڵيتی تورکیا دەیزانی بە خێرای هەوڵی تەشەنەکردنی ئەو ڕێکخستنە دەدرێت و لە ناوبردن و کپکردنەوەی ئەستەمە، ئەو ڕێکخستنە هەرچەنە هەوڵی لە ناوبردنی بدرایە زیاتر تەششەنەی دەکرد، بەهۆکاری ئەوەی لەسەر دەستی ڕۆڵەکانی کورد کە چەندین ساڵە خۆیان و خێزانیان لە لایەن  دەوڵەتی تورکیاوە دەچەوسێندرێنەوە،

 

ئاماژەی بەوەشکرد، لەدوای ڕاگەیاندنی دەستوری ساڵی ١٩٨٢دا گۆڕانکارییەکی گەورە ئەنجامدەدرێت، لە دەرئەنجامی ئەو زوڵم و زۆرەی کە دەوڵەتی تورکیا ئەنجامی دەدات، بە سسەرکردایەتی کەنان ئەفرین کە دەڵێت:" دۆزی کوردمان لێرەدا سەرنایەوە و کورد کۆتایی هات" بەڵام هەڤاڵان بۆ سەلماندنی کورد ئیقڵاب ئەنجام دەدەن، لە ئەنجامدا چەندین هەڤاڵ دەگیرێن، لە ناویاندا هەڤاڵ ساکینە دەگیرێت، هەروەها ئەو قەڵەم بازییەی ١٥ی تەباخ لە ئەنجامی بەرخۆدانی هەڤاڵان لە زیندانەکاندا دروست دەبێت، کاتێک زیندانیان لەسەر دۆزی ئاپۆچی گیرابوون لە زیندانەکان بو بە تایبەت زیندانی ئامەد زۆر ئەشکەنجە دەدران، بەڵام هەڤاڵان مێژویەکی گرنگیان تۆمارکرد، قەڵەمبازی ١٥ی تەباخ لەسەر دەستی شەهید ساکینە و پاشان گواستنەوەی ئەو خەباتە بۆ زیندانی پیاوەکان و گربەردان و ڕوناکردنەوەی نەورۆز بە گیانی خۆیان دەستی پێکرد، پاشان دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ شۆڕشگێڕە فەڵەستینییەکان، هەموو ئەو دەرەنجامانە زەمینەسازیان بۆ هەڵگرتنی چەک دروستکرد، پاشان لە ساڵی ١٩٨٤دا بە سێ گروپ زەمینەسازییان بۆ چونە ناو خاکی تورکیا و هەڵگرتنی چەک گرتەبەر، ئەم بەرخۆدانە بە هەڵگرتنەوەی چەک بۆناو خاکی تورکیا و داواکردنی ئاشتی لە ڕێگەی چەکەوە دەستیپێکرد، لە ئەنجامدا چەندین چالاکی ئەنجامدرا، بەڵام چالاکی هەڤاڵ عەگید دەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هینا، ئەو چالاکییە دەگەڕێتەوە ناو زیندانەکان و دەنگدانەوەی گەورەی لە ناو ئاپۆچییەکاندا هەبوو، کە بووە گڕوو تین لەناو زیندان و ئەنجامدانی چالاکی دیکە لە لایەن هەڤاڵانەوە، هەروەها لەدوای لە ناوچوونی ئەو هەموو پارت و خەباتگێڕە کە تورکیا لە ناوی بردبوون ئەو بەرخۆدانە دروستبوونەوەی کوردبوو لە خۆڵەمێش و ئاهێک بەبەر کورددا هاتەوە، لە کاتێکدا تورکیا پییوابوو کە کورد کۆتایی هاتووە، بەڵام ئەو بەرخۆدانەی گروپی کوردان وەڵامێک بوو کە ١٥ی تەباخ بە تایبەت لە شەمزینیان و هەکاریدا دەەنگدانەوەی گەورەی بەدوای خۆیدا هێنا، ئیدی چالاکییەکان دژیان دەستپێدەکات، لە ناویاندا ئامانجیان هێزە فیدڕاڵییەکان دەبێت، کە بۆ پاڵپشتی دەوڵەتی تورکیا خوێنی جوتیارانی گوندەکانیان دەمژی، کرێکاران و ژنانی دەچەوساندەوە، دەستدرێژیان بۆسەر ژنان ئەنجام دەدا، ژنان لە شوێنی کارەکان دەستدرێژیان دەکرایەسەر، تەنها وەک بەرهەمهینی منداڵ تەماشا دەکران، بۆیە یەکەم لێدان لە هێزە فیدڕاڵییەکان دەبێت، کە هێزێکی بەبەر کرێکار و جوتیارە کوردەکان هێنایەوە، کە پیاوان و ژنان ئەو هێزەیان دروستکرد.

 

" ژنان بۆ یەکەمجار وەک کاریزمایەکی سیاسی و سەربازی ساڵی ١٩٨٧ لەلایەن عەبدوڵا ئۆجالانەوە ئەرکدار کرا "

مامۆستا ویژدان جەختی لەوەشکردەوە، ڕۆڵی ژنان لە خەباتی چەکداری و سیاسیدا بەرجەستەبوو، وتی: لە ١٥ی تەباخ ژنان ڕۆڵیان هەبوو، بەڵام لەگەڵ سەرهەڵدانی ئەو قەڵەمبازە هێزی ژنان زیاد دەکات، کاتێک پارتی کرێکاران لە ساڵی ١٩٧٨دا دروست دەبێت، ژنانێکی کەم بەشدار دەبن، بەڵام کاتێک دەچن دەرەوە ئیدی ڕێژەی ژنان و ڕێکخستن بەرەوفراوانی چوو، بەڵام لە ئێستادا پڕۆسەی چەکداری سنوردار کراوە، هەروەها بەڕێز عەبدوڵا ئۆجالان خاوەن کاریزمایەکی سیاسیی و سەربازی و چەکداری گرنگی هەیە، یەکێک لە لاوازی پارتە سیاسییەکانی دیکە بەهەبند وەرنەگرتنی ژنە لە ڕێکخستن و خەباتدا، ڕێبەر عەبدوڵا ئۆجەلان، بۆ وازهێنان بە پەراوێزخستنی ژنان لە ساڵی ١٩٧٨دا ژنانی وەک کارەکتەری سەرەکی بەشداری خەباتی سیاسیی و چەکداری پێکرد، کە دەزانین لەپاڵ عەبدوڵا ئۆجەلان و خەباتی چەکداری دەبێت باس لە هەڤاڵ ساکینە جانسز و هەڤاڵانی ژنی دیکە بکەین، کە خەباتیکی گەورەیان تۆمارکرد، ڕاستە نەخشەداڕێژەر ڕێبەر ئاپۆ دەبێت، بەڵام هەڤاڵانی ژن لە ناویدا ڕۆڵی هێشتنەوەی ئەو خەباتەیان پاراستووە، کە بیندرا لە کۆتا قسەکانی ڕێبەر ئاپۆ دەڵێت: " پەیوەندی ئێمە لە ناو ڕێکخستندا پەیوەندییەکی هەڤاڵێتییە، کەسێک بڕیارنادات و ئەوانی دیکە ژێردەست بمێننەوە و کاری تێدا بکەن، بۆیە بە کۆدەنگی کاردەکەین" بۆیە ژنان لێرەدا ڕۆڵی گرنگیان هەبوو، ئێمە دەزانین ڕێبە عەبدوڵا ئۆجەلان کاریگەربووە بەو بارودۆخەی ژنانی باکووری کوردستان وەک کارکەرێک و بازرگانیان پێوە دەکرا، وەک لە پەڕتوکەکانیدا ئاماژە بە دایک و خوشکەکەی دەکات، کاتێک خوشکەکەی بە چەند فەردە گەنمێک بازرگانی پێوە دەکرێت، ئەمە وەرچەرخانی فکرێکە لە لایان ئایە بۆ دەبێت ژنانی کورد بەوشێوازە ژیان بکەن، بۆیە ئەو ڕێکخستنە نەک تەنها دۆزی کورد بەڵکوو دۆزی ژنیشی زیندوو کردەوە، کە پاشان هەڤاڵ ساکیەنە لەپاش ئەو بارودۆخەی لە زیندانەکان هەیبوو، بەڵام بەردەوام ژنانی بەڕێکخستن کردووە، پاشان بەرخۆدانی هەڤاڵ ساکینە بەرامبەر لێپرسراوی زیندانی ئامەد وەچەرخانی لە ناو زیندانەکانی پیاواند دروست کرد، بەوەی کە گڕ لە جەستەی خۆیان بەربدەن و بەرخۆدانی چل ڕۆژەیان ڕاگەیاند، ئەو بەرخۆدانەبوو کە هەڤاڵانی دەرەوەی زیاتر پڕ جۆشکرد، مانەوەی ئەو پارتە بەرامبەر ئەو هەموو زوڵم و داگیرکارییەی لە دەوڵەتانی ناوخۆ و دەرەکی دەگەڕێتەوە بۆ دروستبوونیان بەماندوو بوونێکی زۆر، بۆیە تائێستاش پارێزگاری لێدەکەن، بەڵام کەمتەرخەمی لە پارتە سیاسییەکانی باشووری کوردستاندا دەبیندرێت، کە لەگەڵ دەستبەکاربونیان دوای ئەقڵیەتیێکی دونیایی دەکەون بۆیە ئەو گرنگییەیان لەدەستداوە، دواتر ژنان لە ڕێکخستنەکانی ساڵی ١٩٨٤دا لە دەشتی بیقاع لە سووریا و لوبنان بەشداربوون، لە گەڕانەوەیاندا ڕۆڵ و کارەکتەریان بینی، هەڵکشانیان بەردەوام ڕووی لە زیادبوون دەکرد، بەڵام بەدەرچوونی هەڤاڵ ساکیینە و گەڕانەوەی بۆ شاخ و پاشان ئەوروپا و ڕێکخستنەوەی ژنان لە پارتەکەدا، بووە هۆکاری بەهێزبوون و دووبارە سەرهەڵدانەوەی ژنان بە پتەوتر لە ناوچەکەدا.

 

" پڕۆسەی ئاشتی بۆ پارچە پارچە نەبوونی تەواوی ڕۆژهەڵآتی ناوەڕاستە "

ئاماژەی بەوەشکرد، لە ناوبردنی چەک لە لایەن گەریلایانەوە چەندین توێژینەوەی گرنگ لە خۆ دەگرێت، وتی: پڕۆسەی لەناوبردنی چەک لە دوای هەموو وردەکارییەک و لیکۆڵینەوەیەک، ئەو گۆڕانکاریانەی لە دوایدا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا ڕویدا، هەموو ئەوانە دراسەی وردیان بۆ ئەنجامدرا، گەیشتنە ئەو دەرەنجامی جارێکی دیکە ئەو نەهامەتییە و ململانێ نامرۆڤانەیە نەگەڕێتەوە ناو مرۆڤایەتی، بڕیاری ئاشتی درا، کە بڕیارێکی سەرپێی نەبوو، بڕیاریکی هەڤاڵانە بوو، کە هەموو مرۆڤێک پشتگیری دەکات، ئێمە مێژوویەکمان لەگەڵ نسکۆدا هەیە، کە دەبێت خوێنەر لە نسکۆ و پڕۆسەی چەک سوتاندن تێبگات، بەڵام بەشێک لە هاوڵاتیان دەیانووت، بۆچی پەکەکە چەک دانانێت، ئێستا دەڵێن بۆ چەک دادەنێت، کە  لە ڕێگەی ئەو وشانەوە دەیانەوێت پڕۆسەی ئاشتی بە ئامانجی خۆی نەگات، یەکەم دروستبوونی وەک بە ڕێکخستنی سیاسیی دەبێت، نەک چەک هەڵگرتن بەڵام پاشان بۆ سەلماندنی وجودیەتی کورد چەک هەڵدەگرێت، لە ئاکامی ئەو داگیرکاری و ئەشکەنجانەی دەوڵەتی تورکیا کورد چەکی هەڵگرتووە، ئاشتی ئەوەی بەگوێی جیهاندا دا، کە کورد لە ئاشتیدا کۆتری سپییە، بەڵام لە جەنگدا وەک جەنگاوەرێک بەرگری لە کوردبوونی دەکات، بەرخۆدانی هەڤاڵان بە گەل و ئیرادە ئەنجام درا، گەل پاڵپشتی دەکردن چونکە دەچەوسێندرانەوە، لە کۆمەڵگەی دیموکراتیکدا ژن مافی خۆی دەبێت، پیاوان مافی خۆی دەبێت، هەموو تاکێک مافی خۆی دەبێت، ئابووری سیاسیی مافی یەکسان دەبێت، بۆ ئەوەی دەوڵەتە زلهێزان بە ئامانجی لەناوبرنی کورد لە ڕێگەی چەکەکانیانەوە بازرگانی نەکەن، ئیدی دایکان جەرگیان نەسوتێت، ئەو ڕێکخستنە بۆ ئەو پڕۆسەیە ئاشتیان ڕاگەیاندووە، بە نموونە ئەو دۆخەی لە سووریادا دەگوزەرێت ئەگەر بە ئاشتی و پێکەوەیی دانوستان بکرێت،  ئەوا خاکی سووریا بەرەو پارچە پارچەبوون نەدەچوو، بۆیە پرسی ئاشتی بۆ پارچە پارچە نەبوونی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستە.

 

لە کۆتاییدا مامۆستا ویژدان وتی: من پاڵپشتی تەواوی پڕۆسەی ئاشتی دەکەم، چونکە هەڵقوڵاوی ناخی مرۆڤی ئاشتیخواز و تەندروستە، پیرۆزبای لە تەواوی هەڤاڵان و خانەوادەی شەهیدان دەکەم بە ساڵیادی ١٥ی تەباخ، چونکە ئەو شۆڕشەبوو کە توانی کورد بە ئاقاری ئێستا و پرسی ئاشتی و پێکەوەی دا ببات، ئەو وتارە یەکلەدوای یەکانەی ئەردۆغان دەریدەخات، ١٥ی تەباخ شۆڕشێکی گەورەی کوردە لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستدا، سوپاسی هەڤاڵان و ڕێبەرەکەمان دەکەم کە توانیان ئێستا من وەک ژنێک دۆزی خۆم باسبکەم، دەستی دایکانی شەهید ماچدەکەم کە ڕۆڵەکانیان بۆ ئازای پێشکەش بە خاک و نیشتیمانکرد.