ئەو گوڵەی کە لەسەر ڕەگی ڕاستی شین دەبێت؛ گوڵستان تارا

دڵپاک تێکۆشین

 

گوڵی من بەم شێوەیە بۆ کوێ دەچیت، ئازارت سەختە، ناتوانرێت لاببرێن وەها مەکە، بێ ئاگا مەکەوە باوەشی دوژمن، بەیانی قسەم لەگەڵ تۆ کرد و دواتر سڕ بووم، تەنانەت ٢ کاتژمێریش تێنەپەڕیبوو، زانیاریی شەهیدبوونتم پێگەشت، ئەمە چییە و چۆنە؟ من حەسرەتەکانم بۆ تۆ باس دەکرد، ئەم هێرشە بەدبەختە چییە؟ با نەبێت، با نەبێت گوڵێ.

 

تۆ وەک گوڵێک نازەنین بوویت، وەک پاداشتێک پێشکەشی مرۆڤایەتی بوویت، تۆ وەک عاشقێک بوویت و هەمیشە زەردەخەنەیەک لەسەر ڕووخسارت بوو، ئێستا با کەسێک بێت و بڵێت مردن نییە گوڵێ، ئای گوڵێ.

 

بۆ ئەوەی بۆ مرۆڤایەتی ببیتە روناکی بە خۆشەویستییەوە تا نیوەی شەو کارت دەکرد، بۆ ئەوەی بیری ئازاد بگەیەتینەت مرۆڤایەتی، ڕووبەڕووی هەموو ئاستەنگەکان بوویتەوە، بەڵام دووبارە لەسەر ڕێگای حەقیقەت لەگەڵ حەقیقەت بوویتە ڕێهەڤاڵ.

 

درەوشانەوەی چاوەکانت خۆشەویستی ژیانی ئازادی نیشان دەدا، هەروەها دڵە ئازاکەت کە بەڵێنی ئازادی دەدا لە چاوەکانتدا دیار بوو، گوڵی بە تێگەیشتنی لە جوانی گوڵ و بە دڵی پڕ لە خۆشەویستی بڵاو دەبووەوە، بە پێکەنین شەڕی ڕەنج و حەزکردنی دەکرد، ژیان لەگەڵ تۆ زۆر خۆش بوو، ناتوانم تێر بم لە جوانی تۆ، لە هەر کاتێکدا بە جوانی ژنانەوە دەکەوتیتە دڵی هەموو کەسێکەوە، من ڕێک ٦ ساڵ چێژم لەم جوانییە وەرگرت، تەنانەت کاتێک جیا بووینەوە، بەبێ ئەوەی هەست بە تەنیایی بکەم، ڕۆیشتم و هەمیشە دەمگوت کە ئێمە گوڵێێکی وەک تۆمان هەیە شانازی بەمەوە دەکەم، ژیانم لە هەموو بینینێکدا پڕ بوو لە خۆشی، یەک بە یەک هەموو ساتەکانی پێکەوەییمان بیرکەوتەوە و ناتوانم شەهیدبوونی ئەم هاوڕێ ئازیزەم کە لەسەر دەستی خیانەت ڕوویدا قبوڵ بکەم.

 

ژیان لەگەڵ تۆ بە خەبات و گەڕان بە دوای حەقیقەتدا جوان دەبێت، گوڵ و گوڵستان دەگۆڕێت بۆ گوڵشەن، با گوڵشەنەکەم سیس نەبێتەوە، با هەموو گوڵەکان وەک تۆ بە کۆمەڵێک ڕەنگەوە بە ژیاندا بڵاوببنەوە.

 

ئایا ئێمە نەبووین ژیانمان کردە گوڵستان و ڕامانکرد بۆ سەرکەوتن؟ ئێمە ئەو کەسانە نەبووین کە بۆ بنیادنانی ئەم جوانییە لە دژی ئەم شەڕە بێ بەزەییانە چووینە ناو سەنگەرەوە.

 

تۆ بە منت وتبوو کە ئاگاداری خۆت بە و هەمیشە لە کاتی کۆبوونەوەدا هەموو ڕێگاکانت دەبڕی، هەمیشە ڕاستیت دەگوت؛ تۆ بەسەر هەموو سەختییەکاندا زاڵ دەبیت و ئێستا دەبیتە برینێکی ساڕێژنەکراو لە دڵمدا.

 

ئەو پێکەنینە خۆشەت کە کاتێک دەتوت؛ "کوا بۆستە با نووسراوێک وەک بۆمب بۆ دوژمن بنووسم" یان کە دەتوت "دوژمنی فاشیست ها ئەوە بۆمبێک بۆ تۆ" بەمانە ئێمەت دەخستە پێکەنین، دەنگە نازەنینەکەت هێشتا لە گوێمدایە، بەڵێ لە ساتەکانی پێکەوەبوونی ژناندا تۆ هەیت، گوڵەکەمان هەیە. بیرکردنەوە وەک ژن، شەڕکردن وەک ژن، و وەک ژنیش حەزکردن لە ژیان و ئاواکردن لە ژیانتدا جێگیر دەبێت و دەبێتە گوڵستان، لە هەمان کاتدا لەو شوێنەی کە تۆی لێبیت دەبێتە گوڵشەن، وەک چۆن بۆنی ساتەکانی بیرکردنەوە و بوون لەگەڵ تۆ دڵم پڕ دەکات. تۆ لەناو تیکۆشانیشدا چڵ دەردەکەی، تۆ نوێنەری گوربەتلی و دەنیز فورات و ڕۆسیدای کە بوو بە ئەستێرەی ئاسمان لە ڕێگای حەقیقەتدا.