ماوەی ٤٠ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندندا بۆ کۆمەڵگە کاردەکات
ڕۆژنامەنووس زەینەب شاهین زیاتر لە ٤٠ ساڵە لە بواری ڕاگەیاندن کاردەکات و تیشک دەخاتە سەر هەمەجۆریی ژنانی لیبیا، بە بەردەوامی زنجیرەکانی کۆمەڵگەی دواکەوتوو دەشکێنێت.

لیبیا
لە بواری ڕۆژنامەگەریدا، کە ئاڵەنگاری و سەختییەکان هەرگیز کۆتاییان نایەت، ڕۆژنامەنووسی لیبی زەینەب شاهین زیاتر لە ٤٠ ساڵە لەم بوارەدا کاردەکات و هەوڵدەدات تیشک بخاتە سەر فرەچەشنی ژنانی لیبیا.
زەینەب شاهین بە بەرخۆدان و خەباتی خۆی، بەسەر هەموو ئەو ئاستەنگ و سەختی و ئاڵەنگارییانەی کە کۆمەڵگە هەوڵی دەدا تێی بپەڕێنێت، زاڵ بوو، چونکە کۆمەڵگە پیشەی ڕاگەیاندن و کاری ژنان لەو بوارەدا قبوڵ ناکات.
زەینەب شاهین لە چاوپێکەوتنەکەیدا لەگەڵ ڕۆژنامەنووس ئیبتیسام ئەخفیر باسی لەو ئالەنگارییانە کرد کە لە بواری ڕۆژنامەگەریدا ڕووبەڕووی بووەتەوە و سەرنجی بۆ ئەزموونەکانی لە بەرامبەر ئاستەنگەکانی کۆمەڵگەی لیبیا ڕاکێشا، هەروەها چۆن توانی لە ڕێگەی بەرخۆدانەوە سنووری داب و نەریتە کۆمەڵایەتییەکان بشکێنێت، زەینەب هەوڵدەدات ئەو تێڕوانینە هەڵەیە سەبارەت بە ڕاگەیاندن لەناو کۆمەڵگەکەیدا ڕاست بکاتەوە.