لە دەڤەری ڕاپەڕین چواری نیسان پیرۆز کرا

لە شاری ڕانیە بە بۆنەی چواری نیسان ڕۆژی لە دایک بونی ڕێبەر ئاپۆ ئاهەنگێک ساز کرا.

  ڕانیە- دوێنێ پێنج شەممە ٣ی نیسان بە بۆنەی ڕۆژی لە دایک بونی ڕێبەر ئاپۆ لە لایەن ژنان و منداڵانی دەڤەری ڕاپەڕین ئاهەنگێک سازکرا. ئەم پیرۆز باییە بە پیشەنگایەتی ژنان رێکخرا و لە وێدا ژان هیوای خۆیان بۆ ژیانێکی ئازاد و ئازادی رێبەری گەلی کورد حەبدوڵا ئۆجالان دەربڕی.