ڕەنج و ئابوری
-

ژنان بژێوی ژیانیان بە نانەواخانە پەیدا دەکەن
ئەو ژنانەی تا ئێوارە لە فڕنەکانی مووش کاردەکەن، تەنانەت لە گەرمای هاوینیشدا، دەیانەوێت سەرکەوتوو بن و پێویستیان بە کەس نەبێت.
-

ژنێکی مەغریبی بە مورووی عەقیق ژیانی خۆی لە درووست دەکاتەوە
لەنێوان تال و مورووەکاندا، زەینەب عەلاوی نەک هەر جانتای دەستی ڕەسەن بە دیزاینی ناوازە دروست دەکات، بەڵکو ژیانێکی نوێ دەبەستێتەوە کە دروشمی خەاستر، هاندەرێکی خەونە و ئامانجی کەرامەتە.
-

کەرتی پیشەسازی، سەرەڕای سەختی ژنانی تونس بۆ لای خۆی ڕادەکێشێت
ڕێژەی ژنانی تونسی لە کەرتی پیشەسازیدا لەسەدا ٨٥ یە و لە هەندێک کەرتدا دەگاتە سەدا ٩٥ و سەرەڕای ئاستەنگ و ئاستەنگییەکان ساڵ لە دوای ساڵ لە زیادبووندایە.
-

ژنان بە چنینی مەعاوز قۆرخکاریی پیاوان تێدەپەڕێنن
سەمیرە عەزعەزی جەختی لەوە کردەوە کە ژنان توانای ئەنجامدانی زۆرێک لەو ئەرک و لێهاتووییانەی هەیە کە پیاوان قۆرخیان کردبوو، بە چنینی مەعاوز ئەو قۆرخکارییە تێدەپەڕێنن.
-

چنینی فەڵەستینی لە میراسی دایکانەوە بۆ پڕۆژەی ژنان لە لەناوچوون پارێزراوە
ئەوەی کە کاری چنین جیا دەکاتەوە ئەوەیە کە دەیان ساڵە بە دەست کراوە، وەک خۆی ماوەتەوە و بەهای خۆی دەپارێزێت، بۆیە ژنانی فەڵەستینی بە زێڕی دەزانن.
-

گورەنام جەلیل لە منداڵییەوە کشتوکاڵ دەکات و بژێوی ژیانی لەسەریەتی
لە گوندەکاندا کشتوکاڵ و بەروبوومەکان بەدەستی ژنان دەکرێت و بژێوی ژیان دابین دەکەن، گورەنام جەلیل کە لە منداڵییەوە خەریکی کشتوکاڵ کردنە هانی ژنان دەدات کار بکەن.
-

سومەیە بۆ تەواوکردنی ماستەرەکەی کرێکاری دەکات
سومەیە حەمە جافر خوێندکاری ماستەرەو بۆ تەواوکردنی خوێندن کاری کۆکردنەوەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان دەکات، دەڵێت: هەرچەندە کێیەکەی کەمە و ژنان بە پارەی کەمتر کاردەکەن، بەڵام ناچارین.
-

مەستورە لەبەر بارودۆخی خراپی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە باشوور کارەکانی نمایش دەکات و دەفرۆشێت
مەستورە مورادی، لەشاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە سەردانی باشووری کوردستان دەکات کارەکانی لە باشوور بۆ دابین کردنی بژێوی ژیانی دەفرۆشێت.
-

ژنانی تونس بەهۆی قەیرانی ئابوورییەوە زیانیان بەرکەوتووە
قەیرانی ئابووری تونس کاریگەری لەسەر هەموو چین و توێژەکان هەبووە، بەڵام ژنان هێشتا زیانیان پێگەیشتووە لەناو خێزان و کۆمەڵگەدا.
-

قەیرانی ئابووری لیبیا: لە نێوان سیاسەتە دەستکردەکانەوە و دەنگە هۆشدارییەکان
لەنێوان بەرزبوونەوەی ئاڵەنگاری ئابووری و سیاسییەکان، لیبیا ڕووبەڕووی شەپۆلێکی نوێی دڵەڕاوکێی کۆمەڵایەتی دەبێتەوە دوای بڕیارەکانی ئەم دواییە کە ڕەخنە و نیگەرانییان لێکەوتەوە، بەتایبەتی لەلایەن گروپەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی.
-

ئیرادەی ژنان ڕۆڵی کۆمەڵایەتی لە دێرەزوور دادەڕێژێتەوە
ژنانی پارێزگای دێرەزوور لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا نموونەیەکی زیندوو بۆ سەرکەوتن و ئاڵەنگارین، زۆرێک لەوانە ئاڵەنگاری سەختی ئابووری و کۆمەڵایەتییان تێپەڕاندووە و بازرگانی بچووکیان دامەزراندووە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی بارودۆخی سەختی هەرێم.
-

"ژنانی جووتیار لە نێوان پێشەنگایەتی پڕۆژە و سەختییەکانی کێڵگەکان هیوا دەچێنن"
چیرۆکی خەباتی لەیلا و شایەتحاڵی خەیرا و نەجمە، دۆخی ژنانی کار لە بواری کشتوکاڵ لە تونس دەخاتە ڕوو، کە لە نێوان پێشەنگایەتی پڕۆژە و سەختییەکانی کێڵگەکان هیوا دەچێنن.
-

شەرمین و کارگەکەی پارێزەری بەرهەمە خۆماڵییەکانن
شەرمین نەوشیروان، ژنێکی شارۆچکەی خورماڵە لە کارگەکەی خۆی چەندین بەرهەمی خۆماڵی ئامادە دەکات، بووەتە پارێزەری بەرهەمە خۆماڵییەکانی ناوچەی هەڵەبجەو هەورامان.
-

ژنان لە ڕێگەی هەرەوەزەکانەوە ئابووری خۆیان بەهێز دەکەن
ڕۆزلین بەکر، ئەندامی لیژنەی ئابووری کۆنگرەی ستار لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا جەختی لەوە کردەوە کە ئابووریی پێکهاتەکە لە ڕێگەی هەرەوەزییەکانەوە گەشە دەکات.
-

ئابووری سووریا لە نێوان نەبوونی شەفافیەت و قەیرانە بەردەوامەکاندایە
بەگوێرەی ڕاپۆرتەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، ڕووخانی ڕژێمی پێشووی سووریا هیچ کاریگەرییەکی لەسەر ئابووری نەبووە، کە لە ساڵی ٢٠١١ەوە بەشێوەیەکی سەرسوڕهێنەر داڕما و قەیرانێکی ڕوونی دروستکردووە کە زیاتر لە ٩٠%ی دانیشتووانی لەژێر هێڵی هەژاریدایە.
-

لە سەنگەسەر ژنان لە فێستیڤاڵێکدا بەرهەمەکانیان بەبازاڕ کرد
لە شارەدێی سەنگەسەر دەڤەری پشدەر فێستیڤاڵێک بۆ ژنانی دەستڕەنگین و خاوەن کار ڕێکخرا بوو بۆ ئەوەی ژنان کارەکانی خۆیان بە بازاڕ بکەن و بژێوی ژیانی خۆیانی پێ دابین بکەن.
-

کارگێڕی لە لوبنان... ئالەنگاریەکان بۆ پڕکردنەوەی کەلێنی ڕەگەزی
لە ئەنجامی قەیرانە کۆمەڵایەتی و ئابووری و ئاسایشیەکان، جیاوازیی ڕەگەز لە لوبنان پەرەی سەندووە. بەڵام ژنان بە کۆڵنەدان و ئیرادەیەکی زۆرەوە بۆ بەهێزکردنی خۆیان و گەیشتن بە پۆستی پێشەنگایەتی ڕووبەڕووی ئەمە دەبنەوە.
-

پڕۆژەی پێشەنگ بە پێشەنگایەتی ژنان بۆ بونیادنانی کۆمەڵگەیەکی ئازاد بەڕێوەدەێت
دامەزراوەی ژنانی ئازاد لە سووریا و ئابووری کۆنگرەی ستار، ڕێکخراوێکی ژنان کە هەوڵدەدەن ڕۆڵی ژنان لە بنیاتنانی ئابوورییەکی تایبەتدا چالاک بکەن، ڕێگە خۆش بکەن بۆ تێکەڵبوونی فراوانتری ژنان لە بازاڕی کاردا.
-

لە ڕانیە ژنان لە فێستیڤاڵێکدا بەرهەمەکانیان نمایش و بەبازاڕ کرد
لە شاری ڕانیە فێستیڤاڵێک بۆژمارەیەک ژنی دەستڕەنگین و خاوەن کار ڕێکخرا، ئامانج لێی ناساندنی بەرهەمەکانیان و بە بازاڕ کردنیان بوو.
-

ژنان لە ڕێگەی کشتوکاڵەوە بژێوی سەربەخۆی خۆیان بەدەستدەهێنن
لە شاری کۆبانێ ژنان نەریتی چاندنی باخی سەوزەی هاوینە نەک هەر وەک پێویستییەک، بەڵکو وەک ئیرادەی دڵسۆزی بۆ خاکەکە دەبینن، بەم شێوازانە ژنان دەتوانن بە ئاسانی دارایی خێزانەکە بەڕێوەببەن.