بێکاری پاڵ بە دەرچووانی جەزائیریەوە دەنێت کە ڕێڕەوی پیشەیی خۆیان بەرەو پیشەی جیگرەوە بگۆڕن
ئەزموونی ژنانی گەنجی جەزائیری نیشانی ئاستەنگەکانی چوونە ناو بازاڕی کارە؛ لە بێکاری و سنوورداری هەلی کارەوە تا ناچاربوون بە گۆڕینی ئاراستەی پیشەیی دوور لە پسپۆڕی زانکۆیی.
ڕابیعە خورەیس
جەزائیری-پێوەرە فەرمییەکان سستی بوونی ژنان لە بازاڕی کاری جەزائیردا ئاشکرا دەکەن سەرەڕای هەڵگرتنی بڕوانامەی دانپێدانراوی زانکۆ، ئەمەش هەستی بێزاری و نەبوونی متمانە بەخۆبوونیان توندتر دەکات، ڕێژەی بێکاری بە ٩.٧٪ مەزەندە دەکرێت، لە کاتێکدا ڕێژەی ژنانی دامەزراو لە ١٨٪ تێناپەڕێت، لە٦٠٪ی دەرچووانی زانکۆی ژنانی گەنج لە دۆزینەوەی کاردا تووشی کێشە دەبن، ئەمەش پاڵ بە زۆربەیانەوە دەنێت کە ڕوو لە پیشەسازی دەستی بکەن بۆ گەڕان بەدوای جێگرەوەیەکی پیشەیی جێگیرتردا.
مریەم. ز، دەرچووی یاسا لە جەزائیر، ڕووبەڕووی کێشەیەکی بەرچاو بووەوە لە دەستڕاگەیشتن بە پیشەیەکی پەیوەندیدار بە بوارەکەی، وتی: دوای تەواوکردنی خوێندن، لەبەر چەند هۆکارێک ڕووبەڕووی کێشەیەکی بەرچاو بوومەوە لە دۆزینەوەی کارێکی گونجاو، گرنگترینیان تێربوونی بازاڕی کار بوو بە پیشەی خۆبەخشی وەک یاسا، کاری تۆمارکردن، کاری دادوەری دادگا، ئەمە جگە لە سەختی دەستڕاگەیشتن بە پێشبڕکێکانی خولی پەروەردەی پیشەیی.
مریەم.ز دووپاتی دەکاتەوە، کە مەترسیدارترین شت کە بێکاری بۆی بووە، هەستکردنە بە نادڵنیایی و ناتەواوی و ناڕازیبوون لە ژیان، کاریگەرییەکی بەرچاوی لەسەر ڕەفتارەکانی هەبووە، هەروەها کاتێک بێکار بووم، تەنها دوو بژاردەی سەختم هەبوو، ئەویش داواکاری پێشکەشکردنی کارێکی نوێ کە لەگەڵ پسپۆڕی ئەکادیمیمدا نەگونجێت یان مانەوە لە چوارچێوەی ڕیتمی ژیانی بێکاریدا، کە بە فشاری دەروونی تایبەتمەندە.
مریەم. ز لەسەر بژاردەی یەکەم جێگیر بوو و وەک مامۆستای جێگرەوە لە قوتابخانەیەکی سەرەتایی پەیوەندی بە کەرتی پەروەردە کرد، بەڵام کارەکە لەوە سەختتر بوو کە پێشبینی دەکرد بەهۆی چەند هۆکارێکەوە، لەوانە ناسەقامگیری، دواکەوتنی موچە، نەبوونی پۆستی هەمیشەیی و یەکگرتن لەو ماوەیەدا و دواجاریش نەبوونی دەرفەتی پلەبەرزکردنەوە، بۆیە ناچار بوو ئەو کارە جێبهێڵێت و بگەڕێتەوە بۆ خولیای دورینی جلوبەرگی نەریتی.
لێکۆڵینەوەیەک کە فەرمانگەی ئاماری نیشتمانی جەزائیر سەبارەت بە دامەزراندن و چالاکی ئابووری و بێکاری ئەنجامیدراوە، کە لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩ تا ٢٠٢٥ دەگرێتەوە، ئاشکرایکردووە ڕێژەی بێکاری لە جەزائیر گەیشتووەتە ٩.٧٪، لە ساڵی ٢٠١٩ ڕێژەی بێکاری بە ١١.٤٪ خەمڵێندراوە، کە ٢٠.٤٪ بۆ ژنان و ١٩.٥٪ بۆ پیاوان.
بەپێی هەمان ئامار، ژنان لە کەرتی گشتیدا بەڕێژەی لە ٦١.١٪ و کەرتی تایبەت بەڕێژەی لە ٣٨.٩٪ چڕبوونەتەوە، کە ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو تێڕوانینەی کە کەرتی گشتی ئاسایشی زیاتری کار و کەمتر بەکارهێنان پێشکەش دەکات، هەلومەرجی کارکردنی لەبارتر دابین دەکات.
ژنان و ژنانی گەنج لە جەزائیر بە پلەی یەکەم لە کەرتی تەندروستی و خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی دامەزراون "لە ٤٥٪ی کۆی هەلی کارەکان"، دواتر کارگێڕی گشتی بە ڕێژەی لە ١٤٪ و لە بواری بەرهەمهێناندا بە ڕێژەی لە ١٩٪، هەروەها ئامارەکانی بەردەست ئاماژە بەوە دەکەن، کە ڕێژەی دامەزراندن بۆ دەرچووانی زانکۆ لە ٣٥.٣٪یە، کە ژمارەیەکی نزمە بە لەبەرچاوگرتنی ئاستی خوێندنی گشتی ژنان لە جەزائیر.
"مەزەندەی دوای زانکۆ"
فریال قیت، ژنێکی دیکەی جەزائیریە لە سییەکانی تەمەنیدا، دەرچووی بایۆلۆژییە و یەکێکە لەوانەی بەدەست بێکاریی درێژخایەن دەناڵێنن، بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاندووە، ساڵانی دوای دەرچوون لە سەختترین قۆناغەکانی ژیانم بوون، چ لەڕووی نەبوونی سەقامگیری و ئاسایشەوە، چ لەڕووی چاوەڕوانی دۆزینەوەی کارێک کە هاوتای پسپۆڕییەکەم بێت.
جەختی لەوە کردەوە، کە ئەم دۆخە تایبەت نییە بە خۆی، بەڵکو زۆرێک لە هاوڕێکانیشی لەخۆگرتووە کە هەمان پسپۆڕییان خوێندووە، لەبەر ئەوەی نەیتوانی دەرفەتێکی گونجاو لە بوارەکەیدا بدۆزێتەوە، ئەو کاتەی بەکارهێناوە بۆ بەدەستهێنانی کارامەیی نوێی پیشەیی و ئەکادیمی، بۆ ئەوەی لە کۆتاییدا جێگیر بێت، کە دوای ساڵانێک لە بێکاری درێژخایەن لە جیهانی جوانی سروشتی وەک پیشەسازی زەیتی سروشتی بۆ کەمکردنەوەی پەڵەی ڕەش و یەکبوونی ڕەنگی پێست و زەیت بۆ بەهێزکردنی قژ.
دۆخەکەی سەمیە.ب دانیشتووی ستیف کە خاوەنی بڕوانامەی ماستەرە لە بایۆلۆژی جیاواز نییە، بەڵام بێکاری چارەنووسی بوو، ئاماژەی بەوەشکردووە، کە دوای تەواوکردنی خوێندن خەونم بە کارکردن و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی داراییەوە دەبینی، بەڵام خۆمم بینیەوە کە بێکارم.
دووپاتی دەکاتەوە، کە دوای ئەوەی نەیتوانی پۆستێکی هەمیشەیی لە ناوەندێکی توێژینەوەی پزیشکی یان تاقیگەیەکی حکومیدا دەستەبەر بکات، ڕووبەڕووی ڕاستیەکی سەخت بووەتەوە، ناچار بوو لە تاقیگە تایبەتەکاندا کار بکات، بەهۆی کەمی کرێیەوە لە تاقیگەیەکەوە بۆ تاقیگەیەکی دیکە گواسترایەوە بە بەراورد بە کاتژمێرە درێژەکان، لە کاتژمێر ٨:٠٠ی بەیانی تا ٦:٠٠ی ئێوارە، لە کۆتاییدا بڕیاریدا لە ماڵەوە بمێنێتەوە و واز لە کارەکەی بهێنێت.
چیرۆکەکانی مریەم و فیریال و سەمەیە ئەو ڕاستیە ئاڵۆزە ئاشکرا دەکەن کە هەزاران دەرچووی ژن لە جەزائیر ڕووبەڕووی دەبنەوە، کە بێکاری بەهۆی دەرفەتە سنووردارەکان و بێتوانایی بازاڕی کار لە دانانی کار بۆ دەرچووانی زانکۆ ئاڵۆزتر دەبێت، سەرەڕای هەوڵەکان بۆ گونجاندن و گۆڕینی ڕێڕەوی پیشەیی، بەهێزکردنی ژنان لە ڕووی پیشەییەوە و فراوانکردنی هەلی کار وەک پێویستیەکی بەرچاو دەمێنێتەوە بۆ دڵنیابوون لە وەبەرهێنانی ڕاستەقینە لە تواناکانیان و بەدەستهێنانی سەربەخۆیی ئابوورییان.