ڕەنج و ئابوری
-
قەیرانەکان لە تونس زۆرترین کاریگەری لەسەر ژنانی گوند هەیە
کاری سەرەکی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی ژنان لە تونس ئێستا لەسەر مافەکانی ژنانی تونس و سنوردارکردنی بەشداری سیاسی و توندوتیژی دژی ژنان و بێکاری و هەژارییە.
-
لە زستاندا خواست لەسەر خواردنە کوردەوارییەکان زیادیکردووە
خواردنی کوردەواری کە هەموو کاتێک خواستێکی زۆری لەسەرە لەناو کوردا، بە تایبەتی لە وەرزی زستاندا خواستی خواردنیان زیاتر دەبێت، ژنانی ڕەنجکێشیش بە دروستکردنی ئەو خواردنانە بە زیندووی دەیهێڵنەوە.
-
ئیلهام محمد: لە بەشی ناوخۆیی دوورمانی دەکەم و ڕێگر نەبووە لە درێژە دان بە خوێندنم
خوێندکارێکی هەڵەبجە لەگەڵ ئەوەی دەخوێنێت لە بەشی ناوخۆی دەستی بە کاری دوورمانی کردووە بۆ هاوڕێکانی و کەسانی دیکەش تاوەکو بتوانێت پشت بە خۆی ببەستێت و بژێوی ژیانی پەیدابکات.
-
بە کاری چایچیەتی بژێوی خۆی و ٧ منداڵی دیکە دابین دەکات
سەمیرە محەمەد یەکێکە لەو ژنانەی، سەرەڕای ڕێگرییەکانی کۆمەڵگە و دابونەریت، وەک ژنێکی خاوەن ئیرادە وازی لە تواناکانی خۆی نەهێناوە و ئێستا کاری چایچیەتی دەکات.
-
ڕاپۆرتێک: ڕێژەی هەڵاوسانی خۆراک لە ئێران بەرزترین ئاستی تۆمار کرد
خەڵک لە ئێران بەدەست کێشەی ژیانەوە دەناڵێنن، بەو پێیەی ڕێژەی هەڵاوسانی خۆراک گەیشتووەتە نزیکەی .
-
ساڵانێک کۆمەڵگە بە نامۆیی دەیڕوانیە ئەندازیاری بۆ ژنان، بەڵام ژنێک دەگاتە لوتکە
ساڵانێک کەمتر دەرفەتی خوێندن بە کچان دەدرا و کۆمەڵگە بە نامۆییەوە دەیڕوانیە ئەندازیاری بۆ ژنان، شادان مەدحەت بەهۆی حەز و خولیایەوە بۆ ئەندازیاری چەندین دەستکەوت تۆمار دەکات و دەبێتە یەکەم ئەندازیاری ژنی کورد لە بەغدا بە تواناکانی خۆی دەسەلمێنێت.
-
پڕۆژەی "ودك الأنعام" ئامانجی بەدەستهێنانی ڕۆنی سروشتی
دوو گەنجی بازرگان بە ناوەکانی ئەمەل بەهجە و زوزو سوڵتان پڕۆژەیەکیان بە ناوی "ودك الأنعام" دامەزراندووە، کە ئامانجیان بەرهەمهێنانی ڕۆنی سروشتییە بە شێوەیەکی تەندروست و کوالێتی بەرز.
-
بە ڕەنجی خۆیان چێشتخانەیەکی کوردەوارییان کردەوە
لە شاری ڕانیە چێشخانەیەکی کوردەواری لەلایەن دوو ژنەوە کرایەوە و باس لەوە دەکەن، حەزیان کردووە کاری سەربەخۆی خۆیان هەبێت و خواردنە کوردەوارییەکان پێشکەش بکەن.
-
بۆ ئەوەی بگەیتە ئامانج پێویستە دەستپێبکەین
ژنان لە هەوڵدان بۆ سەلماندنی توانا و وزەی خۆیان، ژنانی گەنج بە بەهرە و تواناکانیان هەوڵی دامەزراندنی کاری سەربەخۆی خۆیان دەدەن، هێڤی عەفان یەکێکە لەو ژنانە کە براندێکی تایبەت بە جوانکاری سروشتی بۆ ژنان دامەزراندووە.
-
زەعفەران قەیرانی لوبنان تێدەپەڕێنێت
چاندنی زەعفەران لە ڕۆژهەڵاتی لوبنان پەرە دەسێنێت و دەبێتە هۆکاری تێپەڕاندنی دۆخی ئێستای قەیرانەکانی لوبنان.
-
شەنگە و شنیا خاوەنی براندی خۆیانن و پشت بە خۆیان دەبەستن
شەنگە و شنیا دوو هاوڕێن و بە هەوڵەکانیان براندی کاری دەستیان بۆ خۆیان دروستکردووە، سەرباری توانجەکان لە هەشتەمین فێستیڤاڵی هەناردا بەشدارن و کارەکانیان نمایشکردووە.
-
ژنان بە بەرهەمە کوردەوارییەکانیان فێستیڤاڵی هەنار دەڕازێننەوە
لە نێو کۆشکەکانی فێستیڤاڵی هەناری هەڵەبجە، بەرهەمە کوردەوارییەکانی نیگار سەرنجت بۆلای خۆی ڕادەکێشێت، ئەو زۆرنەی بەرهەمە نمایشکراوەکانی بەدەستی خۆی ئامادەکردووە و پێشکەشی سەردانیکەرانی فێستیڤاڵەکەی دەکات.
-
لە وەرزی خۆیدا عەفرین ناتوانێت زەیتوون بچێنێت
دانیشتوانی شێراوای عەفرین بەهۆی هێرشەکانی دەوڵەتی تورکیای داگیرکەرەوە ناتوانن بچنە ناو خاکەکانیان و زەیتوونەکانیان بچێنن.
-
سوتەمەنی هەرێم، سێکتەرێکی دوورخراو لەدەستی ژن
پەراوێزخستن و دروور خستنەوەی ژنان لە کاروبارەکانی هەرێمی کوردستان لە سێکتەری سوتەمەنیدا بە زەقی دیارەو مامەڵەکردنی پیاوانی دەسەڵات بە سوتەمەنی هەرێمەوە بارگرانی بۆ هاوڵاتیان دروست کردووە.
-
" بە جێب و تراکتۆر فێری شۆفێری بووم "
ئەختەر حاجی شێخ ڕەئوف، دەربارەی فێرکردنی شۆفێری ژنان بۆ ئاژانسی نوژنها وتی، " بڕیارمدا خۆم فێری شۆفێری بکەم و دواتر ژنان فێر بکەم، تا ئێستا زیاتر لە ٣٠ هەزار ژنم فێری شۆفێری کردووە، زۆر ئاسودەم کاتێک ژنان فێری شۆفێری دەکەم."
-
بەیبون سویت، بە ڕەنگێکی ژنانە ڕەنجی ژنێک نیشان دەدات
ساکار ماوەی ١٤ ساڵە لە ماڵەوە و ٢ ساڵیشە بە ڕێگای ئۆنلاین کاردەکات، ئێستا لە شاری هەڵەبجە کافێیەکی کردووەتەوە و بووەتە جێیەک بۆ حەوانەوەی ژنان.
-
دەستپێکی وەرزی پایز کۆتایی تەمەنی گوێزە
سەرەتای وەرزی پایز باخەوانەکان و خاوەن گوێزەکان دەچنە سەر زەوییەکانیان و بەرهەمی ماندووبوونیان دەچننەوە، ژنانیش باس لە کۆکردنەوەی گوێز بە هەرەوەزی دەکەن.
-
دەستپێکی خوێندن و گرانبوونی کاڵاکان بارگرانی بۆ دایک وباوکان دروستکردووە
دوای دروستبوونی قەیرانی ئابوری لە هەرێمی کوردستان تا دێت دۆخی هاوڵاتیان خراپتر دەبێت، دەستپێکردنەوەی خوێندن و دابینکردنی پیداویستی قوتابییان بارگرانییەکی دیکەی لەسەر شانی خێزان دروستکردووە.
-
"کردنەوەی غەسلەکەم پلانی ساڵێک پێش ئێستایە"
ژنێکی گەنج بۆ یەکەمجار لە هەڵەبجە توانیویەتی غەسلێک بکاتەوە و تیایدا چەندین ژن کاربکەن و بژێوی ژیانی خۆیان دابینبکەن.
-
لە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین فیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان کرایەوە
لە ڕانیە سنوری ئیدارەی ڕاپەڕین فیستیڤاڵی بەرهەمە کشتوکاڵیەکان بە بەشداری ژنان کرایەوە