بەهێزکردنی ئابووری ئەو ژنانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە دەرفەتێکە بۆ باشبوونی دۆخیان

پرۆژەی بەهێزکردنی ئابووری بۆنەهێشتنی توندوتیژی دژی ژنان لە کۆمەڵگەدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دیاردەیە کار دەکات.

ئیخلاس حەمرونی

 

تونس- بەهێزکردنی ئابووری ژنان بە تایبەت ئەوانەی توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، میکانیزمێکە بۆ پاڵپشتیکردنی تواناکانیان و نەهێشتنی هەژاری و پەراوێزخستن و ڕەتکردنەوەی هەموو جۆرە هەڵاواردنێک کە بەرامبەریان دەکرێت، بە تایبەت لە ناوچەکانی ناوخۆدا کار دەکات بۆ مسۆگەرکردنی مافی خاوەندارییان ئامرازەکانی بەرهەمهێنان، دەستڕاگەیشتنیان بە سەرچاوەی دارایی و تەکنەلۆژیا، دەستڕاگەیشتنیان بە بازاڕەکان ئاسان دەکات، دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێنێت لە گەشەپێدان و ئابووریدا چالاک بن.

 

بەهێزکردنی ئابووری بە پلەی یەکەم سوودی بۆ ئەو ژنانە هەیە کە توندوتیژیان بەرامبەر کراوە، چونکە بە ئەزموونی سەختدا تێپەڕیون کە ڕێگرییان لێکردووە لە ژیانێکی ئاساییدا بژین، ئەمەش پێویستی بە هەوڵی یەکگرتوو و چڕ هەیە بۆ کەمکردنەوەی ئاستی توندوتیژی بەرامبەر بە ژنان لە کۆمەڵگەدا و کۆنتڕۆڵکردنی ئەم دیاردەیە بە تێکەڵکردنیان بە بازنەی ئابوورییەوە بۆ ئەوەی بێکار نەمێننەوە، هەروەها بە مەبەستی یارمەتیدانی ئەو کەسانەی کە دەستدرێژییان کراوەتە سەر بۆ ئەوەی پڕۆژەی خۆیان بکەنەوە و سەربەخۆیی دارایی خۆیان بەدەست بهێنن.

 

مەلیکە.ق ناوی خوازراوە بۆ یەکێک لەو ژنانەی کە سوودمەندە لە بەرنامەی بەهێزکردنی ئابووری، وتی: من هاوسەرگیریم لەگەڵ پیاوێکی بیانی کرد و لە دەرەوەی تونس لەگەڵیدا ژیام ئەزموونەکەم خراپ بوو، وەک چۆن ئەو بە شێوەیەکی نەشیاو مامەڵەی لەگەڵ من و کچەکەمدا کرد چارەسەرێکم نەدۆزیەوە جگە لەوەی واز لە هەموو شتێک بهێنم و لەگەڵ کچەکەم بگەڕێمەوە بۆ تونس و لە سفرەوە دەست پێبکەم.

 

"بەهێزکردنی ئابووری هانی ژنان دەدات بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆییان"

لە درێژەی قسەکانیدا ئەو ژنە وتی: ژمارەیەک خولی ڕاهێنانم ئەنجامدا و ئەمەش یارمەتیدەر بوو بۆ تێگەیشتن لە چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەو پرۆژانەی کە دەتوانرێت لە ناوچەیەکی کشتوکاڵی گوندنشین بکرێنەوە، بۆیە پڕۆژەی هەڵهێنانی جوچکم هەڵبژارد، سەرەتا لەسەر ئەم پسپۆڕییە پەروەردەم وەرگرت، فێربووم چۆن بتوانم  ئەنجامی بدەم بە بەکارهێنانی ئامێری تایبەت، تەکنیکەکانی فرۆشتن و بازاڕکردن، ئەم پڕۆژەیە نوێنەرایەتی دەرفەتێک دەکات بۆ تێکەڵ بوون بە بازاڕ، ناساندنی بەرهەمەکانم و بەهێزکردنی کەسایەتیم بدەم،

 

سوارن محەمەد، ناوێکی خوازراوە بۆ ژنێکی تەمەن ٥٣ ساڵ، ئەزموونێکی خراپی لەگەڵ هاوژینەکەیدا هەبووە کە پێشتر سووکایەتی پیکردووە، ئاماژەی بەوەکرد، بەشداری لە بەرنامەی بەهێزکردنی ئابووری بۆ ژنانی توندوتیژی لێکراو کردووە بۆ ئەوەی لە قاڵبی ژیانی خۆی دەربچێت کە تێیدا زیندانی بوو ڕووبەڕووی گرفتی دەروونی بووەوە، وتی: من پەروەردەی تەکنیکیم وەرگرت لە گۆڕینی بەرهەمە کشتوکاڵییەکان، پەیوەندیکردن، و چۆنیەتی ئامادەکردنی پلانی بازرگانی سەردانی کۆمپانیا جۆراوجۆرە سەرکەوتووەکانم کرد، لە زۆر پێشانگادا بەشداریم کرد و بە بەرهەمەکانم ئاشنا بووم، کە جێی بایەخ و قبوڵکراو بوون، ئەم پڕۆژەیە وەک ژنێک پاڵپشتی کردووە و یارمەتی داوە بۆ تێپەڕاندنی قەیرانی ئابووری و ئەو گۆشەگیرییەی کە تووشی بووە.

 

 سەبارەت بە وردەکاریی پڕۆژەی بەهێزکردنی ئابووری بۆ ئەو ژنانەی توندوتیژیان لە ناوچە گوندنشینەکاندا بەرامبەر کراوە، سەنا عامری، سکرتێری گشتی کۆمەڵەی پشتیوانی ڕوونیکردەوە، پڕۆژەکە لەلایەن دەزگای هاریکاریی ئەڵمانی GIZجێبەجێ دەکرێت، ئامانجی ئەم پڕۆژەیە بەهێزکردنی ئابووریی ئەو ژنانەیە کە توندوتیژیان لە ناوچە گوندنشینەکانی ناوخۆ بەرامبەر کراوە بۆ ئەوەی توندوتیژیەکان کەمببنەوە، هەروەها هەوڵدەدات ژنان لە ژیانی ئابووریدا تێکەڵ بکات و بیانکاتە ژنێکی چالاک.