ژنانی خاوەنکار لە جەنجاڵی هەڵاوسان و ئاستەنگەکاندا
دوای کۆرۆنا زۆرێک لە وڵاتان بوژانەوەی ئابورییان بەخۆوە بینی، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران هەڵاوسانی ئابووری و ئاستەنگ کردنی ئینتەرنێت زیانەکانی کۆرۆنای زیاتر کرد.

دڵنیا شەریفی
مەهاباد- لەگەڵ سەرهەڵدانی نەخۆشی کۆرۆنا لە سەرانسەری جیهان، گۆڕانکاری زۆر لە هەلی کاردا ڕوویداوە و لەو ماوەیەدا خەڵکێکی زۆر کارەکانیان لەدەستداوە، لەگەڵ گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی دۆخی دامەزراندن باشتر بوو، بەڵام لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران، لەگەڵ چڕبوونەوەی هاوکاتی ئاستەنگ کردنی ئینتەرنێت و ئەو هەڵاوسانەی کە زاڵ بوو بەسەر ئابووریدا، بارودۆخەکان خراپتر بوون، بەتایبەتی بۆ ژنان و بازرگانی بچووک و سەربەخۆ زیانێکی زۆریان بەرکەوت.
پەریسا.ا. یەکێکە لەو ژنانەی کە بە داهێنانەکانی لە بواری دیزاین و دوورین و چنینی جلوبەرگدا، کارگێڕی بۆ زۆر کەس دروستکردووە و کاتەکانی لەگەڵ کارە هونەرییە تایبەتەکانی بەسەر دەبات، هونەرەکەی لە نێوان پەتای کۆرۆنا و ئاستەنگ و هەڵاوساندا، هێشتا بینەرێکی تایبەتی هەیە بەڵام ئامانجی سەرەکی کە دامەزراندن بوو بۆ ژنان، ڕووبەڕووی ئاستەنگ بووەتەوە.
"بە ئومێدەوە دەستم پێکرد..."
پەریسا.ا. جلوبەرگی تایبەت و چنین بە خووری ئامادە دەکات، ئەو جلوبەرگانەی بەرهەمی دەهێنێت هەروەها کارێکی هونەرییە، سەبارەت بە چۆنیەتی دەستپێکردنی کارەکەی و بانگەشەکردنی کارەکەی بە شێوەی ئۆنلاین وتی: لە تەمەنێکی گەنجیدا دەستم بە کارەکەم کرد، بەڵام لە ساڵی ٢٠١٥دا پەیجی ئینستاگرامەکەمم دەستپێکرد تەنها بۆ ئەوەی کارەکانم پیشان بدەم، دوای دوو ساڵ، کاتێک داواکاری کڕینی زۆر بوو لەلایەن فۆڵۆوەرەکانەوە، بە فەرمی کارەکەمم دەستپێکرد بە هیوای پێشکەوتن، ئامانجی سەرەکیمان ڕەخساندنی هەلی کار بوو بۆ ژنان.
لەو کۆمەڵگەیانەی کە جیاکاری جێندەری زۆرە، زۆرێک لە ژنان دەرفەتی کەمیان هەیە بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی دارایی. کۆمەڵگە پاڵ بە ژنانەوە دەنێت بەرەو "ماڵە وابەستەکراوەکان"، نەبوونی سەربەخۆیی دارایی یەکێکە لەو هۆکارانەی کە توندوتیژی دژی ژنان زیاتر دەکات. بەشێک لە ژنان بە پشت بەستن بە تواناکانی خۆیان توانیان ئەو ئاستەنگە تێپەڕێنن و ڕێگا بۆ ژنانی دیکە خۆش بکەن. پەریسا.ا. هەروەها سەبارەت بە ئامانجە سەرەکییەکەی وتی: ئامانجی من لەگەڵ کارەکەمدا ئەوە بوو کە هەلی کار بۆ ئەو ژنانە بڕەخسێنم کە لە ماڵەوەن یان مەرجی کارلێککردنیان لەگەڵ ژینگەی دەرەوەی ماڵدا نییە، بۆ ئەوەی بتوانن داهاتێک بەدەستبهێنن و بیزینێسەکەم فراوانتر بێت، منیش سەرکەوتوو بووم. پێش کۆرۆنا نزیکەی ١٨ کارمەندی چنینم هەبوو، ڕۆژانەش ژمارەی کڕیارەکانمان زیادی دەکرد تا نەخۆشی کۆرۆنا هەموو کۆمەڵگە و کارەکەی ڕاگرت.
"دوای کۆرۆنا هیچ شتێک ڕاست نەڕۆیشت"
پەریسا.ا.وتیشی: دوای کۆرۆنا بارودۆخی ئابووری لە ئێران بە تەواوی گۆڕا و هیچ شتێک بە باشی نەڕۆیشت، من توانای داراییم نەبوو بۆ ئەوەی کار بەو کەسانە بدەم، هەروەها کڕیارم نەبوو بەرهەمەکانمی پێ بفرۆشم، لە لایەکی ترەوە ئاستەنگ کردنی بەرنامەکانی وەک ئینستاگرامیش دۆخەکەی خراپتر کر، بەداخەوە نەمتوانی بەردەوام بم لە کارەکانم بەرەو ئامانجەکەم، لە ئێستادا تەنها دوو کارمەندی چنینم هەیە و ڕۆژانە ١٥ کاتژمێر کار دەکەم، بەڵام دەزانم کە بەڕاستی خەڵک توانای کڕینی نییەم هەندێک جار بەبێ ئەوەی پێویست بکات هیچ شتێک داوا بکەم، لە یەکێک لە کارمەندەکان داوا دەکەم کە بەرپرسیاری خێزانەکەیە، بەڵام زۆرێکیان وەک پێشوو باش فرۆشیان نییە.
لە چەند ساڵی ڕابردوودا هەزاران کارگەی بەرهەمهێنان لە ئێران داخراون، هەزاران ژن کارەکانیان لەدەستداوە و هەزاران ژنی دیکەش ڕووبەڕووی ئاستەنگی سەخت بوونەتەوە. پەریسا.ا. هەروەها سەبارەت بە کارەکانی وتی: بەڕاستی بارودۆخی ئابووری خراپە و دەکرێ بڵێین ئەستەمە بەردەوام بین لە پاڵنەر، چونکە دەزانین کە خەڵک ناتوانێت بکڕێت و فرۆشتنیش وەک جاران نییە، ئامانجم ئەوە بوو کە ژنانی زیاتر بتوانن کاریان هەبێت، بەڵام ئەوە ڕووی نەدا و بۆ ئێستاش بەم شێوەیە بەردەوامم.