"ئابووری کۆمەڵایەتی چارەسەرێکە بۆ ئابووری سەرمایەداری"
جیهان عەلۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی هاوکارییەکان، ئاماژەی بەوەدا کە ئابووری کۆمەڵایەتی چارەسەرێکە بۆ ئابووری سەرمایەداری کە پشت بە ئیستغلالکردنی کاری کۆمەڵگە دەبەستێت.
سیلڤا ئیبراهیم
مەنبج- پارادایمی مۆدێرنیتەی دیموکراتیکی ڕێبەری گەلی کورد، پێشنیاری ئابوورییەکی کۆمەڵایەتی دەکات کە کۆمەڵگە خۆبژێو بێت وەک چارەسەرێک بۆ ئابووری سەرمایەداری، سەرمایەداری بە زۆرترین قازانج بە سزادانی مرۆڤەکان و دروستکردنی شەڕ و قەیرانی ئابووریی، ئامانجی بەدەستهێنانی زۆرترین قازانجە.
لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا ئابووری کۆمەڵایەتی بنەمایە بۆ دابینکردنی پێداویستییەکانی کۆمەڵگە، لەگەڵ ئابوورییەک کە زۆرتر لە ڕێگەی هاوکارییەوە ڕێکخراوە، ڕێگایەکی خۆبەڕێوەبەر پەیڕەو دەکرێت کە پشت بە سەرچاوە دەرەکییەکان نابەستێت.
جیهان عەلۆ، هاوسەرۆکی نوسینگەی هاوکارییەکانی کۆمیتەی ئابووری کۆمەڵایەتی کانتۆنی مەنبجی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا، هەڵسەنگاندنی بۆ کارەکانیان کرد.
جیهان عەلۆ ڕوونیشیکردەوە، سەرمایەداری ئابووری نییە، پێچەوانەکەی دوژمنی ئابوورییە و سەرمایەداری نرخی بازاڕ کۆنتڕۆڵ دەکات و قۆرخکاری دروست دەکات و هەوڵی بەدەستهێنانی قازانج دەدات.
جیهان عەلۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم سیستمە هی کرێکاران نییە بەڵکو هی وەبەرهێنەرانە، پشت بە بەرژەوەندی کەسی دەبەستێت، سەرمایەداری بە قەیرانی ئابووری و هەژاری لە ڕابردوودا کۆمەڵگەی بەرەو ماتریالیزم دەبات.
بنەماکانی ئابووری کۆمەڵایەتی
جیهان عەلۆ، مۆدێلی ئابووری کۆمەڵایەتی نەتەوەی دیموکراتیک وەک هاوکاری ئابووریی لەسەر بنەمای دادپەروەری و یەکسانی پێناسە کرد و وتی : ئەم مۆدێلە ئازادی ژنان لەخۆدەگرێت و ئامانجی پاراستنی ژینگەی هەیە، هەروەها وتیشی: بەشێوەیەکی دادپەروەرانە داهاتی ئابووری هاوبەش دەکات و پاڵپشتی ژنان دەکات بۆ ئەوەی بە چالاکترین شێوە لە هەموو بوارەکاندا کاربکەن، ئابووری کۆمەڵایەتی لە بنەڕەتدا پشت بە کاری هاوبەشی مرۆڤەکان دەبەستێت و پلان بۆ داهاتوو لەسەر شێوازەکانی بژێوی دادەنێت.
ڕۆڵ و سەرکەوتنەکانی هاوکارییەکان
جیهان عەلۆ وتیشی: هاوکارییەکان بنەمای ئابووری کۆمەڵایەتییە کە بە میتۆدی دیموکراتیک دامەزراوە، هانی بەرهەمهێنان دەدات کە زیان بە ژینگە و سروشت نەگەیەنێت، پاڵپشتی بوارەکانی وەک پەروەردە و تەندروستی و پاراستن دەکات، لە هاوکارییەکاندا دابەشکردن لە شوێنی دابەشکردنی مانگانە ئەنجام دەدرێت، بەپێی ڕێژەی بەرهەمهێنان و داهاتی مانگانە، لە نێوان پڕۆژەی نموونەیی ١٤٦ نانەواخانە، نانەواخانەیەک بە ٩٠ بەشداربوو، دەرمانخانەیەکی کشتوکاڵی بە ٦٠ بەشداربوو، کۆگایەکی خۆراک بە ٢٤ بەشداربوو، هەروەها پڕۆژەی وەک بەخێوکردنی پەلەوەر، ئاژەڵداری، و بەرهەمهێنانی کا هەیە. پلانەکانمان بۆ داهاتوو بریتین لە هاوبەشی کەرەستەی بیناسازی و شوشتنی ئۆتۆمبێل و دەرمانخانەی ڤێتێرنەری.
ئابووری کۆمەڵایەتی چارەسەرێکە بۆ سەرمایەداری
جیهان عەلۆ ئاماژەی بەوەدا، ئابووری کۆمەڵایەتی کۆتایی بە ئابووری سەرمایەداری هێنا و بەم شێوەیە کۆتایی بە قسەکانی هێنا: ئەم مۆدێلە ئابوورییە دەرفەت دەدات بە کۆمەڵگە بۆ بەڕێوەبردنی ئابووری خۆی و لە سایەی ئەمەشەوە ئامانجی خۆبژێوییە، ئابووری کۆمەڵایەتی یەکێکە لە ڕێگاکانی قبوڵکردنی مۆدێلی نەتەوەی دیموکراتیک لە باکوورو ڕۆژهەڵاتی سووریا.