سۆزان فەرەج: دابونەریت هۆکارێکە بۆ لەباربردنی بازاری ژنان
کۆمەڵگە پشتگیری ژنان نییە تا بازاری کار بەهێزبێت، هەربۆیە لە ڕابردووەو وێنەیەکی پیاوانەی گرتووەو ژنان لێرەدا پەراویزخراون، چالاکوان سۆزان فەرەج دەڵێت: دابونەریت هۆکارێکە بۆ لەباربردنی بازاری ژنان، بەڵام ژنانیش هەن نموونەی سەرکەوتنن.
میهرەبان سەلام
هەڵەبجە- کارکردنی ژنان لە بازاڕی کاردا، تەنها بابەتێکی ئابووری نییە، بەڵکو هەنگاوێکی گرنگە بۆ گۆڕانکارییە کۆمەڵایەتی و پێشکەوتنی گشتی. لە ساڵانی دواییدا، ژنان لە هەموو بوارەکاندا لە بازرگانی و پزیشکییەوە تا فێرکاری و میدیادا توانیویانە شوێنێکی گرنگ بۆ خۆیان دروست بکەن و دەنگی خۆیان بگەنن.
هەرچەندە پێشکەوتنی ژنان لە بازاڕی کاردا هەیە، بەڵام هێشتا ژنان ڕووبەڕووی چەندین ئاستەنگ دەبنەوە؛ لەوانەش کەمبوونی دەرفەتی کار، جیاوازی لە موچە، نەبوونی پشتگیرییەکانی کارگەیی، زۆرجار ژنانی کارکەر ناچار دەبن لەنێوان کاری دەرەوە و بەرپرسیارییە خێزانییەکان هاوسەنگی بکەن، کە ئەمەش کارێکی ئاسان نییە.
لەوبارەیەوە سۆزان فەرەج چالاکوانی بواری کاروباری ژنان قسەی بۆ ئاژانسەکەمان کردو وتی: کە باسی بازار دەکەین یەکسەر وێنەی پیاومان دێتە بەرچاو بەبێ ئەوەی بیر لە هیچ بکەی کە پیاو بازار بەڕێوە دەبات ئەمەش وێنەیەکە خۆمان دروستمان کردووەو دەکرێت ژنانیشی تیابێت.
"داب و نەریت زاڵ بووە بەسەرماندا"
سەبارەت بە هۆکارەکانی نەبوونی بازاری کاری ژنان سۆزان فەرەج وتی: هۆکارەکان باس بکەین و یەکەمیان لە سەروو هەموویانەوەیە ئەوەیە، داب و نەریت و باتەیبەت تر بۆ هەرێمی کوردستان و پارێزگای هەڵەبجە وێنەیەکی گەورەی سەپاندوە بە سەر بازاری کارداو ئەو کارانەی پیاوان دەیکەن، ژنانیش دەتوانن بیکەن و داب و نەریت زاڵ بووە بەسەرمان، نەبوونی پەیوەندی کۆمەڵایەتی کە پیاوان هەیانەو زیاتر ئاگایان لە مامەڵەیە، پیاو بەردەوام لەدەرەوەیەو ژن جاران لەماڵەوە بووە، لەکاتیکدا لەئاستێکداو پەیوەندی کۆمەڵایەتی پیاوان بەهیزتر بووەو بۆیە زیاتر ئاگایان لەمامەڵەیە، ئەگەر ژن بچێتە بازاری کار بە جۆرێکی تر سەیر دەکەن، لەکڕین و فرۆشتنی دوکانو زەوی و جانوو بۆ ژنان کار ناکەن ئەوەیە کۆمەڵگاش فیر نیە و داخلی بکاتەباو کرین و فرۆشی گەورەوە یاخود ژنان بتوانن خۆیان بسەپینن و بچنە ئەو بوارەوە
"ئاسایشی دەروونی کۆمەڵایەتی دەستەبەر نییە بۆ ژنان"
هۆکاریکی تر ترسی ژنان لەکار ئەوە بووە کەتاوەکو ئێستا ژنان ئاسایشی کۆمەڵایەتی و دەروونیان نییە واتە ئەگەر کارێک بکەی دلنیانین لە کۆمەلگەو لەترسدا دەژین وتی؛ ژنانیش وەک کایەنی دلنیایی ناتواننن ئەو کارە بکەن، وەک کۆمەلگەو ڕیکخراوەکان و وەکو حکومەت پێویستە هانی ژنان بدەین، دەست بۆ ئەو کارانەش بەرن کە لێیان قەدەغە کراوە بە پاڵپشتی ئێمە، پیاوانیش تیبگەیەنین کە دەتوانن ئەو کارە بکەن وە تاوەکو ئێستا خێزانەکان هۆشیار نین و ناتوانن ئەو سەرکیشیە بکەن و خەلکیش ئەو متمانەیەی بە ژنان نەداوە، ئێمە کارمان لەسەر ئەوە کردووە کە دەستی ژنان زیاد بکەین لە ڕێگەی پرۆژەکانمانەوە، یاخود پاڵپشتی و هاندانیان بێت و ژنان لەو بیرۆکە بچووکەوە ماوەتەوە کە لە پشتی دیوار کار بکات یان بچێتە سەرکارێک تا پیاوان خاوەنی بن، پێویستە ژنان نەترسن و هۆشیار بن، دەبێت خێزان و دەورووبەر هاوکار بن و لەو ترسە دەربچن و بتوانن ڕووبەرووی بازاری کار ببنەوە.
"کاتێک ژن دەرفەتی کاری هەبێت کۆمەلگەیەکی دادپەروەرتر دروست دەبێت"
لە کۆتایی قسەکانیدا سۆزان فەرەج وتی: لەگەڵ ئەوەشدا، نموونەی زۆر هەن لە ژنانێک کە بە سەرکەوتوویی توانایان نیشانداوە، پێویستە حکومەت و دامەزراوەکان زیاتر پشتگیری لە ژنان بکەن، بە دابینکردنی دەرفەتی یەکسان، یاساکانی پاراستن، و بەرنامەی فێرکاریی تایبەتی. چونکە بەشداریی ژنان لە بازاڕی کاردا، نەتەنها ژیانی تاکەکەسیان باشتر دەکات، بەڵکو کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر بەرزبوونی ئاستی ئابووری و پێشکەوتنی وڵات، کارکردنی ژنان نیشانەیەکی گرنگی گۆڕان و هاوبەشبوونە، کاتێک ژن دەرفەتی کار و گەشەی هەبێت، کۆمەڵگەیەکی تەواوتر و دادپەروەرتریش دروست دەبێت.