کەمپەینی "کرێکارانی بەهێز" بۆ ئەو ژنانەی کە لە غەزە کار دەکەن

لە غەزە ژنان شوێنی خۆیان لە کەمپەینی "کرێکارانی بەهێز"دا گرتووە، سورەیا ئەبو زوهری ئاماژەی بەوەدا کە ژنان بۆ مافەکانیان تێدەکۆشن و بەردەوام دەبن لە هەڵمەتەکەیان تاوەکو ئەنجام بەدەست دەهێنین.

ڕەفیف ئیسلیم

 

غەزە-ژنان لە غەزە شوێنی خۆیان لە شوێنی کاردا گرتووەو بەهۆی یاسای کاری فەلەستینی لە یاسای نێودەوڵەتیدا، حکومەت مەرجی قورسی لەسەرە، سورەیا ئەبو زوهری، بەڕێوبەری ڕاگەیاندنی کەمپەینی "کرێکارانی بەهێز" ئاماژەی بەوەکرد، هەڵمەتەکە لەلایەن خزمەتگوزاری ناوەندی ژنان و تۆڕی پاراستنی کۆمەڵگە (سانا) بەڕێوەدەبرێت وتیشی: "لە فەلەستین یاسا لە مەیداندا جێبەجێناکرێت و یاسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل دەکرێت".

 

"ژنان ڕووبەڕووی جیاوازییەکی زۆر دەبنەوە"

سورەیا ئەبو زوهری، ئاماژەی بەوەدا کە ژنانی کرێکار ڕووبەڕووی جیاوازییەکی زۆر دەبنەوە لە شوێنی کاردا و وتیشی: "ژنان کاتژێمریزیاتر کار دەکەن و کرێی کەم وەردەگرن، شوێنی کارکردن بە پێی ژن دروست نەکراوە بۆ نمونە، بۆ ئەو ژنانەی منداڵیان هەیە، هیچ شوێنێک بۆ منداڵان لە شوێنی کاردا نییە، لە دەرەوەی ئەوە ژنان توندوتیژی و جیاکاری و گێچەڵییان بەرامبەر دەکرێت و هەروەها کاتژمێری زیادە کار دەکەن، ژنان زۆر جار لە ترسی دەرنەکردن بێدەنگن لە بەرامبەر ئەو کێشانەی ڕووبەڕوویان دەبێتەوە، ژنان ساڵانێکە لە شوێنی کاردا ستەمیان لێکراوە".

 

"ژنان هەڕەشەی دەرکردنیان لێ دەکرێت"

سورەیا ئەبو زوهری تیشکی خستە سەر ڕووداوەکانی کار و وتیشی: "ژنان کاتێک لە کارکردندا تووشی ڕوداو دەبن قەرەبوو وەرناگرن، لە دەرەوەی ئەوە، ئەوان هەمان پارەی پیاوەکان وەرناگرن، زۆر جار لە دامەزراوەکاندا زۆر کەس کارەکان دەخەنە سەر شانی ژنان، ئەو ژنانەی کە کاری زۆر دەکەن پاداشتی زۆریان پێ نادرێت، ژنان بۆ ئەوەی کارەکانیان لە دەست نەدەن، بێدەنگن، کاتێک سکاڵا دەکەن هەڕەشەی دەرکردنیان لێ دەکرێت".

 

"ژنان لە مافی کرێکاران هۆشیار دەکرێنەوە"

سورەیا ئەبو زوهری ئاماژەی بەوەکرد لە ڕێگەی کەمپەینی پشتیوانییەوە ژنان لە مافەکانیان هۆشیار دەکەنەوەو لەگەڵ وەزارەتی کار و ژووری بازرگانی کۆبوونەوە دەکەن و تاوتوێی یاسای کاری فەلەستینی دەکەن، وتیشی: "ئامانجمان ئەوەیە کە پشتیوانی ژنان دابین بکەین و ڕێگری لە چەوساندنەوە بکەین و شوێنی کارێکی گونجاو بۆ ژنان دروست بکەین نەک توندوتیژی، ئێمە پێمان وایە ژنان دەبێت شوێنی خۆیان لە پۆستی بەڕێوەبردندا بگرن، لەبەرامبەر ئەوەی ژنان لە پیاوان زیاتر لە کاردا سەرکەوتووترن، پۆستی گرنگ وەرناگرن ئێمە دەمانەوێت ئەم ڕێبازە بشکێنین".

 

سورەیا ئەبو زوهری بەبیری هێنایەوە کە کاری یەکسان و خەرجکردنی یەکسان بەڕێوەدەبەن و وتی: "ئێمە بەردەوام دەبین لە هەڵمەتەکەمان تا ئەو ئەنجامەی کە دەمانەوێت بەدەستی بهێنین".