بازاڕی ژنان لە کابول دەرفەتێکە بۆ کار و بژێوی ژیان
کۆمەڵێک لە ژنانی ئەفغانی، لە ژێر دەسەڵاتی تاڵیبان، کە ژنان لە زۆر ڕووەوە سنووردار دەکەن، بازاڕێکی تایبەتیان دامەزراندووە کە هەموو فرۆشیارەکان ژنن.
بەهاران لەهیب
کابول-دوای ئەوەی تاڵیبان هاتە سەر دەسەڵات، ڕێگرییان لە کارکردنی ژنانی ئەفغانی کرد، بەتایبەتی لە دامەزراوە گشتییەکان و ڕێکخراوە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان، لە هەمانکاتدا ڕێگەیان پێنەدرا خوێندن وەربگرن، زۆرێک لەو ژنانە پشتگیری خێزانەکانیان دەکرد کە ئەندامەکانیان ٦ تا ١٠ کەس دەبوون، تەنانەت پێش تاڵیبانیش بەزەحمەت دەیانتوانی بە مووچەیەکی کەم بژێوی ژیانیان دابین بکەن.
ڕژێمی تاڵیبان کە دوژمنایەتی ژنان دەکات، تادێت ژیانی ژنان قورستر دەکات، بەڵام فشارەکان گیانی یەکڕیزیی نێوان ژنانی تاڵیبانی بەهێزتر کردووە، لە سەردەمی ڕژێمی ستەمکاری تاڵیباندا، ژنان کۆبوونەتەوە بۆ مانەوە لە کۆمەڵگەدا، بە نهێنی بەشداری خولی پەروەردەیان کردووە لە ماڵەوە و چالاکیی ناڕەزایەتییان لە شوێنە داخراوەکان و لەسەر شەقامەکاندا ئەنجامداوە. هەروەها هەندێک لە ژنان لە کابول و شارەکانی دیکە، کە دەرفەتی سنوورداریان هەیە، هەلی کار بۆ ئەو ژنانە دەڕەخسێنن کە بێکارن یان دەتوانن خوێندن وەربگرن، بە بەکارهێنانی بەشێک لەو پارەیەی کە پاشەکەوتیان کردووە.
لەم چوارچێوەیەدا چەند مانگێک لەمەوبەر بازاڕێکی تایبەت بۆ ژنان لە ناوچەی دەشت-ی بەرتچی لە کابول دامەزرام هەموو فرۆشیارەکانی ئەم بازاڕە ژنن، ئەم بازاڕە جلوبەرگی نەریتی دەفرۆشرێت، بە شێوەیەکی سەرەکی ژنانی هەزارەن کە لە ناوچەکانی ناوەڕاستی ئەفغانستان دەژین.
بازاڕی ژنان هێمای بەرخۆدانە
بۆ بینینی بازاڕ چووینە بازاڕی ژنان و لەگەڵ یەکێک لە فرۆشیارەکان قسەمان کرد کە ناوی سەهر کادری بوو وتی: دوای تەواوکردنی خوێندنی ئامادەیی، ماوەیەکی زۆر کارم نەکرد، لەگەڵ چەند ژنێکی بێکار وەک من ئەم دوکانەمان کردەوە، لێرە جل و بەرگی نەریتی هەزارە دەفرۆشین کە بە دەست دروستکراوە، نزیکەی دوو کەسین کارمان کردووە مانگێکە، جگە لەو ژنانەی لە بازاڕدا هەن، ژنانی شوێنەکانی دیکەش دێن بۆ ئەوەی قوماشمان لێ بکڕن و بە دەست دەیانڕازێننەوە، تەنها ژنان لە بازاڕدا دەیفرۆشن، هەروەها ئێمەش بەپێی داواکاری جل و بەرگی تایبەت ئامادە دەکەین.
هەروەها لەگەڵ ئارەفی سوزان قسەمان کرد کە لە دوکانێکی تردا کار دەکات، بە هۆی نیگەرانی ئەمنییەوە نەیویست لەبەردەم کامێرا قسە بکات، بەڵام قسەی بۆ کردین.
"ئێمە سەرمان دانەنەواند"
ئارەفی سوزان وتی: وانەبێژ بووم لە زانکۆیەکی دەوڵەتی لە کابول، کاتێک زانکۆکان داخران بۆ ماوەیەکی زۆر لە ماڵەوە مامەوە، تەنها لە چالاکییە ناڕەزایەتییەکان بەشدار بووم بەڵام ڕووبەڕووی بێکاری و کێشەی ئابووری بوومەوە، نەمدەویست سەر بۆ تاڵیبان وداواکاری و فشارەکانیان دابنەوێنم، هەوڵدەدەن سووکایەتیمان پێبکەن، بەڵام کاتێک ئەم بازاڕەمان کردەوە، زانیمان ڕووبەڕووی فشار و هەڕەشە دەبینەوە. سەرەڕای ئەمەش ئێمە کاری خۆمان دەکەین و ناوەستین.