ڕۆژی ژنی شاهانە، یاخود بەڕێوبەری ژنان

دابونەریتی هەر نەتەوەیەک شوناس و تێگەیشتنە لە کولتووری ئەو نەتەوەیە و چۆنیەتی ژیانی خەڵکی ئەو نەتەوەیە پیشان دەدات، هەروەها پەیوەندی و بارودۆخی ژن و پیاو ئاشکرا دەکات .

دابونەریتی هەر نەتەوەیەک شوناس و تێگەیشتنە لە کولتووری ئەو نەتەوەیە و چۆنیەتی ژیانی خەڵکی ئەو نەتەوەیە پیشان دەدات، هەروەها پەیوەندی و بارودۆخی ژن و پیاو ئاشکرا دەکات .

سارا ئورمیە

 

مەراسیمی چاڵی بەفرین

مەراسیمی چاڵی بەفرین یەکێکە لە نەریتەکانی خەڵکی مازەندەران، کە مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی بیکویدی لە تەبەریستان، مەراسیمەکە لە مانگی ئایاردا لە شارەکانی باکووری پارێزگای مازەندەران، رووکەن ئاباد و گۆلگەشت مووشلا بەڕێوە دەچێت، لە ڕۆژێکی دیاریکراوی بەهاردا، خەڵکی ناوچەکە پاشماوەی بەفری زستان لە چیاکان لادەدەن و لە شوێنێکی دامێنی چیاکەدا هەڵیاندەگرن بۆ دابینکردنی ئاو بۆ ئاژەڵداری لە هاویندا، کە دەبێتە هۆی زیاترکردنی کشتوکاڵ و ئاژەڵداریی ناوچەکە.

 

ئەمە جگە لە لایەنە نەریتییەکەی، باوەڕییەکی ئاینی ناوچەکەشە، چونکە خەڵکی ناوچەکە بۆ ماوەی ساڵێک لەگەڵ بەفردا نەزر دەکەن و پێیان وایە لەم ڕۆژەدا خواستەکانیان دێتەدی.

 

خەڵکی ناوچەکە لەو باوەڕەدان ئەم مەراسیمە لە ڕق، ستەم و ڕووداوی ناخۆش دەیان پارێزێت. مەراسیمی بەفربارین هاوکاری و هەماهەنگی گوندنشینان لە ناوچەکە نیشان دەدات، لەگەڵ گەیشتنیان بە تەپۆلکە بەفرەکە دەست دەکەن بە کۆکردنەوەی بەفر، هەموو پیاوان و تەنانەت منداڵانیش بەشدار دەبن، پاشان دەیخەنە چاڵە ئامادەکراوەکانەوە.

 

مەراسیمی ژنی شاهانە، ڕێگری کردن لە بەشداری کردنی پیاوان

لەگەڵ دەستپێکردنی مەراسیمی چاڵی بەفریندا مەراسیمی ژنی شاهانەش دەست پێدەکات، ژنانی گوندەکە ڕۆژێک پێش مەراسیمی بەفربارین لە شوێنێک کۆدەبنەوە و بە دەنگدان ژنێک بە سەرکردە و ڕابەری خۆیان هەڵدەبژێرن، ڕابەرەکەیان ڕۆژێک پێش مەراسیمەکە له پۆستەکەی ئاگاداردەکەنەوە.

ئەو ژنەی بە ڕابەر، سەرۆک یاخود بڕیاردەری خۆیان هەڵیدەبژێرن، دەبێت تایبەتمەندییەکانی ئەو پۆستەی وەک توانای بەڕێوەبەری، ڕێکخستنی کارەکان، زیرەکی و میهرەبانی تیدابێت.

یەکێک لە ئەرکەکانی سەرکردەی ژنانی کۆمەڵەکە، دیاریکردنی ئەو ژنانەیە کە ڕۆڵی ئاینییان هەیە، بۆ دیاریکردن و دابەشکردنی ئەرکەکان لە کات و هەلومەرجە جیاوازەکاندا.

 

لە ڕۆژی مەراسیمەکەدا ڕابەر یاخود سەرکردەکە لە ماڵەوە دەمێنێتەوە و ژنانی گوندەکە بە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن و ڕوخسارێکی ڕازێنراوەوە دەچنە ماڵەکەی و تا لە ماڵ دێتە دەرەوە بەردەوام دەبن لە هەڵپەڕکێ و گۆرانی وتن، دواتر دەیبەنە شوێنی مەراسیمەکە، لە ڕابردوودا جێگەیەکی بازنەیی هەبوو، کە لە ناوەڕاستی جێگاکەدا ڕابەرەکە ئامادە دەبوو، لە درێژەی مەراسیمەکەشدا بەڕێوەبەری گوندەکە دەکەوێتە دەستی ژنان، ژنانیش قژ و ڕووخساریان ڕازاندووەتەوە و جلی ڕەنگاوڕەنگیان لەبەرکردووە.

 

مەراسیمەکە دوای جێهێشتنی پیاوانی گوندەکە دەستپێدەکات، هیچ پیاوێکی ناو گوندەکە یاخود دەرەوەی گوندەکە مافی بەشداری کردنی نییە، تەنها پیاوانی نەخۆش و بێ توانا نەبێت، بە مەرجێک لە بەردەم تەراس و پەنجەرەکاندا دەرنەکەون، دەتوانن لە ماڵەوە بمێننەوە و یاخود هەر پیاوێک لە مەراسیمی خێزانەکەی ئامادە بێت دەتوانێت لە ماڵەوە بمێنێتەوە.

 

سەرەتا ڕابەرەکە وەزیرێک هەڵدەبژێرێت و دواتر مەراسیمەکە بە فەرمانی یەکەم دەستپێدەکات، زۆربەی کات ژنانی تەمەن مامناوەند بە وەزیر و ئەفسەری دارایی و ژنانی گەنج بۆ پاسەوانی کردن هەڵدەبژێردرێت.

 

پاسەوانەکان بۆ پاراستنی گوندەکەن

پێش هەموو شتێک دەبێت پاسەوانەکان بۆ پاراستنی گوندەکە هەڵبژێرن، ئەو پاسەوانانە لە چەند شوێنێکی جیاوازی گوندەکە دابەش دەبن و تا کۆتایی مەراسیمەکەش بەرگری دەکەن.

 

لە ماوەی ڕابردوودا ژنەکان جلی سەربازییان لەبەرکردبوو و ژمارەیان ٤٠ بۆ ٥٠ سەرباز بووە، بەڵام ئێستا ژمارەی سەربازەکان ١٢ سەربازە و بە جلی فەرمییەوە دەردەکەون، کە بە هەموو گوندەکەدا دەگەڕێن و سەردانی ماڵەکانیان دەکرد، دڵنیایان دەکردەوە کە پیاوان لە هیچ شوێنێک خۆیان نەشاردووەتەوە، ئەم ئێشکگرتنە بە شیعر و گۆرانی میللی یاوەری دەکرێت و دوای تەواوکردنی ئەرکەکەیان دەگەڕێنەوە شوێنی سەرەکی مەراسیمەکە.

 

ئەو ژنانەی کە ماون بەسەر چەند گروپێکدا دابەشکراون و هەریەکەیان بە جیا بەرپرسیارێتیان پێ سپێردراوە وەک پاراستنی منداڵ و مەڕوماڵاتی گوندەکە، دروستکردنی خواردن و ئامادەکردنی بۆ مەراسیمەکە.

 

کاتێک مەراسیمی ژنی شاهانە کۆتای دێت، ڕابەرەکە ژنانی بەشداری مەراسیمەکە ماچ دەکات و هانیان دەدات بۆ ئەوەی کە ئەو نەریتە هەمیشە بە زیندوویی بهێڵنەوە، دوای مەراسیمەکە ژنان لە ماڵی گەورەی گوندەکە کۆدەبنەوە و نان دەخۆن، ئێوارە پیاوەکان دەگەڕێنەوە بۆ گوندەکە، بەڵام لەلایەن ژنانەوە پێشوازیان لێ ناکرێت و بەم شێوەیە کۆتایی بە ڕێوڕەسمی ژنی شاهانە دێت.

 

ت.پ