ژنێکی کورد بەشداری لە زنجیرەیەکی netflex دەکات

ئەڤین ئەحمەد وەک یەکەمین ژن بەشداری لە زنجیرەیەکی جیهانیدا دەکات کە لە netflex پەخشدەکرێت، ئەمە یەکەم کاری نییە و لە ڕابردوودا بەشداری چەندین زنجیرەی دیکەی کردووە.

ئەڤین ئەحمەد وەک یەکەمین ژن بەشداری لە زنجیرەیەکی جیهانیدا دەکات کە لە netflex پەخشدەکرێت، ئەمە یەکەم کاری نییە و لە ڕابردوودا بەشداری چەندین زنجیرەی دیکەی کردووە.

ناوەندی هەواڵ

 

ئەڤین ئەحمەد ژنێکی بە ڕەگەز کوردە و خەڵکی شاری سلێمانییە، لە ئێستادا دانیشتووی شاری ستۆکهۆڵمە لە وڵاتی سوید.

ئەڤین وەک یەکەم ئەکتەری کورد بەشداری لە زنجیرەیەکی netflex کردووە بە ناوی Snabba Cash بە واتای "پارەی خێرا" و بە زمانی سویدی بەرهەمهاتووە، فلیمەکە لە دەرهێنانی جێسپر گانسلاندت، مانس مانسۆن و بەشداریکردنی ئەکتەران "ئەڤین ئەحمەد، ئەلێکساندەر عەبدوڵا، ئەیان ئەحمەد"ە.

زنجیرەکە باس لە بەدەستهێنانی سامانێکی پڕ لە کێشە دەکات و بۆ ئەم مەبەستەش ژنێکی خاوەنکاری بەتوانا، هەرزەکارێکی ناهاوسەنگ و پیاوێکی خاوەنکاری سەرنجڕاکێش چارەنوسیان یەک دەگرێت و ڕووبەڕووی یەکتر دەبنەوە.

زنجیرەکە لە ئەوروپادا دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و لە ئێستادا بە ژێرنووسکراوی کوردی بەردەستە.

بەشداریکردنی ئەڤین لە زنجیرەیەکی لەم شێوەیەدا یەکەمین کاری نییە، بەڵکو لە ڕابردوودا بەشداری چەندین زنجیرە و فلیمی دیکەی کردووە.

ت.پ