ژنێک شارێکی وونبوو نیشانی جیهان دەدات

لە پێشانگایەکی هونەریدا لەلایەن ژنێکی هونەرمەندەوە کۆمەڵێک تابلۆی شاری وونبووی سیڤەر نمایشکرا، کە پێکهاتبوو لە ٥٣ تابلۆی هونەری، ماوەی ٢٤ ڕۆژ بەردەوام دەبێت

.
 
نجوى راهم
جەزائیر-هونەرمەند نەجوا سەرا، لە پێشانگایەکدا بەناوی " ئاورگ ناجر " هەوڵیداوە لە ڕێگای تابلۆکانییەوە گوزارشت لە نهێنی شارە ونبووەکەی سێڤەر و لە کەلەپوری ئەو شارە وونبووە بکات، لە ٥٣ کاری هونەری پێکهاتووە. 
 
ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ ی ئازار، هونەرمەند نەجوا سەرا لە کۆشکی ڕۆشنبیری مفدی زەکەریا لە پایتەختی جەزائیر، پێشانگایەکی شێوەکاری بە ناونیشانی (ئاورگ ناجر) کردەوە، کە تا ١٧ ی نیسان بەردەوام دەبێت پێشانگاکە چەندین بابەت دەربارەی نهێنی "شاری سیڤەری ونبوو" لە خۆ دەگرێت، ئەمەش هاوکاریی سەردانیکەرانی پێشانگاکە دەکات تا باشتر لە مێژووی کەلەپوری شاری "گانت" تێبگەن. 
 
شاری سیڤەری وونبوو لە ساڵی ١٩٨٨ بە میراتێکی جیهانی مرۆڤایەتی پۆلێنکرا، نەجوا لە ڕێگای تابلۆکانییەوە چیرۆک و ئەفسانەکانی ژیانی بیابانەکانی جەزائیر دەگەیەنێت، 
 
نەجوا لە تابلۆکانیدا وێنەی، ئەشکەوت، نووسینی بەردین، شوێن، ئەفسانە،  پەیکەرسازی، کەسانی ئازادی کێشاوە، لە لێدوانێکدا بۆ ئاژانسی ژنها باسی لەوەکرد، کارە هونەرییەکانی گوزارشتن لە پەیام و ئەفسانەکانی "شاری سیڤەری وونبوو-شاری گانت" کە بیانی ویلایەتی ئەلیسێ-یە. 
 
نەجوا سەرا، ژنێکی ٥١ ساڵی خەڵکی شاری ستیفی وڵاتی جەزائیرە، پێشانگاکەی بە ناوی "ئاورگ ناسر" لە شاری جەزائیری پایتەختی جەزائیر کردووەتەوە، کە پێکهاتووە لە ٥٣ تابلۆ کە قەبارەکەیان "١.٢٠ بە ١.٥٠" و چەند پەریکەرێک، کە گوزارشتن لە شاری سیڤەری وونبوو، تا ڕۆژی ١٧  نیسان بەردەوام دەبێت.
 
نەجوا سەرا کێیە
نەجوا سەرا لە ساڵی ١٩٧٠ لە شاری سیتیف جەزائیر لەدایکبووە، توێژەرە لە فەلسەفەی جیهانی ئەبستراکت،  لە ساڵی ١٩٩٣ لە زانکۆی فەرهات عەباس لە سێتیف بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە زمانی ئینگلیزی بەدەستهێناوە و لە نێوان ساڵەکانی ٢٠٠١ بۆ ٢٠٠٤ دەستی کرد بە دیزاین لە قوتابخانەی بەنابل لە تونس.
لە چەندین پێشانگادا بەشداری کردووە لە جەزائیر و لە دەرەوەی وڵات، بەتایبەت لە وڵاتانی یۆنان، میسر، تونس، لوبنان، ئوردن، هەروەها ئیمارات و تورکیا، چەندین خەڵاتی لە جەزائیر بەدەستهێناوە و ساڵی٢٠١٦ مەدالیای داهێنەری جیهانی عەرەبی لە دوبەی پێبەخشراوە.
 
بەرپرسی پڕۆژەیەکی خۆبەخشییە بۆ وۆرکشۆپی هونەری چارەسەرکردنی منداڵانی توشبووی نەخۆشی شێرپەنجە لە جەزائیر، هەروەها نەجوا هیوای فراوانکردن و بڵاوکردنەوەی ئەو ووۆرکشۆپانەی هەیە لە سەرانسەری وڵات.