ژنێک کە ڕۆحی بە کەمانچەکەی بەخشییوە

من حەز بەو کەسانە دەکەم کە چیرۆکیان هەیە و دەتوانن لە هەموو بوارەکانی هونەردا شتێک بڵێنەوە، لە سێ کاسێتی مۆسیقادا گۆرانی فۆلکلۆرم وتووە و میوزیکم ژەنیوە کە خۆم کۆمکردبوونەوە .

من حەز بەو کەسانە دەکەم کە چیرۆکیان هەیە و دەتوانن لە هەموو بوارەکانی هونەردا شتێک بڵێنەوە، لە سێ کاسێتی مۆسیقادا گۆرانی فۆلکلۆرم وتووە و میوزیکم ژەنیوە کە خۆم کۆمکردبوونەوە .

 

دورکەت سورێن

تەرابزۆن- لەکاتێکدا ڕەگەز رۆڵی هەیە لە دیاریکردنی جیاوازی پیشە و شێوازی ژیاندا، بەڵام دەرچوون لە کۆدەکانی فێرکردن وادەکات لەو چوارچێوەیە بچیتە دەرەوە کە بۆتکێشراوە، وەک نەریت و پێکهاتە کۆمەڵایەتییەکان، بە تایبەت لە شوێنی ژیانی بچووکدا، ژنان لە دەرەوەی ئەو چوارچێوەی کە بۆیان کێشراوە، چیرۆکەکانیان لەگەڵ خاکەکەیان و گۆرانی میللی و تێکۆشانیان تێکەڵ دەکەن، ئێمە شاهیدی ئەوە بووین کە چۆن مۆسیقاژەنێک سروشت لەگەڵ هونەرەکەی لە ناوچەی دەریای ڕەشدا یەکدەگرێت ئێمە میوانەکانی ئیلکنور یاکوبئۆغلو بووین و ئەو دەڵێت: ئەم هەرێمە هەرێمی ژنانی ئامازۆنە، تێکۆشان نەریتی ئێمەیە.

 

"لە قوتابخانەی سەرەتاییەوە دەستی بە ئاواز دانان کردووە"

ئیلکنور یاکوبئۆغلو لە ناوچەی تۆنیای پارێزگای ترابزۆن لەدایکبووە، لە خێزانێکی هونەردۆستی قەرەباڵغدا گەورە بووە و بژێوی ژیانیان بە ئاژەڵداری پەیدا کردووە، ئیلکنور حەزی خێزانەکەی بۆ هونەر بە گەورەترین چانسی خۆی دادەنێت، ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو لە تەمەنی ١٠ ساڵییەوە لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی کردووە لەگەڵ جیهان و پێکهاتەی ژن و پیاو لە خێزاندا، لە خوێندنی سەرەتاییەوە دەستی بە ئاواز دانان کردووە لە کاتی ڕاژەندنی لانکی براکەیدا، سەرکێشیەکەی بە ژەندنی بەلەمای و پاشان کەمانچە دەستیپێکرد، کە هێمایە بۆ هەرێمی دەریای ڕەش.

 

"مۆسیقا هەمیشە لە ژیانیدا هەبووە"

لە کاتی باسکردنی ناکۆکی گوندنشینی بۆ ئێمە، هەر لە منداڵییەوە باسی یادەوەریی خۆی دەکات و دەڵێت "کاتێک لە شوێنێکی دیکە دەژیام، ڕووبەڕووی ناونیشانی "گوندنشینی" بوومەوە، کاتێک منداڵ بووم حەزم دەکرد کاتم لەگەڵ بە تەمەنەکان بەسەر بەرم و گوێ لە چیرۆکەکانیان بگرم هەمیشە حەزم لە مۆسیقا بوو، بۆ من وەک گۆنایەکی سیحری بوو، وەک خێزانێک کە بژێوی ژیانمان لە ئاژەڵداری پەیدا دەکرد، هەموومان کارەکانمان بە هاوبەشی دابەشکردبوو، ڕۆژێکیان داپیرەم پێی گوتم : لە کاتی شیردانی مانگادا ئەگەر هەست بکەیت خۆشت دەوێت و گۆرانییەک بچڕی، ئەوا شیری زیاتر دەدات، منیش هەوڵمدا و تاقیمکردەوە و زانیم کە ئەو ڕاست دەکات، هەروەها گۆرانیەکی خۆشی بۆ وتین و بەردەوام بوو لە قسەکانی و وتی موزیک مانای ژیانە بۆ من.

 

"ئەوان ژنانی ئەمازۆنن"

لەکاتێکدا دەیویست شتێک بۆ مۆسیقا و کلتوری دەریای ڕەش بکات و کەوتە شوێن گۆرانیە فۆلکلۆرەکان و دەستی کرد بە ئەنجامدانی هەوڵەکانی و ئاماژەی بەوەدا، من حەز بەو کەسانە دەکەم کە چیرۆکیان هەیە و دەتوانن لە هەموو بوارەکانی هونەردا شتێک بڵێن، من لە سێ کاسێتی مۆسیقادا گۆرانی فۆلکلۆریم دەوت و میوزیکم دەژەند کە خۆم کۆم کردبوونەوە، ژنانی ئەم هەرێمە لە لایەنی شانۆیی زۆر پێشکەوتوون و زۆر لێهاتوون و دەتوانی وا فێربیت لێیانەوە کە لە هیچ کتێبێکەوە دەستت ناکەوێتم دەربارەی ژیان تۆ زۆر شت فێردەبیت لەو کورتە چوارینانەی دەیڵێن بۆ من، هەموو ئەو ژنانەی لێرە دەژین ژنانی ئامازۆنن کە جلی کەمەریان لەبەردایە ئەوان جەنگاوەر و ژنی زەحمەتکێش و بەهێزن، سەرچاوەی ئیلهمام بوون بۆم کە بچمە قوڵای گۆرانیە فۆلکلۆرەکانەوە.

 

"کەمانچە ژەنین بۆ ژنان گونجاو نیە"

تووشی زەحمەتی زۆر بووم کاتێک دەستم بە میوزیکەکەم کرد چونکە خەڵک پێیان وایە یاریکردنی کەمانچە بۆ ژنان گونجاو نییە، ڕووبەڕووی چەندین ڕەخنەش بوومەوە، ڕۆژێک کەسێک پێی وتم: "شەرم ناکەیت وەک ژن کەمانچە دەژەنیت" توڕە بووم و پێم گوت: تۆ سەیری ئەو ژنانە دەکەیت باریان لە پشتە و شەرم ناکەیت، من بۆ شەرم بکەم؟! شەرم ناکەم، دەمەوێت ببمە دەنگی ژنان.

 

ت.پ