ژنانی کۆچبەری ئیدلب بە کاری دەستی بەرگری لە داب و نەریتی خۆیان دەکەن

گەلی سوریا بەهۆی بارودۆخی شەڕەوە کە کارەساتی زۆری لێکەوتووەتەوە ئازاری زۆر دەچێژن بەتایبەتی لەبواری ئابووری و کۆمەلایەتیدا، ژنانی ئیدلبی کۆچبەر بەئامانجی زیندووکردنەوەی نەریت و بەرژەوەندییە داراییەکانیان خۆیان فێری پیشەی نەریتی کۆن کردووە.

سوهێر ئەل-ئیدلبی

ئیلب-  لەم ساڵانەی شەڕدا دانیشتوانی ئیدلب بەتایبەتی ژنانی کۆچبەر بەهۆی هەژاری و نەبوونی دەرفەتی کارەوە ئازاری زۆریان بینیوە، . ژمارەیەکی زۆر لە ژنانی کۆچبەری ئیدلب خۆیان فێری پیشەی نەریتی کردووە بۆ پاراستنی کلتوری خۆیان و بژێوی ژیانیان، زۆر ئامێر هەیە بۆ ژنانی کۆچبەر بۆ دروستکردنی قاپ و کاسەی شێوە و ڕەنگی جیاواز.

 

بە کاری دەستی بژێوی خۆیان دابین دەکەن

مەنار ئەل-کوردی تەمەن ٢٤ ساڵ، ئەو بەبێ دوودڵی چووە پاڵ سەنتەری تواناسازی ژنان لە نزیک شوێنی نیشتەجێبوونی لە سالقین بۆ فێربوونی هونەری دروستکردنی کەلوپەلی دار، سەبارەت بە ئەزموونەکەی دەڵێت: "سەرەتا کەمێک سەرم سوڕما، کام پیشەیە هەلبژێرم دواتر دەستم کرد بە فێربوونی چۆنیەتی دروستکردنی کەلوپەلی داری بۆ ڕزگاربوونم لە هەژاری و بێکاری کە دوو ساڵ پێش ئێستا لە دوای ئاوارەبوونم لەگەڵ هاوژین و کوڕەکەم لە گوندی کەنسەفرە تووشی هەژاری و بێکاری بووین".

 

مەنار ئەل-کوردی لە ژێر فشاری دەروونیدا بوو و زۆر جار بە تەنیا خەمبار بوو و نەییدەتوانی لەو دۆخە خراپە دەربچێت و بچێتە ناو کۆمەڵگەوە، بەڵام دوای بڕیاردانی فێربوونی پیشەیەک، بژاردەی فێربوونی پیشەی دروستکردنی کەلوپەل زۆر دڵخۆش بوو.

 

شایانی باسە دروستکردنی کەلوپەلی دار یەکێکە لە پیشەسازییە کەلەپوورە کۆنەکان کە بەم دواییانە وەک جۆرێک لە فۆلکلۆری لە ئاهەنگ و جەژنەکاندا بەکارهاتووەو زۆرێک لە خێزانەکان وەک ئامێرەکانی ماڵەوە بەکاری دێنن.

 

سەبارەت بەو جۆرە دارانەی لەم پیشەسازیەدا بەکار دەهێندرێن، ئەروە ئەلخانی تەمەن ٣٠ ساڵان کە لە شاری سەراقیب کۆچیان کردووە و لە کامپەکانی کەفەر جەلیس لە باکوری ئیدلب نیشتەجێ بوون، ئاماژە بەوەدەکات، لە بیابانەکانەوە داری جۆی سروشتی کۆ دەکاتەوە و شتی جۆراو جۆر دروست دەکات، دەڵێت: " "پیشەی دروستکردنی ئامێرە دارییەکان پێویستی بە لێهاتووییێکی زۆری و هونەری هەیە، ئەم پیشەسازییە بەچەند قۆناغێکدا تێدەپەڕێت سەرەتا دارە پوشەکان کۆدەکەینەوەو پاشان دابەشیان دەکەین و بە ئاو تەڕیان دەکەین و بۆ ماوەی نزیکەی ٨ کاتژمێر لە ئاودا بەجێیان دەهێڵین بۆ نەرمکردن و نەشکاندنیان لەکاتی دروستکردنی کەلوپەلەکاندا".

 

هەروەها ئەروا ئەل-خانی ئەو ڕەنگانەی دەیەوێت بەڕەنگی جیاواز ڕەنگ بکات و بەپێی ئەو توێکڵی کە دەیەوێت دروستی بکات بەدرێژی یان پانی پێکەوە کۆیان دەکاتەوە و تابلۆ و دیکۆرە ئەندازەیی جۆراوجۆرەکان دیاری دەکات.

 

"ئەم پیشەیە لە داپیرەم فێربووم"

ئەروا ئەل-خانی سەبارەت بە چۆنیەتی فێربوونی پیشەکەی ئاماژەی بەوەکرد کە پیشەکەی لە داپیرەی وەرگرتووە و وتی: "داپیرەم فێری ڕێبازەکانی کردم بۆ ئەوەی تێبگەم چۆن ئەمە بکەم و ئەو پێویستی بە چ ئامرازێک بوو، ئەو ئامرازانەی پێویستە بۆ بەکارهێنانی ئەمە سەرنجڕاکێشن و لە زۆر ناوچەدا  پەیدا دەبن لەبەر ئەوەی ئیدلب بە کشتوکاڵەکەی بەناوبانگە".

"ئەو کەلوپەلانەی لە زەلەو دروست دەبن لە ژیانی دایکم و داپیرەم زۆر مانادار بوون"

فاتمە ئەل-حەمیدی تەمەنی ٤٠ ساڵە و خەڵکی شاری مارا مسرینە، باس لەوە دەکات کە لەژیانی دایکی و داپیرەیدا پیشەی دروستکردنی کەلوپەل بە زەل زۆر گرنگ بووە و ڕێگەی پێدەدات ئەو ئامێرانە بکڕێت و لەماڵەوە بەکاری بهێنێت و ماڵی خۆی بڕازێنێتەوە.