ژنە سەماکارێکی سۆفیزم ئەفغانستانی بەجێهێشت

سەماکەری سۆفیزمی ئەفغانی، دوای داگیرکردنی ئەفغانستان لەلایەن تاڵیبانەوە ژیانی دەکەوێتە مەترسییەوە و ئاگادار دەکرێتەوە کە دەبێت بە زووترین کات ئەفغانستان جێبهێڵێت.

ناوەندی هەواڵ

 

شێوازێک لە سەمای تایبەت هەیە کە گێڕانەوەیەکی سۆفیانەیە، جۆرێکە لە بیرکردنەوەیەکی چالاکانەی جەستەیی کە لە نێوان چەند گرووپێکی سۆفیدا سەرچاوەی گرتووە، هەتا ئێستاش لەلایەن دەروێشە سۆفییەکانی فەرمانی میڤلی و فەرمانەکانی تری وەک ڕیفای مەعروفی پیادە دەکرێت.

فەهیما میزرایی، تەنها سەماکەری ژنە لە ئەفغانستان کە گەورەترین گەشتی خۆی بە دەوری وڵاتەکەیدا کرد بۆ سەماکردن، گرنگترین بەشی گەشتەکەشی بەڵخ بوو، شوێنی لە دایکبوونی مەولانای ڕۆمی، ساڵی پار پاش برینداربوونی لە هێرشێکدا لەلایەن یاخیبووانی ناوچەکەوە، ڕزگاری بوو، دوای داگیرکردنی ئەفغانستانیش لەلایەن تاڵیبانەوە ژیانی سۆفییەکان لە مەترسیدایە، چونکە تاڵیبان سۆفیزمەکان وەک دوژمنی خۆیان دەبینن، بۆیە فەهیما میرزایی جگە لە ڕاکردن لە ئەفغانستان هیچ بژاردەیەکی تری نەبوو.

کاتێک تاڵیبان بە تەواوی دەستی بەسەر کابولدا گرت، باڵیۆزخانەی فەرەنسا فەهیما ئاگادار دەکەنەوە ناوی لە لیستی ئەو کەسانەدایە کە پێویستە ئەفغانستان جێبهێڵێت، فەهیما پاش ڕۆژانێکی سەخت و دژوار ناتوانێت بە فڕۆکە وڵات جێبهێڵێت بەهۆی قەرەباڵغی فڕۆکەخانەوە کە هەزاران کەس لەوێدا چاوەڕوانی جێهێشتنی وڵات بوون.

 

پاش ٤ ڕۆژ و ڕۆژێک پێش تەقینەوەی فڕۆکەخانەی کابول ئەو ژنە سەماکەرە ئەفغانستان بەجێدەهێڵێت و دەچێتە وڵاتی فەڕەنسا.

 

سەرچاوە: BBC News

ت.پ