ژنە نووسەرانی ڕۆژهەڵات کێشەکانیان باس کرد

ژنە هۆنەرو نووسەر و توێژەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشدارییان لە سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مەولانا کرد، باسیان لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ژنە نووسەران کرد.

ڤیدا مەنسوری

 

سنە- سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مەولانا، بە هاوکاری ماڵی وەرگێڕانی هۆژین، ڕۆژی ١٨ی کانوونی یەکەم لە پەرتوکخانەی ناوەندی سینەمای ڕۆژهەڵاتی کوردستان بەڕێوەچوو، ئەو دیدارە وێژەییە کە دوو کاتژمێری خایاند، ژنە هۆنەر، نووسەران، توێژەرانی شارە جۆربەجۆرەکانی ڕۆژهەڵات و ئێران ئامادەی بوون، ژنە هۆنەر و نووسەر و توێژەرانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە بەشدارییان لە سێیەمین کۆبوونەوەی کۆمەڵەی مەولانا کرد، باسیان لە کێشە و گرفتەکانی بەردەم ژنە نووسەران کرد.

 

"هۆنراوەکانی مەلەکشا ئومێد دەبەخشن"

یەکێک لە بەشداربووانی دیدارەکە، کۆلسۆم عوسمانپوور، باسی لە هۆنراوەکانی جەلال مەلەکشا، هۆنەر، نووسەر و ڕۆژنامەنووسی کورد کرد کە لە گوندی مەلەکشای ڕۆژهەڵاتی کوردستان لەدایک بووە، هۆنراوەی بە زمانی کوردی (زاراوەی سۆرانی) و فارسی نووسیوەو بۆ چەند زمانێک وەرگێڕدراون.

 

سەبارەت بە مەلەکشا کە لە ٣١ کانوونی یەکەمی٢٠٢٠ لە تەمەنی ٦٩ ساڵیدا لە شاری  سنە کۆچی دوایی کرد وتی: هەموو کەسێک جەلال مەلەکشا دەناسێت، شارەزای هۆنەرو وێژە، هەندێک جار کەسێکی ئاسایی بوو، چونکە خەمەکانی خەمی خەڵک بوو و خەمەکانی گەلەکەی و وڵاتەکەی بوو، هۆنەرێکی ئازاد و سەربەخۆ بوو، بە پێی داواکاری نووسیبووی، نەک هۆنەرێک لە سنوورە سەپێنراوەکاندا. ئەمەش بە تایبەتی لە هەڵوێست بەرامبەر بە ژناندا دیارە، نەیدەویست ژن وەک کلیشە وێنا بکات و وەک ئامرازێک بیانبینێت.

 

"زمان کاریگەری لەسەر هەموو کەسێک هەیە"

چالاکوان بەیان عەزیزی ئاماژەی بە گرنگی نووسینی ژنان و ئەو کێشانە کرد کە ژنان بەم شێوەیە ڕووبەڕوویان دەبێتەوەو وتی: ئەم کێشەیە، بە هاوکاری کۆمەڵگەی مەاباد، و کۆمەڵەی کۆمەڵناسی مهاباد ساڵی ڕابردوو دەستیپێکرد و بە کۆبوونەوەی کورت دەستی پێکرد کە لەگەڵ ژنانی شارە جیاوازەکاندا بەڕێوەچوو، لەم دیدارانەدا پرسیار لەبارەی ئەو سەختییانەی ڕووبەڕووی ژنە نووسەران دەبێتەوە و ئەو پیشەیانەی کە نووسەران کاریگەرییان لەسەر بووە، کرا، لە نووسینی ژندا سێ بەشی تیۆری هەیە، یەکەمیان پەیوەندی بە زمانەوە هەیە و وەک هایدگەر دەڵێت ‘بوونی مرۆڤەکان بە بوونی زمانەوە بەستراوەتەوە.’ چەندە زمان کاریگەری لەسەر مرۆڤ و کۆمەڵگە هەیە، کاریگەری لەسەر تاکەکانیش هەیە، بۆ نموونە لە زمانی کوردیدا، نووسەرانی ژن بە گشتی وشەی سۆزداری بەکاردەهێنن، نووسەرانی پیاو زیاتر وشەی فەرماندەیی و هەڕەشەئامێز بەکاردەهێنن. تەوەری دووەم لە ڕوانگەی کۆمەڵناسیەوە نزیک دەبێتەوە و بەدواداچوون بۆ ئەو چینە کۆمەڵایەتییە دەکات کە ژنان تێیدا بەشدارن و ئەو یاسایانەی بەسەریاندا سەپێندراون، ئەو دەقانەی ژنانی ئازاد نووسیویانە، کاریگەریی خۆیان لەسەر ژنان لە کۆمەڵگەو ئازادی ژنان نیشان دەدەن.، فێمینیستەکان لە ساڵانی حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە مشتومڕیان لەسەر ئەم بابەتە کردووە.

 

"ژنانی نووسەر پێویستیان بە ڕزگاربوونە لە تەڵە دەروونی و ناوەکییەکان"

 

بەیان عەزیزی ڕایگەیاندووە، بەپێی ڕوانگەی لاجان، ژنان لە ڕوانگەیەکی دەروونییەوە چالاکیی نووسینی خۆیان هەڵسەنگاندووە و وتی: ژن لە سەرەتادا دەچنە ناو بوارێکەوە کە بە مەیدانی پیاو ناسراوە و توخمەکانی زمانی پیاو بەکاردەهێنن، ئەم دۆخە هەمیشە جێگەی نیگەرانی بووە سەبارەت بەوەی کە چۆن نووسەرانی ژن لەلایەن خوێنەرانی پیاوەوە هەستیان پێدەکرێت، بۆیە پێویستە ژنە نووسەران خۆیان لەم تەڵە دەروونی و ناوەکییە ڕزگار بکەن و خۆیان بەهێزتر بکەن بۆ ئەوەی گرنگی بە بۆچوونی ئەوانی دیکە نەدەن.