یەزد، شاری میلەکانی با لەگەڵ یادەوەرییە ناوازەکانی

یەزد یەکەم شاری خشتی جیهانە کە خاوەنی مێژوویەکی دێرینە، ئەم شارە بە "شاری میلەکانی با" ناسراوە، یەزد چەندین هونەر و کاری دەستی هەیە کە ڕەنگدانەوەی مێژووی دێرینیەتی لە دڵی گەرمی بیابانەکاندا.

 

سارا ئورمیە

یەزد، یەکێکە لە شارە بیابانییەکانی بەشی ناوەندی ئێران کە هەندێکیان دەگەڕێتەوە بۆ پاشایەتی یەزدگەردی یەکەم، یەزد یەکێکە لەو زەویە مێژووییانەی کە دەکەوێتە ناو ویلایەتە کۆنەکانی ئەسفەهان و کرمان و خۆراسان.

 

ئەم خاکە یەکێکە لە دەروازە گرنگەکانی سەردەمە مێژووییەکان، هەرێمێک بووە لە دەزگاکانی پاراستنی ڕێگاکان لە ساڵانی پێشوودا، بنکەی پۆست و چاپەمەنی هەبووە، بەهۆی سەختی ڕێگەوبان و سەرچاوە ئاوییە سنووردارەکانەوە،  پارێزگاکە تا رادەیەک پارێزراو بووە لە شەڕ و پێکدادانەکانی رابردوو.

 

یەزد چەندین تاوەری بای لەسەر هەموو خانوویەک هەبووە، هۆکاری ناونانی بە میلەکانی با هەر ئەو هۆکارە بووە، سوود و کارایی گەورەی ئەم باگرانە ئەوە بوو کە توانیان گەرمایی سووتێنەری یەزد بکەن بە هەوایەکی فێنک و خۆش و لە ڕاستیدا ئەم تاوەرە بایانە وەک هەوایەکی بەهێزی هەوالێدەر بەکاردەهێنران.

یەکێک لەو باگرانە ناوی "باخچە هەڵگرەوەی بای دۆلاتئاباد"ە کە بە بەرزترین باگر لە جیهاندا دەپێورێت و ناوبانگێکی لە ئاستی جیهاندا هەیە.

 

زمانی یەزدەکان، گۆرونی یان زەردەشتییە

خەڵکی یەزد بە شێوەزاری یەزدی بە فارسی دەدوێن لە پارێزگای یەزد هەست بە چەند تایبەتمەندییەکی دیالێکتیک دەکرێت لە نێوان شاری جیاواز، زانایانی ئایینی زەردەشتی لە نێو خۆیاندا بە زمانی "گۆرونی یان داری زەردەشتی" قسە دەکەن و بەو زمانە مەراسیمە ئایینیەکانیان ئەنجام دەدەن، و زاراوەی یەزدی بەشێکە لە زمانی فارسی.

 

بەهۆی کەش و هەوای وشک و کەمی بارانبارین، کەمترین سەرچاوەی ئاوی کشتوکاڵی دەکەوێتە یەزد بۆیە زۆربەی بەرهەمە کشتوکاڵییەکانی ئەم پارێزگایانە  لە شارەکانی خاتم و ئەبارکوه بەرهەم دەهێندرێن.

بەروبوومەکانی وەک گەنم و گەنمەشامی و قەیسی و هەنار و بادەم و فستق و ترێ لەو شارانەدا بەرهەم دەهێنرێت و زۆر جاریش ئاڵوگۆڕی کشتوکاڵی خۆیان لەگەڵ شارەکانی باکووری فارس ئەنجام دەدەن .

 

خواردەمەنییەکانی تایبەت بە یەزد

نان و کێک و شیرینی بەشێکی گرنگی کلتور و یادەوەری یەزدن، نانە بە تام و چێژەکانی یەزد بریتین لە نانی گوێزی هیندی، نانی برنج، لە هەمووی گرنگتر نانی سۆرۆکە کە لە ڕۆندا سور دەکرێتەوە، کێک بەشێکی دیکەی یادەکانی بەتام و خۆشی یەزدە، بەناوبانگترینیان کێکی یەزدییە و پێی دەوترێت کێکی بە هێلکە.

 

شیرینیە بە تامەکانی یەزد ساڵانێکی زۆرە  لە سەر زمانە و خاوەنی ناوبانگێکی تایبەت بە خۆیەتی و بە زۆرینەی یادەوەرییەکانی یەزد دادەنرێت، بەشێک لەو شیرینیانەش وەک: چەندین جۆری پاقلاوە " شامی پاقلاوە"، جۆرەها سوهانی تایبەتی یەزد، وەک سۆهان خانی یان سۆهان ئەردی.

 

کارە دەستییەکانی یەزد

ڕەسەنایەتی و پیشەسازییەکانی یەزد بەهۆی هەڵکەوتەی شوێنی شارەکە لەسەر ڕێگای ئاوریشم و لەو کاتەوە پیشەسازی چنینی لێ باوبووە، لە ڕابردوودا قوماش و دەستەسڕی گران بەها هەموویان لەو شارە مێژووییەوە دروستدەکرا.

 

ت.پ