ئاینی پیرۆز: چیرۆکی بەرخۆدانی ژنان

پێشانگای "ئاینی پیرۆز" کە پێکهاتووە لە بەرهەمە وێناکارییەکانی بەهار بەدەخشان، چیرۆکی بەرخۆدانی ژنان دەگێڕێتەوە.

ڤیدا مەنسوری

 

سنە-پێشانگای ئایینی پیرۆزی بەهار بەدەخشان، ڕەنگدانەوەی هەست و سۆزی قووڵ و ئاڵۆزی ژنانە، ئەو ژنانەی کە ناچار بوون بە بێدەنگی بژین، بەڵام ساتەکانی بەرزبوونەوەی هێزیان لە تابلۆکاندا ڕەنگ دەداتەوە، وێنەکانی ناو پێشانگاکە برینی جەستە و ڕۆحی ژنان و خۆشەویستی و دابڕان و تەنیایی ئەوان نیشان دەدەن، ئەم تەنیاییە، کە بە بێدەنگی قووڵی تووشبووان دروست بووە، خۆی هەست پێدەکات، بەڵام ئەم بێدەنگییە بێدەسەڵاتی و نائومێدی نییە؛ پێچەوانەکەی ئەوەیە کە لەسەر پێی خۆت بوەستیتەوە و باوەڕت بە سەرەتای نوێ هەبێت.

 

ئەم بەرهەمانە تەنیا ژیانی بەهار بەدەخشان نیشان نادەن؛ لە هەمانکاتدا باس لە هەموو ئەو ژنانە دەکات کە ڕووبەڕووی سەختی بوونەتەوە بەڵام هەرگیز رادەست نەبوون، باس لە ئازارەکانی ژنان دەکات کە گۆڕاون بۆ هونەر، برینەکانیان بە خۆشەویستی ساڕێژ بووە و هێزیان پارێزراو بووە سەرەڕای هەموو ئاستەنگەکان، پێشانگاکە هەم ئازارەکانی ژنان و هەم هێزیان نیشان دەدات.

 

بەهار بەدەخشان خاوەنی بڕوانامەی بەرزترە لە بواری نۆژەنکردنەوە و بڕوانامەی بەکالۆریۆسی لە گرافیکدا هەیە، ماوەی ١٠ ساڵە لە بواری وێنەکێشان کاردەکات و ٢٧ ساڵە وانەی هونەر دەڵێتەوە، بۆ ئاژانسەکەمان سەبارەت بە کارە هونەریەکانی قسەی کرد، وتی: ژنان بە دەگمەن لە کۆمەڵگەدا دەبینرێن، ئارەزووی خۆیان دەرنابڕن، هەمیشە قوربانی دەدەن و زۆرجار خۆیان لەبیر دەکەن، ئەم بابەتانە هەمیشە لە مێشکمدا بوون، من بۆخۆم بەهۆی ژنبوونمەوە تووشی چەندین سەختی بووم، هەر بۆیەش ویستم لەڕێگەی بەرهەمە هونەرییەکانەوە هەستەکانم دەرببڕم، ماوەی ١٠ ساڵە خەریکی وێنەکێشانم و لەماوەی ٥بۆ ١٠ ساڵی ڕابردوودا بە شێوەیەکی دیجیتاڵی کاردەکەم.

 

واتا و چەمکی بەرهەمەکان

بەهار بەدەخشان، باسی لە بەرهەمەکانی ناو پێشانگاکە کرد، ئاماژەی بەوەدا کە وێنەکێشانەکان بە قووڵبوونەوە لە هەندێک بابەتدا دروست دەکرێن و شێوازی نەریتی جیاوازیان هەیەو وتی: ئەم بەرهەمانە وێناکردنن و ئەوەی لە وێنەکان جیایان دەکاتەوە، دەربڕینی بابەتێکی دیاریکراوە، بۆ نموونە ئەو وێنانەی لە پەرتوکی منداڵاندا بەکارهێندراون، یارمەتی منداڵان دەدەن لە ڕێگەی وێنەوە لە چیرۆکەکە تێبگەن، من ئەم وێناکردنانەم بۆ گەورەکان دروستکردووە، لە ژێر تابلۆکاندا دەق هەیە کە مانای هەر کارێک ڕوون دەکاتەوە، ئەم بەرهەمانە بە شێوەی دیجیتاڵی دروستکراون و بە تابلێتی گرافیک کاریان لەسەر کراوە، کارەکان بە تەکنیکەکانی پێشوو (چەرخی تەڕ، قەڵەمی ڕەنگاوڕەنگ، تەکنیکی تێکەڵاو) تەنها جارێک دەتواندرێت کۆپی بکرێت، بەڵام بەرهەمە دیجیتاڵییەکان دەتوانرێت چەندین جار چاپ بکرێن.

 

سەرنجێکی زۆر لەلایەن خۆشەویستانی هونەرەوە

کردنەوەی پێشانگاکە لە شاری سنە بە سەرنجێکی زۆری ژنە هونەرمەندان کۆبووەوە، ژنانی هونەرمەند لە ڕێگەی تابلۆ و هۆنەرو نووسینەکانیانەوە بیر و تێکۆشانی خۆیان دەردەبڕن، کاتێک مرۆڤ بە قووڵی سەیری ئەم بەرهەمانە دەکات، دەبینێت کە دەتوانێت دەرفەت و هیوا لە ناخۆشی دروست بکات، هیوا تەنیا خەیاڵ نییە؛ ڕاستییەکە کە ژنان لە ڕێگەی هونەرەکەیەوە لە قاڵب دەدەن و دەیخەنە بواری جێبەجێکردنەوە.

 

ژنان لە ڕێگەی هونەرەوە کۆمەڵگەی ئایدیاڵی خۆیان وێنا دەکەن و ئەم ئایدیاڵە دەگۆڕن بۆ ڕاستی.