ئامەد، کلتوری خاڵ کوتین زیندوو دەکرێتەوە

فاتێ تەمە، ناوەندێکی تایبەت بە خاڵ کوتین، کە کلتورێکی دێرینە و لە ڕۆژی ئەمڕۆدا زۆر ناناسرێت، کردەوە، فاتێ لە ناوەندەکەیدا خاڵ بۆ ئەو کەسانە دروستدەکات کە حەزی پێدەکەن و زانیاریش دەداتە ئەو کەسانەی کە پرسیاری لێدەکەن، دڵخۆشیشە بە زیندووکردنەوەی کلتوری خاڵ کوتین.

 

مەدینە مەمەدئۆغڵو

ئامەد- کلتوری خاڵ کوتین، یەکێکە لەو نەریتە دێرینانەی کە چەندین جار لە خاکی مێزۆتۆتامیا کراوە، هەوڵی زیندووکردنەوەی دەدرێت، خاڵ کوتین لە زیاتر لەنێو ژنانی بەتەمەندا بوونی هەیە، مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمە کۆنەکان، نەخشی مانگ، ڕۆژ، ئەستێرە و چەندین شێوەی دیکە دەکێشرێت و هەر یەکەیان واتای خۆی هەیە.

 

فاتێ تەمەل، لە دێرکی سەر بە ماردین لە باکوری کوردستان لەدایکبووە، بۆ زیندووکردنەوەی کلتوری خاڵ کوتین کەلە ژنانی گوندەکەیانی بینیبوو و پێی کاریگەر بووە، لە ئامەد ناوەندێکی بۆ کوتین و بەخشینەوەی زانیاری لەسەر خاڵ کردەوە و بەپێی داواکارییەکان خاڵ دەکوتێت.

 

"خاڵ بە شیری دایک و تینی ئاگر دەکوترێت"

بە زمانی کوردی خاڵ، بە عەرەبی وسم و بە ئینگلیزیش تاتۆ دەوترێت، ئەو شێوەیەی هەتا کۆتایی دەمێنێتەوە مەرەکەب-حیبرە، کەلە بۆیاخ کاریگەرترە و لێناکرێتەوە، ئەو خاڵەی زۆرتر ژنان دەیکوتن، لە شیری دایک، بەتایبەت ئەو شیرەی منداڵی کچ دەیمژێت، دەکرێت، دەشوترێت کە ئەم شێوازە میتۆلۆژیا-ئەفسانەی خۆی هەیە، گەرمی ستیلێک کە ماوەیەک لەناو ئاگردا دادەنرێت لەگەڵ شیرەکەدا تێکەڵ دەبێت، بە دەرزییەک دەکرێتە ژێر پێستەوە و دەنەخشێنرێت، برینێکی کەم لەسەر ناوچەکە بەجێدەمێنێت.

 

پاش چەند ڕۆژێک لە چاک بوونەوەی برینەکە پەڵەیەکی سەوز بەجێدەمێنێت کە بۆ هەمیشە دەمێنیتەوە.

 

فاتێ لێکۆڵینەوە لە کلتوری خاڵ کوتین دەکات

فاتێ خاڵ کوتینی لە ژنانەی گوندەکەیانەوە بینیوە، دواتر سەرسام بوو بە چۆنیەتی دروستکردنەکەی، یەکەمین جار خاڵی لەسەر چەناگەی خۆی دروستکرد، ئەو کلتوری خۆشدەوێت و لێکۆڵینەوە دەکات و بە دەوروبەریدا بڵاویدەکاتەوە.

 

ت.پ