یاداشتنامە، دەنگی ناخی زۆرێک لە ژنان

دینا ئۆگوز، خوێندکاری بەشی زمانی ئینگلیزی، نووسینی یاداشتەکانی بە ناونیشانی "فێمس-تر" لە سەرهێڵدا بڵاودەکاتەوە، دینا تیشک دەخاتە سەر توندوتیژی دژ بە ژنان و داوادەکات "ئازا بن"، وتی: باوەڕم نەکرد یاداشتانەمەکانم ئەوەندە زۆر بن، ئەوەی پێی دەڵێم یاداشتنامە، دەنگی ناخی زۆرێک لە ژنانە.

سوهام ئاکمان

ناوەندی هەواڵ- لەم ڕۆژانەدا کە کوشتن و دەستدرێژی سەر ژنان زیادی کردووە، ژنان هەوڵ دەدەن لە هەموو بوارەکاندا دەنگ هەڵبڕن و توندوتیژیەکان کۆتایی پێبهێنن، دینا ئۆگوز، خوێندکاری قۆناغی سێی بەشی زمانی ئینگلیزی، یەکێکە لەو ژنانەی لە منداڵییەوە بە ئەڤینەوە وێنە دەکێشێت و ئازارەکانی ژنان بە هێڵەکان وێنا دەکات، جلوبەرگەکانی نیشانەی توندوتیژی سەر ژنانی لەسەر دەکێشێت، بەرهەمەکانیشی لەسەر پەڕەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی خۆی بە ناوی femmes.tr بڵاودەکاتەوە.

"باوەڕم نەدەکرد ئەوەندە سەرنج ڕاکێش بێت"

دینا لە سەرەتای کارەکەیدا باوەڕی نەدەکرد کە وێنەکانی ئەوەندە سەرنجی هاوڵاتیان بەلای خۆیدا ڕابکێشێت، ئاماژەی بەوەدا کە لە کانوونی یەکەمی ٢٠٢٠دا بەتایبەت دۆخی ژنانی دەکێشا و کاردانەوەی ئەرێنی لە ماوەیەکی کورتدا بەدوای خۆیدا و بەردەوامیش دەبێت لەسەری، وتیشی: "پێش هەموو شتێک من لە منداڵییەوە حەز بە وێنەکێشان دەکەم، کاتێک پێنوسم بە دەستەوە گرت، دەستم بە وێنەکێشانی هێلکاری کرد، هەتا ئێستاش بەردەوامم".

"کەی دڵتەنگ بم وێنەدەکێشم"

دینا دەڵێت: هۆکاری ئەوەی کە دەمەوێت لەسەر ژنان و فشاری کۆمەڵایەتی وێنەبکێشم، ئەوەیە کە لە زۆر ناوچەدا ژنان کەم دەبینرێن، ئێمە زۆرجار وەک لایەنی لاواز سەیر دەکرێین، ئەم دۆخە بێزارم کردم، بۆیە لاپەرەکانم بە ناوی یاداشتنامە پڕدەکردەوە.

ت.پ