وێنەی منداڵانی کوژراو دەکێشرێتەوە لە ئەفغانستان

لە یەکێک لە قوتابخانەکانی کچان لە ئەفغانستان تەقینەوە ڕوویدا و ٦٨ کەس کە زۆرینەی منداڵ بوو گیانی لەدەستدا، لە جیهاندا ناڕەزایی لێکەوتەوە، وێنەکێشی ئەفغانی تاهیرە ئەمینی، وێنەی منداڵانی کێشاوەتەوە و دەڵێت "بۆ ئەوەیە کە مرۆڤی بە ویژدان ئەو هێرشانە لەبیر نەکات".

 

پەروانە کبریت

کابول- لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان و لە داشتی بارچ کە ناوچەیەکی هەژار نشینە، لە ٨ی ئایاردا، تەقینەوەیەک لە قوتابخانەی سەعید ئەلشوهەدای کچان ڕوویدا، لە هێرشەکادا ٦٨ کەس گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان قوتابی بوون، ٢٠٠ کەسیش بریندار بوو، کاریگەری تەقینەوەکە هەتا ئێستا بوونی هەیە و هێرشكارەکان تا ئێستا دەستگیر نەکراون و کەسیش هێرشەکەی نەگرتووەتە ئەستۆ، لە جیهاندا ڕێکخستنەکانی ژنان بە بەیاننامە و چالاکی ئەو ڕووداوەیان ئیدانەکرد، وێنەکێشی ئەفغانستانی تاهیرە ئەمینی بۆ ئەوەی کارەساتەکە هەمیشە لەبەرچاودا بمێنێتەوە، وێنەی منداڵەکانی کێشاوەتەوە.

 

"بۆ ئەوەیە کە مرۆڤی بە ویژدان ئەو هێرشانە لەبیر نەکات"

تاهیرە ئەمینی ئاماژەی بەوەدا ئەو ڕووداوە کاریگەری لە هەست، ویژدان و بیری کردووە: مرۆڤی خاوەن ویژدان هیچ کاتێک ئەو هێرشە لەبیر ناکات، بۆ ئەوەی لەبیریش نەچێتەوە چیان لەدەست بێت دەیکەن، لەبەردەم قوتابخانەی کچاندا هێرشەکەیان کرد و ویستیان پەیامێک بدەن، ئێمە ئێشتا چاوەڕێی ئەو ڕۆژەین کە مرۆڤ بە ئاسوودەیی لە کۆڵانەکاندا هاتوچۆ بکەین.

 

"ژنان دەیانەوێت لە شوێنێکی ئارامدا ژیان بکەن"

تاهیرە ئەمینی ئاماژەی بەوەدا ژنان دەیانەوێت لە شوێنێکی ئارامدا بژین و وتی: دەمانەوێت وڵات بە پێی ئێمە بێت، بەڵام چونکە ژنین ناتوانین دەنگمان بەرز بکەینەوە، منیش ئەم وێنانەم کێشایەوە تا کارەسات و کوشتن و ترساندنی ژنان و خوێندکارانی کچ لەبیر نەکرێت.