تێپەڕینی ڕۆژەکان لەناو کارە هونەریەکاندا

حوسنا هەورامی، ژنێکی گەنج ڕۆژەکانی بۆ کاری هونەری و گەلەرییەکەیدا بەسەر دەبات، دەستڕەنگینی ژنانی هەڵەبجە نمایشدەکات، کڕیاری بۆ کارە هونەرییەکان دەدۆزێتەوە. میهرەبان سەلام کاکەیی

حوسنا هەورامی، ژنێکی گەنج ڕۆژەکانی بۆ کاری هونەری و گەلەرییەکەیدا بەسەر دەبات، دەستڕەنگینی ژنانی هەڵەبجە نمایشدەکات، کڕیاری بۆ کارە هونەرییەکان دەدۆزێتەوە.

میهرەبان سەلام کاکەیی

 

هەڵەبجە-حوسنا هەورامی ژنێکی دەستڕەنگینی دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەیە، ماوەی زیاتر لە ١١ساڵە  بەشی کارگێڕی و دارایی لە زانکۆی سلێمانی تەواو کردووە، بەڵام جیاواز لەو بوارەی کە خوێندوویەتی حەزێکی زۆری بۆ کاری هونەری و دروستکردنی وێنە هەیە، زۆرینەی ڕۆژەکانی بە کارە هونەرییەکانیەووە بەسەر دەبات.

دوای دەرچوونیشی لە زانکۆ چاوەڕوانی دامەزراند ناکات و دەستە دەکات بە کاری دەستڕەنگینی و وێنەکیشان، ئەو ژنێکی دەستڕەنگینە، بەهرەی وێنەکێشانی هەیە، وێنەکانی گوزارشت لە سروشتی کوردستان و جوانییەکانی ئاژەڵ دەکەن.

لە سەرەتایی ڕۆژەکەیدا میهرەبان دەچێتە کارگەی دوورینی تورەکە، دواتر دەچێتە گەلەرییەکەی، لەوێ بەردەوام دەبێت لە کێشانی وێنەی جۆراو جۆر.

حوسنا باس لەوەدەکات، کە ژنان لە هەڵەبجە و هەورامان هەمیشە بێ ماندووبوون کارییان کردووە و بوونەتە خاوەن کاری خۆیان، ژنانی هەڵەبجە و هەورامان هەمیشە نمونەی ژنانی ئیشکەر و دیاربوون، جوانترین نمونەش ئەوەیە ئێستا بەشێکی زۆری بەرپرسانی ئەم شارە ژنن، ژنان لێرە خاوەن بڕیاری و کەسایەتی خۆیانن.

ئەو هۆکاری سەرکەوتنی هەر ژنێک دەگەڕێنێتەوە بۆ ئاستی کۆمەڵگا و پەروەردە و خێزانی ئەو ژنەن، ئەویش وەک ژنێک خێزانەکەی هاوکاری و پاڵپشتییان کردووە، هۆکاری شکستی ژنانی گێڕایەوە بۆ ترسان لە قسەی کۆمەڵگا و متمانە نەبوون بە تواناکانی خۆی.

وتیشی، ئێستا کۆمەڵێک ژنی زۆر چالاک لە هەڵەبجەدا هەیە، کە گوێ لە قسەی خەڵک ناگرن و هەوڵ دەدەن تا بگانە ئامانجەکانیان.