تەبرێز شارێکی مێژوویی خاوەن یادەوەری ناوازەیە

تەبرێز یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران، شوێنەوارە مێژووییەکان لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکە هەڵکۆڵین و بە دوادا گەڕان بەدەست خراون، کە نیشاندەری مێژووی کۆن و چەندین ساڵەی ناوچەکەیە.

تەبرێز یەکێکە لە کۆنترین شارەکانی باکوری ڕۆژئاوای ئێران، شوێنەوارە مێژووییەکان لە شوێنە جیاوازەکانی شارەکە  هەڵکۆڵین و بە دوادا گەڕان بەدەست خراون، کە نیشاندەری مێژووی کۆن و چەندین ساڵەی ناوچەکەیە.

 

سارا ئورمیە

تەبرێز شاری ناوازە و شاعیرانە، ناوچەیەکی گەشتیاری سەرنجڕاکێشە، بە درێژای مێژوو تەبرێز ڕووبەڕووی چەندین بەرزی و نزمی بووەتەوە، چەندین جار ڕووبەڕووی کارەساتە سرووشتییەکان بووەتەوە وەک بومەلەرزەی کوشندە، زۆرینەی خەڵکی ئەم شارە ئازەری و تورکن، هەروەها وڵاتی دێرینی چەندین نەتەوەی دیکە بووە وەک: کورد و ئەرمەنی و ئاشوری.

 

تەبرێز شارێکی دێرینە و مێژووەکەی دەگەڕێتەوە بۆ نزیکەی ٤٥٠٠ ساڵ پێش ئێستا، شوێنەوارناسان بەڵگەی لەم جۆرەیان لە هەڵکۆڵینەکانی نزیک مزگەوتی شینی تەبرێز دۆزیوەتەوە.

 

تەبرێز دەکەوێتە دۆڵێک لە بەرزایی ١٣٤٠ مەتر لە ئاستی دەریاوە و دەکەوێتە باکوری بەرزایی چیای سۆهاند، دۆڵەکە لە دەشتاییەک دەستپێدەکات کە بە هێواشی بەرەو کۆتایی باکوور و٦٠ کیلۆمەتر لە دەریاچەی ورمێوە دەڕژێت، ٦١٩ کیلۆمەتر لە تارانەوە دوورە و تا کۆتایی دەیەی ١٩٦٠ دووەم گەورەترین شاری ئێران بووە و لە ڕابردوودا یەکێک بووە لە پایتەختەکان.

 

یادەوەری و کارە دەستییەکانی تەبرێز

کاری دەستی هەر هەرێمێک دەربڕینە لە ڕەسەنایەتی و جوانی کلتوری دەوڵەمەندی ناوچەکە تەبرێزیش بەدەر نیە لەمە، تەبرێز جگە لەوەی بە خواردنە خۆشەکانی بە ناوبانگە خاوەنی چەندین کاری دەستی تایبەت و ناوازەیە، هەرچەندە شاری تەبرێز زیاتر بە فەرش و چەرم ناسراوە بەڵام کارەدەستییەکان تەنها لەوەدا کۆنابێتەوە و خاوەنی چەندین هونەر و خواردنی تایبەت و کاری دەستی بەناوبانگە.

چەرمی تەبرێز: چەرمی تەبرێز کوالیتییەکی زۆر بەرزی هەیە کە کێبڕکێ لەگەڵ دروستکەرانی چەرم لە دەرەوەی ئێران دەکات، هەر بە هەمان هۆکار بەهۆی خواستی کڕیاران بۆ چەرمی تەبرێز هەناردە دەکرێت بۆ وڵاتانی تر.

قەڵەم کاری: یەکێک لە باوترین هونەرە نەریتییەکانی ئێران هەڵکۆڵین و قەڵەمکارییە لەسەر قاپم زیو و دەفرەکانی مس بەکار دەهێنرێت، ئەم هونەرە لەسەر دوو شێواز بنیات نراوە : شێوازی ئەسفەهانی و شێوازی تەبرێزی.

لە شێوازی تەبرێزی، هونەرمەندان بە بەکارهێنانی جوڵەی مەچەک و فشار لەسەر قاپەکان دروست دەکەن، هەر بەم هۆیەشەوە  بە میتۆدی تەبریزی بەرجەستەبوونی بەهێزتری هەیە کە یارمەتیدەربووە بۆ زیاتر کردنی ئاستی بەرزی ئەو کارە هونەرییانە.

فەرشی تەبرێز: یەکێک لە کارە دەستییە گرنگەکانی تەبرێز، ڕستن و چنینی دەستی فەرشی جۆراوجۆر و سەرمێز لە لایەن خەڵکی ناوچەکەوە لە بەشە جیاوازەکانی پارێزگاکە دا ڕازێنراونەتەوە لە سەرجەم شارەکەدا بەدی دەکرێت، جۆراوجۆری لە فەرشی دەستکرد و جوانی یەکی ناوازە لە ڕستنەکەیدا تەبرێزی کردووە بە یەکێک لە ناوچە سەرەکییەکانی دروستکردنی فەرش لە جیهاندا.

وەرنی: ناوی یەکێکە لەو کارە دەستیانەی لە تەبرێز بەرهەم دەهێنرێت، کە کەمتر ناسراوە و بە بەراورد بە کارەکانی تری ئەم هەرێمە جۆرێکی فەرشە و خاوەن جوانییەکی تایبەتە.

هونەری ڕستن  دەگەڕێتەوە بۆ چەند سەد ساڵێک پێش ئێستا و بەرهەمهێنەرانی ئەو کارە دەستییانە، کە یەکێکە لە ناوازەترین یاداوەرییەکانی تەبرێز، لە لایەن ژنانی نۆمادی ناوچەکەوە دروست دەکرێت.

گلیم: یەکێکە لە کارە دەستییە بە ناوبانگەکانی تەبرێز دروستکردنی گلیمەیە،  لە ئاوریشم و توکی بزن و کەوڵ بە چەندین نەخش و گوڵی جۆراوجۆر دروست کراون و  دەکرێت وەک یادیەوەرییەکی جوان بەکاردەهێنرێت، بەناوبانگترینی    کیلیمشەسۆنە کە دیزاینی گەورە و دیار بەکاردەهێنێت کە لەنێوان پەراوێزەکان کە لە شریتی تەسک پێکهاتووە.

سیرامیک و گڵکاری: گڵکاری سیرامیک لە تەبرێز بە یەکێک لە کۆنترین بیرەوەرییەکانی ئەم شارە دادەنرێت، هۆکاری بەرزی کوالیتی گڵکاری و سیرامیک کە لەم شارەدا بەرهەم دەهێنرێت بوونی خۆڵی کوالیتی بەرزە لەم ناوچەیە و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی کە سیرامیک و گڵکاری لەم ناوچەیەدا خاوەنی ناوبانگێکی زۆر بێت و لە لایەن کڕیارانەوە خواستی زۆری لەسەر بێت.

قوماشی نەخشێنراو: باتیک، جۆرە چاپێکە لەسەر قوماشی ئاوریشم کە لە یونسکۆ بەناوی ئازەربایجان تۆمار کراوە، جێگای ئاماژە بۆ کردنە کە ناوەندی سەرەکی لە ئێران شاری ئۆسکۆی نزیک تەبرێزە، کە بەهۆی نزیکی لە شاری تەبرێزەوە هاوجۆرەکانی قوماش بەم چاپە لەم شارەدا دەبینرێت، لە ماوەی ڕابردوودا ڕووەکەکانی وەک ڕۆناس، توێکڵی گوێز، تورمیو بۆ دیزاین و رەنگکردن لەسەر ئەو قوماشە بەکارهاتووە، لەم چاپەدا دیزاینەکان بە بەکارهێنانی رەنگکردن ولێدان لە قوماشەکە جێبەجێ کراون.

زیو کاری:  زیوکاری و هەڵکۆڵین یەکێکە لە کارە دەستییە گرنگەکانی تەبرێز کە هەواداری زۆری هەیە لە نێوان توێژە جیاوازەکاندا، زیو لەلایەن هونەرمەندانی زیوی تەبرێزی دروست دەکرێت و بە تایبەت لەلایەن ژنانەوە پێشوازی لێکراوە.

لە گۆشەکانی شارەکەدا، ژمارەیەکی زۆر زیوگەرێکی زۆر هەن کە بەدوای دروستکردنی کاری جوان و نوێی زیودا دەگەڕێن، لە ساڵی ١٩١٥ەوە زیوگەرەکان لە تەبرێز بووە و هەر بۆیە  لە تەبرێز دا زۆرترین بەهرەدارترین زیویرگەرەکانی ئێرانی لێیە کە زۆربەیان ئەرمەنی بوون.

 

یادەوەری خواردنی تەبرێز

ڕشتە خەتایی: ئەم جۆرە شیرینیە یەکێکە لە یاداوەرییەکانی ئێران و لە وڵاتی تورکیا پێی دەڵێن قەتایف، بۆ دروستکردنی ئەم جۆرە شیرینییە جۆرێک لە شعریەی تایبەت درووست دەکرێت، بۆ دروستکردنی پێویستمان بەم کەرەستانە دەبێت: گوڵەباخ، دارچین، زەنجەفیل، کەرەی تازە، پاودەری شەکر

، شعریەی تایبەت و گوێز و فستق، بوونی ئەو جۆرە کەرەستە خۆراکییانە لەو شیرینیانەدا وای کردووە کە نەک هەر تام و چێژێکی خۆشی پێببەخشن، بەڵکو وایکردووە بەهایەکی خۆراکیی بەرزیان هەبێت.

لۆز تەبرێز: یەکێک لە شیرینییە بەتامەکانی ئەم شارە و یەکێک لە بەتامترین ئەو جۆرە شیرینیانەی تەبرێز تێکەڵەیە لە: فستق، زەعفەران، پاودەری شەکر، بادام و ئاو و شەکر، ئەم جۆرە شیرینییە لە شارەکانی دیکەی ئێرانیش وەک یەزد ئامادە دەکرێت ، بەڵام ئەو لوزەی لە تەبرێز ئامادە کراوە تام و چێژێکی زۆر باشتری هەیە لە سەرجەم ناوچەکانی دیکە.

چوروتمە: ئەم جۆرە شیرینییە یەکێکە لە بیرەوەرییە کۆنەکانی تەبرێز کە لەم ڕۆژانەدا بە زەحمەت لەم شارە دەیدۆزیتەوە و زۆر کەم و دەگمەنە، بۆ دەستەوتنی ئەم شیرینییە دەبێت بچیتە بازاڕی کۆنی تەبرێز.

نان زنجفیلی: پێکهاتەی ئەم نانە " پاودەری زەنجەفیل ، شیر ، ماست ، کەرە ، ڕۆن ، هێلکە ، ئارد و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا شەکر " لە ژەمە خواردنی بەیانیاندا بەکار دەهێنرێت.

حەلوا بزرک:  ئەم جۆرە حەڵوایە کە تەنیا لە تەبرێزدا دەدۆزرێتەوە ڕەنگێکی ڕەشی هەیە، هۆکاری ناونانی ئەم حەڵوایە ئەوەیە کە لە جۆرێک تۆوی ڕۆنی بە ناوی کەتانێکی ڕەش دروست دەکرێت، بۆنی خۆشی تۆوی لینی لەم حەڵوایەدا ئەم جۆرە هەڵڤایە ی کردووە بە یەکێک لە بەناوبانگترین یادی تەبرێز .

شیرینی کونجی:  یەکێکی تر لە یاداوەرییەکانی تەبرێز کە خواستێکی زۆری لەسەرە کە لەبۆنە جۆراوجۆرەکان شوێنێکی تایبەتی هەیە لە لایەکەی دیکەش بوونی کەرەستەکانی وەک: کونجی، شەکر، زەردێنەی هێلکە، لەم شیرینیەدا بەهای خۆراکی به رزی پێبەخشییوە.

ئاریس:  یەکێک لە یادەوەرییە کۆنەکانی تەبرێز، کە مێژووییەکی گەورەی هەیە، شیرینی ئاریسە، کە زۆربەی کات پێکهاتووە لە فستق و ڤانیلا و شەکر و شیر و کاکاو.

قرابیە: یەکێک لە گرانبەهاترین و بەناوبانگترین شیرینییەکان کە بە یادی تەبرێز ناسراوە قورابیە، ئەم جۆرە هەویرە هاوشێوەی پسکیت لە ماددەکانی وەک هێلکە و ڤانیلا و شەکر و ئارد و گوێزی وەک بادام و گوێز و فستق دروست دەکرێت

باوترین بەکارهێنانی ئەو جۆرە شیرینییە لەڕۆژانی جەژن و فیستیڤاڵەکاندایە هەروەها خەڵکی تەبرێزیش ئەو جۆرە شیرینییە بەتامانە بۆ پێشوازیکردن لەمیوانەکانیان بەکاریدەهێنن.

شوکلاتەی تەسبیحی: چوکلێتێکی سەرنجڕاکێش و تایبەتە کە بە هەردوو ڕەنگی سپی و قاوەیی ئامادە دەکرێت، بۆ دروستکردنی ئەم شوکولاتە، شەکر، شیری وشک، بەکینگ پاودەر، ڤانیلا، کەرە، پاودەری کاکاو بەکاردەهێنرێن، چونکە ئەم شیرینییە ڕواڵەتی تەسبیحێکی هەیە پێی دەوترێت شوکلاتەی تەسبیح.

نوقا: ئەم جۆرە بە یەکێک لە بیرەوەرییە بەناوبانگەکانی تەبرێز دادەنرێت، هەروەها بە "لۆکاست" ناونراوە و زیاتر لە گەزۆی  ئەسفەهان دەچێت، ئەو کەرەستە خاوانەی لەم جۆرە بەکاردەهێنرێت ئەمانەن: "ڤانیلا، گوێز، شەکر، سپی هێلکە" ئەم شیرینیە شوێنێکی زۆر تایبەتی هەیە لە نێو یادەوەری تەبرێز و بۆ خەڵکی ئەم شارە بەهایەکی زۆری هەیە.

پەنیر لیقوان تەبریز: بەرهەمی شیرەمەنی لە تەبرێز بەرهەم دەهێنرێت هەموویان لە شیری مەڕی تازە دروست کراون و لە ڕووی کوالێتی و تاموچێژەوە لە جۆری زۆر باشن، یەکێک لە بەناوبانگترینی ئەو بەرهەمانە پەنیری لیقوانە، کە دەتوانرێت لە هەموو شارەکاندا بدۆزرێتەوە، پەنیری لیقوان کە لە تەبرێز بەرهەم دەهێنرێت و کاروکردەوەکانی تام و بۆنێکی جیاوازی هەیە بەهۆی بوونی لەوەڕگای سەوز و کەشوهەوایەکی زۆر باش و بەپڕۆسەیەکی جیاواز ئامادە و بە بازاڕی دەکرێت

عسل سەهەند : هەنگوینی سەهەند  یادەوەرییەکی دیکەی تەبرێزه که لەلایەن هەنگەوانه وه ئاماده کراوه و به رهەم دەهێنرێت، لە چیاکاندا بەرهەمدێت و هەنگوینی بەرهەمهێنراو لەم هەرێمەدا تام و چێژێکی تایبەتی هەیە کە لە ئێرانیش دا زۆر بەناوبانگە.

 

ت.پ