سیزەن ئاکسو پشتیوانی لە ئیکزدەرە دەکات

سیزەن ئاکسو پشتیوانی لە گەلی ئیکزدەرە کرد کە تێکۆشان دەکەن لەدژی هەڵمەتی ئاکەپە بۆ لەناوبردنی دارستانەکانی ناوچەکەیان.

ناوەندی هەواڵ

 

لە ئیکزدەرەی سەر بە هەرێمی ڕیزه لە تورکیا، دانیشتوانی ئیشکەنجەدەرە لە دارستانەکانیاندا بەرخۆدانی دەکەن كه‌ لەلایەن ئاکەپەوە بە مەبەستی دروستکردنی کان و پیشەسازی ناوچه‌كه وێران نەکرێت، بۆ ئەو مەبەستەش هونەرمەندی بە ڕەگەز تورک سیزەن ئاکسو، پشتیوانی خۆی بۆ ئەو گەلە دەربڕی.

 

بەو بۆنەیەوە سیزەن ئاکسو بە نوسراوێک پشتیوانی خۆی لە گەلی ئیکزدەرە کرد و وتی: ئەوە وڵاتی ئێمەیە، وڵاتی دایک، باوک و منداڵەکانی ئێمەیە،  ئێمە مافی ئەوەمان نەداوە لەو ناوچانەی تێیدا دەژین دەربکرێن، کاتێک ئێوە بەو شێوەیە جەخت لەسەر جێبەجێکردنی کارەکەتان بکەنەوە و بەو شێوەیە نزیکایەتی گەلەکەتان بکەن، ئەوکاتە تۆ هێزت تێدەپەڕێت و شەرعییەتی دەسەڵاتەکەت لەدەستدەدەی.

 

ت.پ