سینەمای مەغریب بەفیلمەکانی دژی توندوتیژی دژ بەژنان دەجەنگێت

چەندین بەرهەمی سینەمایی مەغریب هەن کە بە شێوازی جیاواز کێشەی توندوتیژی دژی ژنانیان گرتووەو هەروەها واقیعی زۆرێک لە ژنان کە لە بێدەنگیدا دەناڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت سینەما ببێتە هۆی ناڕەزایی لەم دیاردەیە و ئەم دیاردەیە ڕوونبکرێتەوە؟.

چەندین بەرهەمی سینەمایی مەغریب هەن کە بە شێوازی جیاواز کێشەی توندوتیژی دژی ژنانیان گرتووەو هەروەها واقیعی زۆرێک لە ژنان کە لە بێدەنگیدا دەناڵێنن، بەڵام ئایا دەکرێت سینەما ببێتە هۆی ناڕەزایی لەم دیاردەیە و ئەم دیاردەیە ڕوونبکرێتەوە؟.

 

حەنان حارت

مەغریب- ژنانی مەغریب بەم دواییانە لە بواری سینەمادا سەرکەوتوو بوون، حافزە بن سەلاح نیگەرانی ژنانی لە مەغریب بەرزکردەوە و هەوڵی پاراستنی هەموو ژنانی مەغریبی دا بە دامەزراندنی کۆمەڵەی نیعمەتی پێشکەوتنەکان، هەروەها هەوڵیدا لەڕێگەی سینەماوە ڕێگە لەتوندوتیژیی سیستماتیک دژ بەژنان لەکۆمەڵگەدا بگرێت بۆیە ئەم کۆمەڵەیە پرۆژەیەکی لەسەر ڕۆڵی سینەما لەشەڕی دژ بەتوندوتیژیی سێکسی دەستپێکردووە.

 

"سینەمای ئەمڕۆ بووەتە ئامرازێکی کاریگەر بۆ شەڕی دژی توندوتیژی"

حافزە بن سەلاح سەبارەت بە کۆمەڵەی نیعمەت بە ئاژانسەکەمانی ڕاگەیاند و وتی: کاری سینەمایی لە مەغریب زۆر دەگمەنە لە شەڕی دژی توندوتیژی و بڵاوبوونەوەی کلتورێکی یەکسانیی، بۆیە پڕۆژەی ئەو کۆمەڵەیە کە ساڵی ڕابردوو دەستی پێکرد بە هۆی گرنگی ڕۆڵی سینەما لە کاریگەری خستنە سەر بینەران گرنگی پێدرا، سینەمای ئەمڕۆ بۆتە ئامرازێکی کاریگەر بۆ بەرەنگاربونەوەی توندوتیژی".

 

"توندوتیژی زۆر جار بە ئاسایی دەکرێت"

حافزە، وتیشی: "لەم دواییانەدا سینەما بە هەموو دڵ و دەروونییەوە تیشکی خستۆتە سەر ئەو کێشانەی کە ژنان نیگەرانن لە توندوتیژی، سەرەڕای ڕوونکردنەوەی دیاردەی توندوتیژی لەهەندێک کاری هونەریدا زۆرجار ئەم توندوتیژییە ئاسایی دەبێتەوە چونکە ژنان توندوتیژییەکانی بەرامبەریان بەتایبەتی ئەوانەی کە لەلایەن پیاوانەوە دەکرێت بەتوندوتیژییەکی ئاسایی دەبینن و دەبێت لەهەموو حاڵەتەکاندا خۆڕاگربن، داوا لە دەرهێنەرانی سینەما دەکەم کە ڕۆڵی ژنان سنوردار نەکەن بۆ ئەو ڕۆڵە تەقلیدییانەی کە تەنیا لە ماڵەوە سەرنجی ژنان دەدەن ".

 

بابەتی فیلمی چارەنووسی ژنێک

بابەتی فیلمی چارەنووسی ژنێک سەبارەت بە دیاردەی توندوتیژی هاوسەرگیری بوو کە دوو هاوسەرهەبوو و ژیانیان بە باشی بەڕێوەدەچوو، بەڵام هەموو شتێک کاتێک کە منداڵیان هەبوو گۆڕا پیاوەکە بوو بە کەسێکی دیاریکەر و هەموو جۆرە توندوتیژییەکی لە دژی ژنەکە بەکارهێنا، بۆیە لە کۆتاییدا ژنان بڕیار دەدەن ئازادی خۆیان بەدەستبهێنن بەڵام هاوسەرەکەی لە سەرەتادا ڕەتی دەکاتەوە کە بڕوات، لە کۆتاییدا گفتوگۆی لەگەڵ دەکات بۆ ئەوەی پارەیەکی بۆ بدات لە بەرامبەر جیاببونەوە.

 

فیلمی ژنان و ژنان

فیلمی ژنان و ژنان لە ساڵانی نەوەدەکان بەرهەمهێنرا و لەو کاتەدا لە مەغریب دەنگێکی گەورەی دروست کرد، چونکە یەکێک بوو لە یەکەمین فیلمەکانی مەغریب کە لە نزیکەوە ژیانی ژنانی هاوچەرخی مەغریب و ئەو زوڵم و توندوتیژیەی کە لە کۆمەڵگادا ڕووبەڕوویان بۆتەوە، فیلمەکە خەڵاتی باشترین ئەکتەری فیستیڤاڵی فیلمی جۆهانسبێرگ لە ئەفریقای باشوور بەدەستهێنا.