ڕستن و چنین، هونەری دەستی ژنانی گوندی چەپاقلی

ڕستن و چنینی تۆڕ، یەکێکە لە پیشە دەستییەکانی ژنانی گوندی چەپاقلی لە بەندەر تورکمان، پیشەیەکە لە سەدان ساڵە تا ئێستاش بەردەوامە ژنانی ئەو گوندە ئەنجامی دەدەن. سارا ارومیه

ڕستن و چنینی تۆڕ، یەکێکە لە پیشە دەستییەکانی ژنانی گوندی چەپاقلی لە بەندەر تورکمان، پیشەیەکە لە سەدان ساڵە تا ئێستاش بەردەوامە ژنانی ئەو گوندە ئەنجامی دەدەن.

سارا ارومیه

 

چەپاقلی، گوندێکە چوار کیلۆمەتر لە باکوری شاری بەندەری تورکمانەوە دوورە، لە باکورەوە لەگەڵ گوندی خاجەنەفس، لە باشورەوە لەگەڵ شاری بەندەری تورکمان، لە خۆرئاواوە لەگەڵ دەریای قەزوین و لە ڕۆژهەڵاتەوە لەگەڵ گوندی هاشمەنلی هاوسنورە، ٢٤ مەتر لەسەرئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە.

ئەو گوندە پێشتر ناوی مەلا عەراز حاجی بووە، بەڵام دواتر لەگەڵ زۆربوونی ژمارەی دانیشتوانەکەی و زیادبوونی ماسی گرتن ناوەکەی گۆڕاوە بۆ "چاپاقلی"، چەپاق، ناوێکی تورکمانەییە و جۆرێک ماسییە لە دەریای قەزوین، "لی" پاشگری شوێن و خاوەندارییە.

جگە لە ڕاوەماسی، خەڵکی ئەم هەرێمە سەرقاڵی کاری ئاژەڵداری و باخدارین، بەهۆی پەیوەندی ڕاستەوخۆی پیشەسازیی و ئاژەڵداریی بەکارە دەستییەکانەوە ئەم پیشەیە لەم هەرێمەدا گرنگیەکی تایبەتی هەیە.

 

کارە دەستییەکانی ژنانی چەپاقلی

چنین و ڕستنی فەرش لە ڕووی ئابووری و فەرهەنگییەوە لەم هەرێمە دا گرنگە، ژنان لە کاری ڕستن و چنینی فەرش سێ ئامانجی سەرەکیان هەیە: فرۆشتن لە پێناو دەستکەوتنی پارە، ڕازاندنەوەی جیهازی بوک، ڕازاندنەوەی ماڵ.

بە زمانی تورکمانی فەرشێک بۆ فرۆشتن بێت پێی دەوترێت "ساتلیق"، ئەو فەرشەی بۆ ماڵ و جیهازی بووک بەکاردێت  پێی دەڵێن " تۆتلیق " زۆربەی فەرشەکان کە دەچنرێت نەخشدار و بێ نەخشن، جۆرێک لە نەخش هەیە پێی دەوترێت "گوڵ" کچان لە منداڵییەوە فێری ئەم نەخشانە دەبن.

جۆرێکی دیکە لە کاری دەستی ژنان لە گوندی چەپاقلی، "ئاق ئەملەم"ە یان تۆڕی ڕاوەماسییە، لە ڕابردوودا تۆڕەکان لە ماڵەوە دروست دەکران، بەڵام لەگەڵ زیادبوونی خواستی کڕیاران بەرهەمهێنانی تۆڕ لە بازاڕ و کارگەکان لە لایەن ژنانی تورکمان دەستیپێکرد.

 

تۆڕی ڕاوەماسی

تۆڕی ماسیگرتن، یەکێکە لە کەرەستەکانی تایبەت بە ڕاوەماسی، پێکهاتەیەکی مێشی ( شەبەکی ) چنراوی هەیە و هەروەها بە تەڵەی ماسیش ناسراوە،  تۆڕە سەرەتاییەکانی ڕاوەماسی لە مێژوودا بوونیان هەبووە، لە گیا، کەتان، لۆکە و ڕیشاڵی ڕووەکی چنراون، بەڵام ئەمڕۆ زۆربەی تۆڕەکانی جیهان لە نایلۆن، پۆلی ئامید یان پۆلی ئامیدی ئۆرگانی وەک خوری و ئاوریشم دروست دەکرێن.

بەدرێژایی مێژوو و تا چەند دەیەیەک پێش ئێستا بەکارهێنانی کەتان، پەمۆ و ماددە ئۆرگانیکەکان لە دروستکردنی تۆڕی ڕاوەماسیدا باو بووە، بەڵام لە چەند دەیەی ڕابردوودا بە کاریگەری زانستی پۆلیمەر لە بواری ڕاوەماسیدا گۆڕانکاری لەم پیشەسازییەدا کراوە، لە ئێستادا نایلۆن و پۆلی ئامید ڕۆڵی گرنگ لە ڕاوەماسیدا دەبینێت.

یەکێک لەو هەرێمانەی تا ئێستا بە شێوەیەکی نەریتی تۆڕی ماسی لەلایەن ژنانەوە بەرهەم دەهێنیت گوندی چەپاقلیە، تۆڕەکان پاش کۆنبوونیان لە کەنار دەریادا فڕێدەدرێن، لەو کاتانەدا ژنانی تورکمان ئەو تۆڕانە دەهێننەوە و چاکیان دەکەنەوە و ئامادەیان دەکەنەوە بۆ ڕاوەماسی.

بارودۆخی ناسەقامگیری ئابووری ئێران لەم ساڵانەی دواییدا و سەرهەڵدان و بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، بووە هۆی کەمبوونەوەی ڕاوە ماسی لە ناوچەی بەندەری تورکمان و بە تایبەت لە گوندە کەناراوەکانی وەک چەپاقڵی  هەروەها بووە هۆی داخستنی کارگەکانی ڕستن وچنین لە هەرێمەکەدا.