سرودی "هێزی ژن" لە وتنی شەیدا قەوامی، بڵاوکرایەوە

سرودی "هێزی ژن" نوێترین بەرهەمی شەیدا قەوامییە ، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی ئاژانسی ژنهاوە بڵاوکرایەوە.

سرودی "هێزی ژن" نوێترین بەرهەمی شەیدا قەوامییە ، ئەمڕۆ لە ماڵپەڕی ئاژانسی ژنهاوە بڵاوکرایەوە.

ناوەندی هەواڵ

 

هێزی ژن لە وتنی: شەیدا قەوامی

میلۆدی: دلێر حسێن

ئامادەکردنی دەنگ: هادی مورادی

مۆنتاژ: حەمید ئورمیە

 

شەیدا قەوامی لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بنەماڵەیەکی هونەرمەند و سۆفیگەر لەدایکبووە، هەر لە منداڵییەوە حەزی لە کاری هونەری بووە و تا ئەو کاتەی لە ئێران دەژیا لە بواری شانۆ و مۆسیقادا کاری کردووە، دوای ئەوەی لە ساڵی ٢٠١٥ لە وڵاتی ئەڵمانیا نیشتەجێ بووە، بەشێوەیەکی فەرمی دەستی بە کاری میوزیک و گۆرانی وتن کردووە.

 

شەیدا خاوەنی حەوت گۆرانی و کلیپی ڤیدیۆییە، لە ئەوروپا و لەگەڵ هونەرمەندانی ناوداری کوردستان کۆنسێرتی ساز کردووە.

 

ت.پ