شەنگال، چەند شانۆییەک بە پەیامی "ژیانی ئازاد" نمایشکران

ژنانی گەنجی ئێزدی وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم، لە شەقامەکاندا بە شانۆیی توندوتیژی سەر ژنانیان نیشاندا، چالاکییەکەشیان بە نامەیەک سەبارەت بە یەکسانی جێندەری و ژیانی ئازاد کۆتایی پێهێنا.

شەنگال

 

عەقڵییەتی نێرسالار هیچ سنوورێک ناناسێتەوە، بۆیە توندوتیژی دژ بە ژنان لە جیهاندا وەک یەکن و زیادی کردووە، لە هەر شوێنێک ژنی تێکۆشەر هەبێت عەقڵییەتی دەسەڵاتداری هەموو هێزی خۆی بەکاردەهێنێت و ژنان دەکاتە ئامانج، ٢٥ی تشرینی دووەم، ڕۆژی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ژنان، نمونەی یەکگرتووی ژنانە لە دژی عەقڵیەتی پیاوسالاری لە هەر وڵاتێک و بە هەر باوەڕییەک بێت.

 

وەک بەشێک لە چالاکییەکانی ٢٥ی تشرینی دووەم لە شەنگال، ژنانی گەنجی ئێزدی و ناوەندی ڕۆشنبیری و هونەری شەنگال، لەسەر شەقامەکان و بە شانۆیی تیشکدەخەنە سەر توندوتیژییەکان دژ بە ژنان.

 

چالاکییەکە ماوەی کاتژمێرێک بەردەوام بوو لە شەقامەکانی ناوچەی سنونێ لە شارۆچکەی شەنگال، چەندین شانۆیی پێشکەشکران کە پەیامی توندوتیژی سەر ژنان، نایەکسانی جێندەری و ڕاستی باوەڕی کۆمەڵگەی ئێزدیی هەڵگرتبوو.

 

شانۆکە بە بانگەوازی بۆ پێکەوەژیانی ئازاد و ژیانێکی دادپەروەریی و گەڕانەوە بۆ ڕاستی ئباوەڕی ئێزدی، کە ژن بە پیرۆزی سەیردەکات، کۆتایی پێهات.

 

ت.پ