ڕۆشنبیرانی جەزائیر سەرنجیان لەسەر پرسی ژنانە

نووسەران و ڕۆمانووسانی جەزائیری ڕایانگەیاندووە کە سەرەڕای بەشداری ژنان لە درامای جەزائیر و گرنگی تیشک خستنە سەر کێشەکانیان، بەڵام نەبوونی مافی ژنان لەئارادایە.

ڕابیعە خەریس

 

جەزائیر- لەم ساڵانەی دواییدا دراما و سینەما هەوڵی ڕاکێشانی سەرنج بۆ پرسی ژنان دەدەن، ئەم بەرهەمانە بوونەتە ئاوێنەیەک کە ڕەنگدانەوەی زۆر لایەنی ژیان و ئازارەکانی ژنانە، بە تایبەتی لەسەر پرسی توندوتیژی و هەڵاواردن کە ژنانی جەزائیر ڕووبەڕووی دەبنەوە، سەرەڕای ئەم هەوڵانە، دیسانەوە ئاماژە بەوە کرا کە ئەمە لە ڕووی چارەسەرکردنی کێشەکانەوە کەمی کردووە.

 

"دراما چارەسەری کێشەکانی ژنانی جەزائیری نەبوو"

عایشە بەنور، نووسەر و ڕۆماننووسی جەزائیری ڕایگەیاند کە سەرەڕای بوونی ژنان لە درامای جەزائیریدا، بەڵام لە ئاستێکی جێگەی ڕەزامەندیدا نییە وتی: چونکە دراماکە مافی ژنانی نەداوە سەرەڕای بوونی ژنان چارەسەری بۆ کێشەکانیان نەخستەڕوو، ژنان وەک قوربانی و چەوساوە و ئیستغلال و بێبەش لە ئیرادەیان نیشان دەدرێن، هەمیشە لە بارودۆخێکی خراپی کۆمەڵایەتی و خێزانیدا دەژین، هۆکارەکەشی دەسەڵاتی باڵادەستی پیاوانە، بوونی ژنانی جەزائیری لە دراماکەدا تەنها فۆرم و کارەکتەرێکە بۆ هاندان.

 

"دووبارەکردنەوەی چیرۆک و سیناریۆ چارەسەر نییە"

سەلیمە مەلزی، نووسەر ڕایگەیاندووە، درامای جەزائیری لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا شایەتی بوژانەوە و هەمەچەشنی بەرهەمهێنان بووە وتی: درامای جەزائیری توانیویەتی ڕکابەرییەکی بەهێز دروست بکات بە بەرهەمهێنانی زنجیرەیەک کە تیشک دەخاتە سەر ژنان و کێشەکانیان، بەڵام دووبارەبوونەوەی هەمان بیرۆکە و کارەکان لە درامادا هەیە، ئەم دووبارەبوونەوەیە هیچ چارەسەرێک ناڕەخسێنێت.

 

"پێویستە ڕۆڵی ژنان لە درامادا چالاک بێت"

لە کۆتایی قسەکانیدا سەلیمە مەلزی جەختی لە گرنگی ڕۆڵی ژنان کردەوە و وتی: گرنگە ژنان ڕۆڵی خۆیان ببینن لە نووسینی سیناریۆ و گۆڕینی قاڵبی نەریتی، ئەمە دەرفەتێکە بۆ ئەکتەرە ژنەکان و دەرهێنەرەکان و بەرهەمهێنەران بۆ ئەوەی ڕۆڵی خۆیان لە درامای جەزائیردا چالاک بکەن، بۆ ئەوەی ژنان بتوانن زیاتر سەرنجی خۆیان بۆ کێشەکانی ژیانیان ڕابکێشن بە شێوەیەکی وردتر.